کەلسیۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

داڕێژە:زانیاریی کەلسیۆم

کەلسیۆم (بە ئینگلیزی: Calcium) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان و ھێمای کیمیایی (Ca)یە و گەردیلە ژمارەکەی (٢٠)ە. وە لە کۆمەڵەی دووەمی خشتەی خولیە. کەلسیۆم لە ڕوانگەی بەرفراوانیەوە، لە نێوان ھەموو توخمەکانی توێکڵی زەوی پلەی پێنجەمی بەبەردەکەوێت و لە نێوان ھەموو کانزاکانیش پلەی سێیەم. تێکەڵەکانی کەلسیۆم پێکھێنەری ٣.٦٤%ی توێکڵی زەویە. بلوورە سپیەکانی کەلسیۆم، لە پلەی گەرمی C˚٨١٠ دەتاوێنەوە و کانزای کەلسیۆم لە ئاو و ترشدا تواوەتەوە و ھایدرۆکسیدو خوێ بەرھەم دەھێنێت.

سەرچاوەی کەلسیۆم[دەستکاری]

سەرچاوەی کەلسیۆم بە بەرفراوانی لە پانتایەکانی زەویدا بوونی ھەیە. ئەم کانزایە لە ژیانی ڕوەک وگیانلەبەران ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە و لە ئێسقانەکان و ددانەکان و توێکڵی ھێلکە، ھەموو جۆرەکانی گوێچکە ماسی و لە زۆرێک لە خاکەکان بوونی ھەیە. ھەروەھا کلۆریدی کەلسیۆم بە ڕادەی بەرفراوانی ٠.١٥% لە ئاوی دەریادا ھەیە. کەلسیۆم لە تێکەڵەی توێکڵی زەوی بە ڕێژەی ٣٦٣٠٠ گرام لە تۆنێکدا بوونی ھەیە ئەم کانزایە بە شێوەی سەربەخۆ دەست ناکەوێت، بەڵکو بە شێوەی تێکەڵەی جیاواز لە کانەکان وە بە شێوەی تواوە لە ھەیکەلی گیانلەبەران و ڕوەکەکان بەشداری دەکەن. ئەو کانە گرنگانەش بریتین لە دۆڵۆمیت، گیبس و ئاپاتیت. ھەروەھا ئەم توخمە کانزایە لە بەردی کڵس و گەچ بوونی ھەیە.

ئامادەکردن و دەرھێنانی[دەستکاری]

لە پیشەسازیدا، کانزای کەلسیۆم دەتوانێ لە ئەلیکترۆلیز، کلۆریدی کەلسیۆم و تێکەڵەی فلۆرید و کلۆریدی پۆتاسیۆم ئامادە بکات. لەم ڕەوشە لە لاپەڕەی خەڵووزی وەک ئاند ومیلەی ئاسنی وەک کاند سود وەردەگیرێت.

تایبەتمەندیەکی بەرچاو[دەستکاری]

کەلسیۆم توخمێکی تاڕادەیەک ڕەقە کە بە ھۆی ئەلیکترۆلیز لە فلۆریدی کەلسیۆم وەک کانزایەکی خاوێن دەردێت و بە بڵێسەی زەردو سور ڕەنگ دەسوتێ و لە ھەوادا چینی نیتریدی سپی ڕەنگ بەرھەم دێنێت. ئەم توخمە کاردانەوە نیشان دەدات بە ئاو وە لە دوای جێگۆڕکێی ھایدرۆجین ھایدرۆکسیدی کەلسیۆم بەرھەم دێنێت.

پەیدابوون[دەستکاری]

کەلسیۆم پێنجەمین توخمە لە ڕووی بەرفراوانیەوە لە پێکھاتەی توێکڵی زەوی کە ڕێژەی ٣% و بە شێکی گرنگیشە لە گەڵاکان، ئێسقانەکان، ددانەکان و گوێچکە ماسی. بە ھۆکاری ھەبوونی کاردانەوە توند بە ئاو وھەوا کەلسیۆم ھەرگیز بە شێوەی کانزایەکی خاوێن لە سروشتدا لە توخمەکانی دیکەدا بەدەست ناکەوێت، جگە لە بونەوەرانی زیندوو نەبێت کەca+2 ڕۆلێکی گرنگی لە فیزۆلۆژی خانە لە ئەستۆدایە. ئەم توخمە کانزایە بە ڕێژەیەکی زۆر لە بەردی ئاھەک، گەچ و فلۆرید بوونی ھەیە ئایتیت، فلۆرۆسفات یان کلۆرۆسفاتی کەلسیۆمە. لە ئەلیکترۆلیز کلۆریدی فۆسفاتی تواوە(cacl2) سوود وەردەگیرێ بۆ جیاکردنەوەی کەلسیۆمی خاوێن.

