زینک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
چەند پارچەیەک لە زینک.

زینک یاخوود زینکی بازرگانی،[١] توخمێکی کیمیاییە. توخمێکی گواستراوەی کیمییاییە، کە بریتییە لە کۆمەڵێک کانزا. ھەندێکجار بە توخمی سەرو گواستراوەکان دادەنرێت. لە خشتەی خولی بە "Zn" دەناسرێت. زینک ٣٠ھەمین توخمە لە خشتەی خولیدا، و ژمارەی گەردیلەی ٣٠ە. کێشێ گەردی زینک دەکاتە ٦٥٫٣٨. زینک پێکھاتووە لە ٣٠ پڕۆتۆن و ٣٠ ئیلیکترۆن. بە گشتی، ٢٩ ئایزۆتۆپی زینک ناسراون و پێنج لەمانە لە سرووشت دا ھەن. ھەندێک لەو ئایزۆتۆپانە تیشکەچالاکن. نیوە تەمەنی ٤٠ میلیچرکەیە. زینک بۆ درووستکردنی پاتری و ڕووکەشی کانزاکان بەکاردەھێنرێت.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

تایبەتمەندییە فیزیکییەکان[دەستکاری]

زینک کانزایێکی خوڵەمێشی شینکاری بە بریقەیە. کاتێک دەبردڕێ، زینک ڕەنگێکی خۆڵەمێشی سپیکاری ھەیە. زینک بریقەی نامێنێت ئەگەر ھەوای زۆر لێی بدات.

پلەی توانەوەی زینک لە (٤١٩٫٥٨ °C (787.24 °F)) دایە، پلەی کوڵاندنی (٩٠٧٫٠ °C (1,664 °F))ە، پلەی ساردبوونەوەی لە −٤١٩٫٥٨ °C (−٧٢٣٫٢٤ °F) دایە، و پلەی بەستنی لە −٩٠٧٫٠ °C (−١٬٦٠٠٫٦ °F) دایە. پلەی گەرمی زینک نزمترە لە زۆرینەی توخمە گواستراوەکان بەڵام بەرزترە لە قەڵای و قوڕقوشم. زینک دەکوڵی لە پلەی گەرمیێکی نزم بۆ کانزایێک.[٢] زینک موگناتیسی نییە. کاتێک گەورمدەکرێتەوە بۆ ماوەیێکی کەم، نەرم دەبێتەوە. ئەگەر بۆ زیاتر گەرمبکرێتەوە، زینک زووشکاو دەبێت.[٣] زینک داڕشتە بە ئاسانی درووستدەکات لەگەڵ کانزای دیکە.

تایبەتمەندییە کیمیاییەکان[دەستکاری]

زینک کانزایێکی بەرپەچدەرەوەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Spelter، Encyclo، ISBN 0-665-82244-8، لە ڕێکەوتی 2009-08-01 ھێنراوە 
  2. ^ Zinc Metal Properties، American Galvanizers Association، 2008، لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٩، لە ڕێکەوتی 2009-02-15 ھێنراوە 
  3. ^ Scoffern، John (1861)، The Useful Metals and Their Alloys، Houlston and Wright، پەڕەکان 591–603، لە ڕێکەوتی 2009-04-06 ھێنراوە