١٥ی تەممووز
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (شوبات ٢٠٢٠) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
١٥ی تەمموز ١٩٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٧ لە ساڵی پڕدا). ١٦٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
ڕووداوەکان[دەستکاری]
١. ١٠٩٩/٧/١٥ : کەوتنى شارى قودس بە دەستى خاچ پەرستەکان لە چوارچێوەى هێرشی یەکەمى خاچ پەرپەرستەکان.
٢. ١٨٤٠/٧/١٥ : واژۆ کردنى (پەیماننامەى لەندەن) لە نێوان بەریتانیا و ئیمپراتۆریەتى ئەوکاتى نەمسا وبروسیا و ئیمپراتۆریەتى ئەوکاتى ڕوسیا و سوپاس میصرى لەلایەک و دەوڵەتى ئەوکاتى عوسمانى لەلایەکى تر ، لەپاش شکستى سوپای عوسمانى و لەشکرى میصر بەرامبەر هێرشی هێزە ئەوروپیەکان لە شەڕى دەریایی ناڤارین.
٣. ١٩٥٨/٧/١٥ : لە سێدارەدانى سەرۆک وەزیرانى ئەوکاتى عێراق (نورى سعید) پاش دەرچوونى فەرمانى دادگاى شۆڕشی عێراقى بە لە سێدارەدانى.
٤. ١٩٩٠/٧/١٥ : کۆچى دوایی عومەر ئەبو ڕیشە شاعیرى سورى.
٥. ٢٠٠٩/٧/١٥ : کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى نەفەر هەڵگرى ئێرانى لە پارێزگاى قەزوین و کوژرانى سەرجەم سەرنشینەکانى کە ژمارەیان (١٥٠) کەس دەبوو.
٦. ٢٠١٦/٧/١٥ : کودەتاى سەربازى لە لایەن سوپای تورکیاوە بەسەر حکومەتى پارتى داد و گەشەپێدان و شکست پێهێنانى کودەتاکە لە لایەن هاوڵاتیانى تورکیا و دەزگاى هەوأڵگری میت و پۆلیسى ئەو وڵاتەوە ، کە بە هۆیەوە قەدەغەى هاتوچۆ لە تورکیا کرا و سەرجەم فڕۆکەخانەکان داخران و چەند تەقینەوەیەک لە نێو پەرلەمان و ئەنقەرە ڕواندا و فڕۆکەى جەنگى و تانک وزرێپۆش ئە ئاسمان و شەقەمامەکانى ئەنقەرە و چەند شارێکدا بڵاوەیان پێکراو بارەگاى میت بۆردومان کرا، بە هۆیەوە نزیکەى ٩٠ کەس کوژران و ١٤٤٠کەس بریندار بوون.پاش کۆتا هاتنى کودەتاکە سەرانى ئەنجامدەرى کودەتا و نزیکەى ٣٠٠٠ سەربازى بەشدار لە کودەتا دەستگیر کران.
سەرچاوە : https://www.facebook.com/kolej.zankoihalabja[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
مردنەکان[دەستکاری]
١. ١٩٥٨/٧/١٥ : لە سێدارەدانى سەرۆک وەزیرانى ئەوکاتى عێراق (نورى سعید) پاش دەرچوونى فەرمانى دادگاى شۆڕشی عێراقى بە لە سێدارەدانى.
٢. ١٩٩٠/٧/١٥ : کۆچى دوایی عومەر ئەبو ڕیشە شاعیرى سورى.