پێکھاتە[دەستکاری]

ئاھەکی زیندوو(cao) لە زۆرێک لە پڕۆسەکانی پاڵاوتن بە کاردێت و بە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و زیادکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو ئاو بۆ بەردی ئاھەک بەدەست دێت. ئەگەرcao تێکەڵ بە پێکھاتەی دیکە ببێت، ڕەق دەبێ و دەگۆڕێت بۆmortar وە بە کێش کردنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆplaster. لە حاڵێکداcao کاتی ئاوێتە کردنی لە گەڵ تێکەڵەکانی تر، بەشێکی گرنگی چیمەنتۆی پۆرتلەند دروست دەکات. کاتێ ئاو تکە بکات بۆسەر بەردە ئاھەکیەکان یان باقی بەردە کاربۆناتە تواوەکان، دەبێتە ھۆی داخورانی بەردەکان و دەبێتە ھۆی پێکھاتنی ئەشکەوتەکان، تاق تاقە و ناڕێکی وبەرزونزمی و ئاوی سەخت (ئاوی قورس). پێکھاتە گرنگەکانی دیکەی کەلسیۆم بریتین لە: نیترات، سۆلفید، کلۆراید، کاربید، سینامید و ھیپۆکلۆرید.

ئەزموزن و ناسینەوە[دەستکاری]

لە ڕوی چۆنیەتیەوە، بوونی کەلسیۆم دەتوانرێ یان بە ھۆی پێکھاتەی کاربۆناتی نەتواوە، یان بە ھۆی گڕگرتنی بڵێسەیەکی مەشخەڵێک کە پێکھاتنی ڕەنگی سوری درەوشاوە دەنوێنێ، بناسرێتەوە. لە ڕووی چەندایەتیەوە، دوای جیاکردنەوە ی کەلسیۆم لە باقی کانزا تێکەڵەکانی خۆڵ، بە ڕەوشی کڕۆمات-سۆلفات و یان ئەتەر- ئەلکھۆل، لە ئامۆنیۆم، سوود لە ئیکسالات وەردەگیرێ کە کەلسیۆم بە شێوەی ئیکسالاتی کەلسیۆم دەبێتە نیشتوو و دواتر ئەم نیشتووە ھاوسەنگی دەنوێنێ.

مێژووی کەلسیۆم[دەستکاری]

Calx بە لاتینییە واتە ئاھەک) لە سەدەی یەکەم، ڕۆمیەکان کەڵسەکیان بەرھەم ھێناو بەکاریان ھێنا بەڵام کەلسیۆم ھەتا ساڵی ١٨٠٨ نەدۆزرابویەوە. دوای ئەوەی Sir Humphry Davy زانی بە ھۆی ئەلیکترۆلیز ئاھەک لە جیوەدا و بەھۆی Berzelius وPontin دەتوانرێ تێکەڵەی کانزا لە گەڵ جیوە بەرھەم بێت، سەرکەوتو بوو بە بەرھەم ھێنانی کەلسیۆمی خاوێن.

ئەرکەکانی کەلسیۆم لە لەشدا[دەستکاری]

• لێدانەکانی دڵ ڕێکدەخات.

• لە رێکخستنی کاری سیستەمی دەماری لەش بە تایبەت لە گواستنەوەی ھاندەرەکانی دەمار ڕۆڵی سەرەکی ھەیە.

