میکرۆب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێشویەک لە بەکتریای ئیشریکیا کۆلای کە ١٠٠٠٠ جار گەورە کراوەتەوە.

میکرۆب، میتەن(میتە واتە بچوک) (بە فەڕەنسی: Microbe) یان وردەئۆرگانیزم (بە ئینگلیزی: Microorganism) یان وردەزیندەوەر بە ئۆرگانیزمێک دەوترێ کە میکرۆسکۆپی بێ (واتە زۆر لەوە بچووکتر بێ کە بە چاوی ئاسایی ببینرێت). بە زانستی توێژینەوەی میکرۆبەکان دەگوترێت میکرۆبناسی (میکرۆبیۆلۆژی). لە ساڵی ١٦٧٥وە، پاش ئەوەی کە ئانتۆنی فان لیوێنھۆک (Anton van Leeuwenhoek) بە میکرۆسکۆپێک کە خۆی دروستی کردبوو میکرۆبەکانی دۆزیەوە، میکرۆبناسی وەکوو بوارێکی زانستی دامەزرا.

زنجیرەی میکرۆبەکان زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە بەکتریاکان، کارگەکان، ئارکیا (archaea)، و سەرەتاییەکان (protists)؛ ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان (کە پێیان دەگوترێت کەوزە سەوزەکان)؛ وە ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن، پلەناریەن (planarian) و ئامیبا (amoeba).

ھەندێک لە میکرۆبناسەکان ھەروەھا ڤایرۆسەکانیش لە نێو ئەم دەستە دادەنێن، بەڵام ھەندێکی دیکە ڤایرۆسەکان بە نازیندو دەزانن.[١][٢] زۆربەی میکرۆبەکان تەکخانەیین (واتە یەک خانەیان ھەیە)، بەڵام ئەمە شتێکی جیھانی نییە، چونکا ھەندێک لە چەندخانەییەکان (فرەخانەییەکان) میکرۆسکۆپین، لە حاڵێکدا کە ھەندێک لە سەرەتاییە تەکخانەییەکان و بەکتریەکان، وەکوو Thiomargarita namibiensis ماکرۆسکۆپین و بە چاوی ئاسایی دەبینرێن.[٣]

میکرۆبەکان لە ھەموو بەشەکانی ژینگۆ دا دەژین، کە لەوێ ئاوی شل ھەیە. کەواتە وردئەندامەکان لە نێو خاک، کانیاوە گەرمەکان، لە سەر بنی ئۆقیانووس، لە ئاسمان لە نێو ئاتمۆسفێر و لە نێو دڵی بەردەکانی نێو پێستی زەوی دا ھەن. میکرۆبەکان زۆر گرینگن بۆ دووبارەبەکارھێنانەوەی (ریسایکلینگ) مادە خۆراکییەکان لە ئێکۆسیستەم، چونکا ئەوان وەکوو داڕزێنەر کار دەکەن. بە ھۆی ئەوەی کە زۆرێک لە میکرۆبەکان دەتواننن نیترۆژن جێگیر بکەن، ئەوان بەشێکی بنەڕەتین لە سیکلی نیترۆژن، و توێژینەوەکان لەم دواییانە دەری خستووە کە ئەو میکرۆبانە کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێنەوە دەتوانن دەوریان ھەبێت لە بارین و کەش و ھەوا دا.[٤]

ھەروەھا مرۆڤ لە بیۆتێکنۆلۆژی دا لە میکرۆبەکان کەڵک وەردەگرێت، ھەم بە شێوەی کۆنی بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردنەوە، و ھەم لە ئەو تێکنۆلۆژیە ئەمرۆژیانەی کە لە سەر بنەمای ئەندازیاریی ژێنێتیک دانراون. بەڵام، میکرۆبە نەخۆشخەرەکان زیانبارن، چونکا ھێرش دەکەنە سەر ئۆرگانیزمەکان، لە نێو ئەوان دا گەورە دەبن و دەبنە ھۆی نەخۆشیھایەک کە میلیۆنھا مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕوەک لە ناو دەبات..[٥]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rybicki EP (1990). "The classification of organisms at the edge of life, or problems with virus systematics". S Aft J Sci. 86: 182–6. ISSN 0038-2353.
  2. ^ LWOFF A (1957). "The concept of virus". J. Gen. Microbiol. 17 (2): 239–53. PMID 13481308.
  3. ^ Max Planck Society Research News Release ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Accessed 21 May 2009
  4. ^ Christner BC, Morris CE, Foreman CM, Cai R, Sands DC (2008). "Ubiquity of biological ice nucleators in snowfall". Science. 319 (5867): 1214. doi:10.1126/science.1149757. PMID 18309078.{{cite journal}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  5. ^ 2002 WHO mortality data Accessed 20 January 2007