ڤاکسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤاکسین
Smallpox vaccine.jpg
لقیbiopharmaceutical، دەرمان
ناونراوە لەدوایمانگا
بەکارھێنانکوتان
ھاشتاگvaccines
NCI Thesaurus IDC923

ڤاکسین یان کوتاو (بە ئینگلیزی: Vaccine) گیراوەیەکە، ھۆکاری نەخۆشیی مردوو یان بێھێزکراو یان چەند بەشێکی ھۆکاری نەخۆشی تێدایە، کە ھێشتا دژەپەیداکەرەکانی پاراستووە، لە کاتی تێکردنی ڤاکسین (کوتان)، لەش وەڵامدانەوە بەرگرییە سەرەتایییەکان پەیدا دەکات، بۆ ئەوی دژەپەیداکەر لە کوتانەکەدا پەیدا بکات و بەکاری بهێنێت بۆ بەرگریکردن.


کوتان ئامادەکردنێکی بایۆلۆجییە کە توانای بەرگری جەستە چالاک دەکات بۆ نەخۆشییەک یان پەتایەکی تایبەت. کوتانێک بە شێوەیەکی ئاسایی نمونەیەک لە جۆری مایکرۆئۆرگانیزمی پەتایەکەی تێدایە بە شێوەیەک کە لاوازکراوە یان نیوە مردارەوەبووی میکرۆبەکەیە، ئەم کوتانە وەک ژەهرێک وایە کە بە ڕووکەش وەک پرۆتین خۆی نیشان دەدات، ئەم پرۆتینە سیستەمی بەرگری لەش بەئاگا دێنێتەوە بۆ خۆ ئامادەکردنی لە هەمبەر هەبوونی دوژمنێکی هاوشێوە کە ئەگەری هەیە بێتە ناوی. وە توانای جەستە هەڵدەسەنگێنێت بۆ لەناوبردنی هەرکام لە مایکرۆئۆرگانیزمەکانی پەیوەست بەو پرۆتینە کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕووبەڕووی بێتەوە. کوتاوەکان دەتوانن ببن بە پرۆفیلاکتیک بۆ ڕێگەگرتن یان کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی وەکو هەوکردن لە داهاتوودا کە رەنگە لەلایەن نەخۆشییەکی سروشتیەوە تووشی ببێت یان چارەسەرێک بێت بۆ شەڕکردن لەگەڵ نەخۆشیەک کە پێشوو جەستە تووشی بووە، نمونە وەک شێرپەنجە.[١][٢] [٣] هەندێک لە کوتانەکان بەرگری تەواوی ئەستێورکردن پێشکەش دەکەن، کە تیایدا بە تەواوی ڕێگری لە هەوکردن دەکات. [٤] زاراوەی کوتان و کوتین لە ڤاریۆلای ڤاکسنێ (مێکوتەی مانگا) و ئێدوارد جێنێەردا هێنراوە (کە هەردووکیان چەمکی کوتانیان پێشخست و یەکەم کوتانیان دروست کرد) کە ئەمیش مێکوتەی مانگا بوو. ئەم دەستەواژە لە ساڵی 1798 بەکار هێنرا بۆ لێکۆڵینەوەی کوتانی ڤاریۆلا کە ناسراوە بە مێکوتەی مانگا، کە تێیایدا باس لە کاریگەری پاراستنی مانگا دەکا دژی نەخۆشی مێکوتەی بچووک.[١٣] لە ساڵی ١٨٨١دا، بۆ ڕێزگرتن لە جینر و لویس پاستۆر، پێشنیار کرا کە زاراوەکە دەبێ هەموو بابەتی کوتان بگرێتەوە دوای پەرەی پێ بدرێت. (14) زانستی پەرەسەندنی کوتان و بەرهەم هێنانی بە زانستی کوتان ناسرا. کارگێری پێکوت پێی دەوترێت کوتان. کوتان کاریگەرترین ڕێگایە بۆ نەهێشتنی پەتای بلاوە بوو؛ [٥] پارێزبەندی بەربڵاو بەهۆی کوتانەوە تا ڕادەیەکی زۆر بەرپرسیارە لە بنبڕکردنی نەخۆشیی ئاوەڵ و سنوردارکردنی نەخۆشییەکانی وەک ئیفلیجی و سۆریکە و تیتانوس لە زۆربەی جیهان. کاریگەری کوتان بە شێوەیەکی بەرفراون خوێندرا و پشتڕاست کرایەوە، [٦] بۆ نمونە، ئەو پێکوتانی کە کاریگەریان سەلماندووە بریتین لە پێکوتی ئەنفلۆنزا،[٧] پێکوتی ئایدز ،[٨] و پێکوتی مێکوتە. رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتی کرد کە مۆڵەت پێدانی پێکوتی ئێستا لە بەردەستە بۆ بیست و پێنج پەتای بڵاوە بووی جیاواز کە ڕێگری لێ دەکرێت [٩]