• کەلسیۆم ھۆکاری پتەوی ئێسقانەکانە. پێویستە کەلسیۆمی پێویست لە خۆراکی گەنجاندا بوونی ھەبێ پێش ئەوەی بگەنە تەمەنی باڵغ بوون بۆ ئەوەی ئێسقانەکان شێوازێکی پتەو کەڵەکەبوو بگرنە خۆ، تاوەکو لە تەمەنی بەساڵاچوندا دوچاری ئێسک پوکی نەبن.

• کەلسیۆم بۆ گرژبونەوەی ماسولکەکان پێویستە و ئەگەر کەلسیۆمی نەبێ جوڵەش مەحاڵ دەبێت.

• بێ خەوی کەم دەکاتەوە.

• کاریگەری لە سەر مێتابۆلیزمی ئاسنی جەستە ھەیە.

• کەلسیۆم لە یەکێک لە قۆناغەکانی خوێن مەیین نامۆیە.

نیشانەکانی کەمی کەلسیۆم لە لەشدا[دەستکاری]

نیشانەکانی کەمی کەلسیۆم لە مناڵاندا دەبێتە ھۆی نەخۆشی ڕاشیتیسم (ئێسکە نەرمە)، وە لە تەمەن نێوەنجیەکاندا دەبێتە ھۆی نەخۆشی نەرمی ئێسقانەکان و لە گەورە ساڵاندا دەبێتە ھۆی ئێسک پوکی. ئەم نەخۆشیانە بە ھۆی کاریگەری کەمی ڤیتامین D دەردەکەوێ، ئەگەر بتھەوێت ئێسقانەکانت پتەو بن، پێویستە ئاگاداری بەکارھێنانی ڤیتامین D بین. لە نەبوونی ڕێژەیەکی زۆر ی کەلسیۆم، گرژبوونی خێرای ماسولکەکان دەردەکۆپانی بە دوادادێ کە سەرەتا بە لەش گیران دەبینرێ. ھەڵبەت ئەم حاڵەتە کەمتر ڕوودەدات و ئەوەی کە تاوەکو ئێستا بە شێوەی بەرچاو بینراوە، پوک بوونی ئێسقانەکانە لە تەمەنی بەساڵاچوونا و بۆ ڕێگرتن لەمە دەبێ ھەر لە تەمەنی گەنجیەوە ئاگامان لە خۆمان بێت.

ڕێگرتن لە توش بوون بە نەخۆشی ئێسک پوکی[دەستکاری]

لەبەرئەوەیە لە کاتی بەساڵاچووندا، ژانی ئێسقانەکان، ئاسان شکان و درەنگ چاک بونەوەی ئێسقانەکان دەبینرێ. ھاوسەنگی پێویستی کەلسیۆم ڕۆژانە ٨٠٠ تا ١٢٠٠ میلیگرامە. بۆ ڕێگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی ئێسک پووکی، دەبێت زیاتر ھەوڵی بەدەستھێنانی کالسێۆم و ڤیتامین D بدەین ئەویش بە ڕێژەی پێویست و دیاریکراو. نابێت جگەرە بکێشین. نابێ چای و قاوە لە ڕادەبەدەر بخۆینەوە. دەبێ زیاتر لە ژێر تیشکی خۆردا بین بۆ ئەوەی ڤیتامینD لە ژێر پێستمانەوە بەرھەم بێت. لە ھەر تەمەنێک بین دەبێ وەرزش بکەین، چونکە کەم جوڵانەوە دەبێتە ھۆی ئێسک پوکی. دەبێ سەرچاوەکانی ڤیتامینD یش لە بیر نەکەین.

ڕێژەی پێویستی کەلسیۆم بۆ ھەر تاکێک[دەستکاری]

ڕادەی ھاوسەنگی کەلسیۆمی گونجاو بە میلیگرام:

• ساوایان تا تەمەنی سێ ساڵ = ٤٠٠

• مناڵان چوار تا شەش ساڵی = ٧٠٠

• مناڵان حەوت تا دە ساڵی = ٨٠٠

• پیاوان, گەنجان و پێگەیشتووەکان = ١٠٠٠

• ژنان، گەنجان و پێگەیشتووەکان = ١٠٠٠

• ئافرەتی زگ پڕ = ١٣٠٠

• ئافرەتی شیردەر = ١٣٠٠

سەرچاوە[دەستکاری]

https://fa.wikipedia.org/wiki/کلسیم