ئینسایت (کەشتی ئاسمانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتی ئاسمانی (ئینسایت)

کەشتی ئاسمانی ئینسایت (بە ئینگلیزی: Insight) کەشتیەکی ئاسمانیە و لێکۆلینەوە لەسەر مەریخ ئەنجام دەدا، ناوی ئەو کەشتیە کورتکراوەی (Interior Exploration using Seismic Investigations, Geodesy and Heat Transport)یە، لێکۆلینەوە دەکا لە نێو جەرگەی مەریخ لێکۆلینەوە دەکا لەسەر ئەوەی چۆن بوومەلەرزە روو دەدا و پلەی گەرمی ناوەوەی مەریخ. [١]

درووشمی ئامێری ئینسایت
درووشمی ئامێری ئینسایت

ڕێکەوت[دەستکاری]

لە سالی ٢٠١٠ ناسا رایگەیاند کە (ئینسایت) یەکێکە لە ئامێرە ئاشکراکەرەکانی نھێنیەکانی مەریخ رایگەیاند کە یەکێکە لە پرۆژەکانی ناسا ئەو ئامێرەش نزیکی ٣ ملیار دۆلاری تێیدا خەرجکراوە بۆ گەران و لێکۆلینەوە، لە یەکەمدا ئامێری (ئینسایت) ناوی سەرەتایەکەی (جیمس GEMS) بوو بەلام دوای بە داواکردنی ناسا خۆی ناوەوکی گۆردرا بۆ (ئینسایت) [٢]

رووپۆشی ئامێرەکە[دەستکاری]

تاقی کردنەوەی بەشەکانی ئامێری ئینسایت لەسەر زەوی

ئامێرەکە قەبارەی گەورەیە و ھاوشێوەی نزیکە لە کەشتی ئاسمانی فینێکس کە یەکێکە لە ئامێرە سەرکەوتوەکانی نێردراوی سەر مەریخ لە سالی ٢٠٠٨ ، و سەرچاوەی ھێزەکەی لە ‌‌ھێزی کارەباییەکەی وەردەگرێ، و رووپۆشکرایە لە وزەی خۆری بۆشایی

ئامانجەکانی[دەستکاری]

ئامانجی یەکەم: ناردنی ئەو کەشتیە بۆ زانین و ئاشکراکردنی شێوەی مەریخە بۆ ٤ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ئامانجی دووەم: لێکۆلینەوەی لیجیوفیزیای ھەسارەکە ، زانینی چالاکیەکانی ھێڵی ھەڵە و کاریگەریەکانی بەرکەوتنی نەیزەک لەسەر ھەسارەی مەریخ

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

  • ئینسایت ناسا - نیشتنەوە
  • ئینسایت ناسا - وێنەی خام لە ئینسایت
  • ئینسایت ناسا - (ڤیدیۆ/٠٣:٣١؛ ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨؛ وردەکارییەکان)