ترشی ئەمینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ترشی ئەمینی یان ئەمینۆ ئەسید (بە ئینگلیزی: Amino acidئاوێتەی ئەندامی گرنگن لە کیمیای زیندەیی، پێکھاتوون لە کۆمەڵەی فرمانەکانی: ئەمینی (NH2-) و ترشی کاربۆکسیلی (COOH-). ترشە ئەمینییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پێکدێن لە کاربۆن، ھایدرۆجین، ئۆکسجین، و نایترۆجین. ٢٠ جۆری سەرەکی لە ترشە ئەمینییەکان ھەن، لەوانە گلایسین کە سادەترین ترشی ئەمینییە. ترشە ئەمینییەکان پێکھێنەری سەرەکی پرۆتینەکانن.