بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیگنەکانی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیگنەکانی کوردستان
لۆگۆی فەرمیی ڕێکخراوە
ناوبڕKVO
دروشم«بۆ مافی ئاژەڵان، تەندروستی و ژینگە»
دامەزران٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨
جۆرسوودنەخواز، ناحکومی
ئامانجپاراستنی مافی ئاژەڵان
دەڤەری خزمەت
 ھەرێمی کوردستان
زمانی فەرمی
کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
نوێنەرزانکۆ بەخشی
لێدوانلۆگۆی فەرمیی ڕێکخراوە

ڤیگنەکانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Vegans) ڕێکخراوێکی مافی ئاژەڵانە، کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن زانکۆ بەخشییەوە لە شاری ھەولێر دامەزرێنراوە. ڕێکخراوەکە تیشک دەخاتە سەر مافی ئاژەڵان و لە ھەمان کاتیشدا ھانی ژینگەپارێزی و پاراستنی تەندروستی دەدات لە ڕێگەی بانگەشەکردن بۆ ڤیگنیزم و تەکینەوە لە بەکارھێنانی بەرھەمە ئاژەڵییەکان.

ڕێکخراوەکە لە ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکاندا لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دوای ٥ مانگ لە دامەزرانی، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی بە یەکەم چالاکیی فیزیکی خۆی ھەستا. لە سلێمانی، لە پاڕکی ئازادی و لە ھەولێریش لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان، ڕێکخراوەکە چەندین زانیارییان دەربارەی ڤیگنیزم و شێوازی ژیانی ڤیگن بڵاو کردەوە بە بەخشینی چەند نامیلکە و سووکەکتێبێک کە زانیارییەکانی لەخۆ گرتبوو.

لەدوای چالاکییەکەی ڕێکخراوەکەوە، کەناڵە ناوخۆییەکانی وەک ڕووداو، ئێن ئاڕ تی، کوردستان ٢٤ و چەندین کەناڵی تر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە ئەنجام داوە و تیشکیان خستۆتە سەر فەلسەفەی ڤیگنیزم.

مێژوو

[دەستکاری]

دەرکەوتن

[دەستکاری]

سەرەتا ڕێکخراوەکە وەک بلۆگێک بۆ ھۆشدارکردنەوەی خەڵکی دەربارەی ڤیگنزم دروست کرا لە ساڵی ٢٠١٧. تاکوو دامەزراندنی ڕێکخراوەکە بە فەرمی، چالاکییەکانی ڤیگنەکانی کوردستان تەنیا لە بڵاوکراوە پێکھاتبوو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام. دوای ئەوەی سەرۆکی ڕێکخراوە چەند چالاکوانێکی مافی ئاژەڵانی ناسی، پێکەوە بڕیاریان دا کە کارەکانیان فەرمی بکەن و وەک ڕێکخراوەیەک کار بکەن، بەم شێوەیە ڕێکخراوەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بە فەرمی لەلایەن فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستانەوە، لەژێر ماددەی ١٠ و ١١ی ساڵی ٢٠١١، بڕوانامەی پێ درا و مۆڵەتی کارکردنی وەرگرت.

ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکان

[دەستکاری]

ڕێکخراوەکە لە ڕۆژی جیھانیی ڤیگنەکاندا لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دوای ٥ مانگ لە دامەزرانی، لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی، بە یەکەم چالاکیی فیزیکی خۆی ھەستا. لە سلێمانی بە ستافێکی ٥ کەسییەوە لە پاڕکی ئازادی بە نوێنەرایەتی جێگری سەرۆک ژیار عەلی[١] و لە ھەولێریش بە ستافێکی ٤ کەسییەوە لە پاڕکی سامی عەبدولڕەحمان بە نوێنەرایەتی بەخشی خۆی[٢][٣] ڕێکخراوەکە بۆنەکەی بەڕێوەبرد. ناوەڕۆکی چالاکییەکە پێکھاتبوو لە دابەشکردنی چەند نامیلکە و سووکەکتێبێک کە زانیاری دەربارەی ژەمە خۆراکییەکان و ڤیتامیناتەکان و کەسایەتییە ناودارە ڤیگنەکانی لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ لێدوانی نوێنەران بۆ ئامادەبووان دەربارەی ڤیگنیزم و ھەوڵدانیان بۆ تێگەیاندنی خەڵکی لە فەلسەفەکە.[٤]

