پنتاگۆن
پنتاگۆن | |
---|---|
دامەزران | ١١ی ئەیلوولی ١٩٤١ |
ناو بە زمانی فەرمی | The Pentagon |
ناونراوە لەدوای | پێنجلا |
کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Arlington County |
جێ | Arlington County |
پۆتانی شوێن | ٣٨°٥٢′١٥″N ٧٧°٣′١٨″W |
خاوەن | وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول، Pentagon Renovation Program |
ماددەی بەکارھاتوو | کۆنکریت، Indiana limestone |
خەڵاتەکان | Doublespeak Award |
نژیاروان | George Bergstrom |
ستایلی نژیاروانی | Stripped Classicism |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣ |
Service entry | ٣١ی ئازاری ١٩٤٢ |
بەڵێندەری سەرەکی | John McShain |
نیشتەجێ | وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
Has facility | بەرزکەرەوە، escalator |
باری کەلەپووری | National Historic Landmark، National Register of Historic Places listed place، Virginia Historic Landmark |
ناونیشانی شەقام | 1400 Defense Pentagon |
کۆدی پۆستە | 20301 |
وێبگە | https://pentagontours.osd.mil/Tours/ |
Shape | pentagonal prism |
پنتاگۆن (بە ئینگلیزی: The Pentagon) بینای وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و دەکەوێتە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرژینیا، وەک ھێمایەک بۆ سوپای ئەمریکا زاراوەی پێنتاگۆن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە خودی وەزارەتی بەرگری نەک بیناکە.[١][٢][٣]
بیناکە بەھۆی شێوەی پێنجگۆشەییەکەیەوە ناوی پێنتاگۆنی لێنراوە، بیناکە لەلایەن دیزاینەر جۆرج ئێدوین دیزاین کراوە و لەلایەن بەڵێندەر جۆن مەکشەین دروستکراوە، بیناکە لە ١٥ی ١ی ساڵی ١٩٤٣ کرایەوە و بە یەکێک لە گەورەترین بینا نووسینگەییەکان دادەنرێت لە جیھاندا دەتوانێت نزیکەی ٢٣ ھەزار فەرمانبەری سەربازی و مەدەنی لەخۆبگرێت و نزیکەی ٣ ھەزار کارمەندی یاریدەدەر کە بۆ خودی وەزارەتی بەرگری کار ناکەن. بیناکە پێنج لا ھەیە و نھۆمەکانی لە سەرووی ئاستی زەوییەوە و دوو نھۆمی ژێر زەوی و پێنج ڕێڕەوی ئەڵقەیی لە ھەر نھۆمێکدا بوونی ھەیە، کە درێژی کۆی گشتی نزیکەی ٢٨ کم دەبێت. ھەروەھا ناوەندی بازرگانی و چێشتخانەیەکی گەورە و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیلی تاکسی و سەکۆیەکیشی تێدایە بۆ ھێلیکۆپتەر.
ئێستا پێنتاگۆن نووسینگەکانی سێ بەشی بەرگری سوپا، ھێزی دەریایی و ھێزی ئاسمانی و نووسینگەی وەزیری بەرگری ئەمریکای تێدایە. بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری حکوومەتی ئەمریکا دادەنرێت. ئاڕاستە و چاودێری کاری ھێزە چەکدارەکان دەکات و ھاوکاری سەرۆکی دەوڵەت دەکات لە بابەتی ئاسایشی نیشتمانیدا. پنتاگۆن دابەش بووە بەسەر بەشە لاوەکییە سەرەکییەکاندا: نووسینگەی وەزیر، سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەش، بەشە سەربازییەکان، فەرماندەییە یەکگرتوو و دیاریکراوەکان، ھەروەھا ئەنجومەنی سیاسی ھێزە چەکدارەکان و دەزگاکان. ئەرکانی نووسینگەی وەزیر کەسانی مەدەنین کە ڕاوێژکاری و ھاوکاری وەزیر دەکەن لە کارگێڕی لە بەرزترین ئاستدا.
لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠١ ھێرش کرایە سەر باڵەخانەکە، کاتێک فڕۆکەیەکی ٧٧ی ھێڵی ئاسمانی ئەمریکی خۆی بە لای ڕۆژاوای باڵەخانەکەدا کێشا، کە دوای ڕفاندن و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکە خۆی لە باڵەخانەکە دا و لە ئەنجامدا ١٢٥ کارمەند گیانیان لەدەستدا جگە لە سەرنشینانی فڕۆکەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پنتاگۆن تێدایە. |