ھاوار (کۆوار)
ڕواڵەت
(لە گۆڤاری ھاوارەوە ڕەوانە کراوە)
ھاوار | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢ |
دانەر | جەلادەت عالی بەدرخان |
شوێنی بڵاوکردنەوە | دیمەشق |
زمان | زمانی کوردی |
کۆتاییھاتن | ١٥ی ئابی ١٩٤٣ |
ئەم وتارە سەبارەت بە کۆواری ھاوار نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاوار (ڕوونکردنەوە).
گۆڤاری ھاوار گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ تا ١٥ی ئابی ١٩٤٣ بەردەوام بووە لە چاپکردن، دواتر دوای دەرچوونی ٥٧ ژمارە وەستا. جەلادەت عەلی بەدرخان دامەزرێنەری بوو لە وڵاتی شام لە دیمەشق یەکەم ژمارەی دەرکرد. کەرەستەکانی گۆڤارەکە بە پیتی کوردی عەرەبی و لاتینی تا ژمارەی ٢٣ چاپ دەکران، پاشان لە ژمارەی ٢٤ەوە تەنیا بە پیتی لاتینی سنووردار کران. ئەو ئەلفوبێیە کوردییە لاتینییەی کە جەلادەت بەدرخان ناساندی و لە گۆڤارەکەیدا بەکاری ھێنا ناوی “ئەلفوبێی ھاوار” یان “ئەلفوبێی بەدەرخان” بوو.[١]