ئامانج و بیروباوەڕ

[دەستکاری]

ڤیگنەکانی کوردستان لەسەر بنەمای فەلسەفەیەکی ئەخلاقی بەناوی ڤیگنیزم ڕێکخراوەکەیان دامەزراندووە. ڕێکخراوەکە پێی وایە کە ئاژەڵەکان نابێت بۆ ھیچ مەبەستێک لەلایەن مرۆڤەکانەوە بەکار بھێندرێن و سوودیان لێ ببیندرێت. لە چاوپێکەوینێکدا لەگەڵ میدیای «ژیان»دا، بەخشی وتی:

«ڤیگنەکان بە فەلسەفەیەکی ئەخلاقی پابەندبوون کە تێیدا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێی ھەیە، نەک تەنیا لە خواردنەکانیان بەروبوومی ئاژەڵ دەردەکەن، [بەڵکو لە بەکارھێنانی پۆشاکی ئاژەڵیش دەوەستن]، لەبەر ئەوەی بڕوامان وایە [ھەتاکوو جێگرەوە بۆ ئەو شتانە ھەبێت، ئاژەڵەکان] نایانەوێت ببن بە بەشێک لەو جۆرە ئازاردانەی کە لە بازرگانیکردن بە ئاژەڵ دەکرێت.»[٥]

لە چاوپێکەوتنێکی تردا، بەخشی جیاوازی ڤیگنیزم، کە فەلسەفەی ڕێکخراوەکەیە، لەگەڵ ڤێجێتێریانزیم بۆ ئێن ئاڕ تی ڕوونکردەوە و وتی: «ڤێجێتێریان دەتوانرێت وەک ڕژێمێکی خواردن سەیربکرێت، ئەو کەسانە تەنھا گۆشتی ئاژەڵەکان ناخۆن، بەڵام ڤیگنیزم بەرھەمی ئاژەڵەکانیش ناخۆن و بەکاری ناھێنن، وەک ھێلکە و بەرھەمە سپیایی و شیرەمەنییەکان، چونکە بڕوایان وایە ئەوەی کە لەکێڵگە پەلەوەرییەکاندا دەگوزەرێت کە مترنییە لە کوشتنی ئاژەڵەکان.»[٦] ڕێکخراوەکە و ئەندامەکانی ھەڵگری ئەو بیر و باوەڕەن کە بەکارھێنانی ئاژەڵەکان و پاشماوەکانیشیان ھەڵەیە بەھۆی ئەو مامەڵە نائەخلاقییانەی لەگەڵ ئاژەڵەکان دەکرێت و ئەو ئەشکەنجەیەی ئاژەڵەکان لە پیشەسازییەکاندا پێیدا تێپەڕ دەبن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ڕاپۆرتی کەناڵی NRT2 لە سەر بۆنەی ڕۆژی جیھانی ڤیگن لە ١/١١/٢٠١٨ لە سلێمانی». ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «ڕوژی جیھانی ڤیگن لە شاری ھەولێر ١/١١/٢٠١٨ کوردستان ٢٤». ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوداو لە سەر ڕۆژی جیھانی ڤیگن لە ھەولێر ١/١١/٢٠١٨». ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «چالاکییەک بۆ ڕۆژی جیھانیی ڕوەکخواردن ئەنجامدرا». ROJ News. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «رووەکخۆری روو لە ھەڵکشانە». zhyan.co. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ Corporation، Nalia. «بۆچی لە کوردستان کەمترین کەسی ڤیگن ھەیە؟». www.nrttv.com. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]