قەڕنابیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قەڕنابیت یان قەڕنابی (بە ئینگلیزی: Cauliflower) بەروبومێکی سەوزەی زستانەیە لە زۆربەی وڵاتانی جیھانی بوونی ھەیە بەھۆی بوونی پێک ھاتە سود بەخشەکانی گرینگییەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن بەرھەم ھێنەران لە خاکێکی بە پیت و دەوڵەمەند بە مادە ئەندامییەکان باشتر گەشە دەکات

ژینگەیی گونجاویی قەڕنابیت[دەستکاری]

قەڕنابیت وەک یەکیک لە ڕوەکە بەسودەکان پێویستی بە ژینگەی گونجاوە بۆ ئەوەی بە باشی پێبگات بە پێی سەرچاوەکان لە کەشێکی ساردی شێدار باشتر پێدەگات بەتایبەت ئەگەر لە سەرەتایی پێگەیشتنی پلەی گەرمی(٢٤س) بێت ھەروەھا ئەگەر پلەکانی گەرمی زیاتر نزم بێتەوە کاریگەری دەکاتە سەر پێگەیشتنی و خاوی دەکاتەوە ھەروەھا کاریگەری دادەنێت لەسەر قەبارەی پەپکە گوڵییەکەی کە بچوکی دەکاتەوە لەھەمان کاتدا ئەگەر پلەی گەرمی زیاتر بەرزبێت لە پلەی دیاریکراو بە تایبەت لە کاتی پێگەیشتندا ئەوە کاریگەری لەسەر باشی ونایابی بەرھەمەکە دادەنێت . تۆی قەرنابیت بە جیاوازی پلەی گەرمی لە ٦ بۆ ٤ ڕۆژ سەوز دەبێت

سوودەکان[دەستکاری]

بەکارھێنان قەڕنابیت لە خواردندا

قەڕنابیت بەھۆی بوونی ئەو پیکھاتانەی لە ناوی دایە چەندین سودی تەندرووستی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە ئەمەش وای کردووە زانایان و ڕوەکناسان خەڵک ھان بدەن بۆ ئەوەی کە ئەم ڕوەکە بە سودە بخۆن[١][٢]

ڕەنگەکان[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]