ستان لی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ستان لی

لەدایکبوون٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢
مەرگ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨(٢٠١٨-١١-١٢) (٩٥ ساڵ ژیاوە)[١]
نەتەوەجوو
پیشەنووسەر، سەرنووسەر، بڵاوکەرەوە، بەرھەمھێن، ئەکتەر، پێشکەشکاری بەرنامەی ڕاستەقینە
ئایینجوولەکایەتی
وێبگەسایتی فەرمی

ستان لی (بە ئینگلیزی: Stan Lee؛ لەدایک بووە بەناوی ستانلی مارتن لایبەر، ٢٨ کانوونی یەکەمی ١٩٢٢–١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) نووسەر و سەرنووسەری کۆمیکە ئەمریکییەکان بوو. سەرۆک و بەڕێوبەری پێشووی مارڤل کۆمێکسە.

کاری لەگەڵ چەندین نووسەری گەورە کردووە لە نێوانیان جاک کیربی و ستیڤ دیکتۆ لە دروست کردنی کەسایەتی پاڵەوانە بەناوبانگەکان وەک پیاوی جاڵجاڵۆکە (spider-man) و پاوانی ئێکس (X-Men) و پیاوی سەوز (ھۆلک Holk) و پیاوی ئاسنین (Iron Man) و تۆر (Thor) و چەندەھای تر لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان.

کارەکانی بۆتە خاوەنی چەندین خەڵات وەک خەڵاتی ئیسنەر (Eisner Award) کە دەدرێت بە نووسەری چیرۆکە نەخشێندراوە ئەمریکییەکان.

ستان لی ھەڵساوە بەڕۆڵ گێڕان لەچەندین فیلمدا بەڕۆڵی بچووک و لاوەکی کە زۆربەی لەو فیلمانەدا بوو کە خۆی کاسایەتییەکەی دروست کردووە وەک فیلمەکانی بەشی یەکەم و سێیەم لە ئێکس-مان، وە بەشی دووەم لە سپایدەرمان، ھەروەھا لەگەڵ بەشداری کردنی لە چەند فیلمێکی تردا وەک گۆست رایدەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Stan Lee Dead at 95". TMZ. TMZ. Archived from the original on 12ی Novemberی 2018. Retrieved 12 November 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)