حەکیم کاکەوەیس
حەکیم کاکەوەیس | |
---|---|
لەدایکبوون | حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس ١٩٤٩ حەساری گەورە، کەرکووک |
مردن | ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەغدا | (٦٨–٦٩ ساڵ ژیاوە)
پیشە | وەرگێڕ و نووسەر |
زمان | کوردی (سۆرانی) |
نەتەوە | کورد |
حەکیم عەبدوڵڵا کاکەوەیس ناسراو بە حەکیم کاکەوەیس (١٩٤٩ لە حەساری گەورە، کەرکووک – ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە بەغدا) نووسەر و وەرگێڕێکی کورد بوو.
ژیاننامە
[دەستکاری]حەکیم کاکەوەیس، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی حەساری گەورەی نزیک شاری کەرکووک لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٧ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە لە قوتابخانەی گوندی دارەمان. خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە. ساڵی ١٩٧٣ بەشی زانستی بیرکاری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی زانکۆ بووەتە پێشمەرگە تا کۆتاییی شۆڕشی ئەیلوول. ساڵی ١٩٧٥ لە بەغدا وەکوو فەرمانبەری پرۆگرامسازی لە وەزارەتی پلاندانان دامەزراوە، تا ١٩٨٠ لەسەر ئەم کارە بووە. ماوەیەک لە زاخۆ کراوەتە سەربازی یەدەگ، و دوای دەستپێکی شەڕی عێراق و ئێران، داوای لێ دەکرێت ببێتە بەعسی، ئەویش داواکە ڕەت دەکاتەوە و ساڵی ١٩٨٤ دەچێتە سوید.[١]
لە ساڵی ٢٠٠٠ بەھۆی نەخۆشیی دڵ خانەنشین کراوە. بەھۆی نەخۆشکەوتنی لە سوید دەگەڕێتەوە کوردستان، لە کەرکووک نیشتەجێ دەبێت. ژیانی دواتری بە خوێندنەوە و نووسین و وەرگێڕان بەسەر بردووە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٦٩ ساڵی لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد، بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە.[٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]حەکیم کاکەوەیس ٢٨ بەرھەمی ھەن. ئەو زیاتر وەرگێڕانی لە عەرەبی و سویدی بۆ کوردی کردووە. زۆربەی بەرھەمەکانی مەسعوود محەممەدی بۆ کوردیی سۆرانی وەرگێڕاون. ئەمانە بەشێک لە بەرھەمە نووسراوە و وەرگێڕدراوەکانی ئەون:
نووسراوەکان
[دەستکاری]- تەونی جاڵجاڵۆکە
- ئەوەی نابێ بگوەرێ دەبێ بگوەرێ
- مەملەکەتی سەگەکان
- نەتەوایەتی کورد و ئیسلامەتییەکەی
- سەگەکە چوارەمیان بوو
وەگێڕدراوەکان
[دەستکاری]- ١٩٨٤
- کێڵگەی ئاژەڵ
- تاوان و سزا
- کیمیاگەرەکە
- کۆلارەفڕێن
- شاخەکانیش دەنگیان دایەوە
- بەردیش بەدەنگ دێ؛ منداڵی لە کەمبۆدیا ١٩٧٥ - ١٩٨٠
- ھێسە، ھێرمان، گورگی ڕووتەڵان، وەرگێڕانی حەکیم کاکەوەیس، ھەولێر: دەزگای وەرگێڕان، چاپی یەکەم: ٢٠٠٧.
- بەزمی تەگەکە
- کۆچ ھەڵیبژاردم
وەرگێڕدراوەکانی مەسعوود محەممەد
[دەستکاری]- حەجێکی تر بۆ بەردەرگای خەتێی زانا
- کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بۆچی بە شێتخانە دەچێت؟
- بۆ گورباشۆڤی مەزن: لەگەڵ سڵاو و ھیواخوازیدا
- بۆچوونێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو
- لە پێناوی پتەوکردنی برایەتی عارەب و کورددا
- پەرەسترۆیکای گۆرباشۆڤ
- دەمودووی ھزر
- لسان الکرد
- زمانی کورد
- نامەکانی مەسعوود محەمەد
- ھاوسەنگکردنەوەی تەرازوویەکی سەنگەلا
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «حەکیم کاکەوەیس». کوردیپێدیا. سەرباز سیامەند. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «حەكیم كاكەوەیس نوسەرو وەرگێڕی كورد كۆچی دوایكرد». www.knnc.net. کەی ئێن ئێن. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)