کاریگەریە لاوەکیەکان[دەستکاری]

کۆدەنگییەکی زانستی زۆر هەیە کە کوتاوەکان ڕێگەیەکی زۆر سەلامەت و کاریگەرن بۆ شەڕکردن و لەناوبردنی نەخۆشییە درمەکان. [١٠] سیستەمی بەرگری، پرۆتینە درووست کراوەکانی کوتاوەکە دەناسێتەوە وە لەناویان دەبات. کاتێک کە دانەی ڤایرۆسەکە دێتە ناو جەستەی مرۆڤ راستەوخۆ لەلایەن بەرگری لەشەوە دەناسرێتەوە ئەمەش بەهۆی کوتاوەوەیە.[١١] کاریگەریە لاوەکیەکان زۆر سنووردارن بەڵام بوونیان هەیە.

منداڵێک بەهۆی کوتانەوە تووشی سۆریکە بووە.

[١٢] هەندێک جار کوتان بەپێچەوانەوە زیانی زیاترە ئەمەش لە هەندێک جەستەو نەخۆشی تایبەت دا لەم بارەدا بەهۆی سیستەمی بەرگری خانەخوێ بە سادەیی وەڵامی پێویست ناداتەوە، دەشێت ئەمەش بەهۆی هۆکارە بۆماوەییەکان بێت یان دۆخی بەرگری و تەمەن و باری گشتی تەندروستی نەخۆشەکە بێت. هەروەها لەوانەیە شکست بهێنێت لەبەر هۆکاری بۆماوەیی ئەگەر سیستەمی بەرگری خانەخوێیەکە هیچ جۆرە فشارێک لە خانەکانی B نەگرێتەوە کە بتوانێت دژەجەستە دروست بکات کە گونجاوە بۆ کاردانەوە بە کاریگەری و بەستنەوەی بە ئەنتیجینەکانی پەیوەست بە نەخۆشی.[١٣]

ئەو نەخۆشییانەی کە توانراوە دەستیان بەسەردا بگیرێت، لە ڕێی کوتاوەکان[دەستکاری]

دژواری کاریگەرییە لاوەکیەکان[دەستکاری]

پێدانی کوتان بە منداڵان، هەرزەکاران، یان گەورەکان بە گشتی زیانیان نیە. [١٤] (33)کوتان پێدانی بە منداڵان، هەرزەکاران، یان گەورەکان بە گشتی زیانیان نیە. [١٥] خراپی کاریگەریەکانی، ئەگەر هەر نەبێت، بە گشتی نیشانەکانی زۆر بەتووندی نیە . [١٦] ڕێژەی کاریگەرییە لاوەکیەکان پەیوەستە بە پێکوتەی ناوبراوەوە هەندێک لە کاریگەرییە هاوبەشەکان بریتین لە ئازار لە دەوروبەری شوێنی دەرزی، و ئازاری ماسولکەکان. زیاتر، هەندێک لە کەسانی پێکوتەیان وەرگرتووە لەوانەیە بە مادەیەک لە پێکوتەکە تووشی هەستەوەری دژە مادەکە بن. [١٧] پێکوتەی بەناو م م ڕ بە دەگمەن پەیوەندی هەیە بە دەست بە سەر گرتنی هەڵئاوسان.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢، چاپی دووەم - ٢٠١١، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».