ستیڤن ھۆکینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

{{زانیاریدانی زانا |ناو =ستیڤن هۆکینگ
Stephen Hawking |وێنە =Stephen Hawking.StarChild.jpg |قەبارەی وێنە = |لێدوان = |سەردێڕ =ستیڤن هۆکینگ لە دەزگای ناسا لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا. |بەرواری لەدایکبوون =٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢. |شوێنی لەدایکبوون =ئۆکسفۆرد، ئینگلتەرا |بەرواری مردن = |شوێنی مردن = |نیشتەجێ =ئینگلتەرا |سەردەم = |نەتەوە =ئینگلیز |بواری زانستی =ڕێژەیی گشتی
ڕاکێشانی بڕیی (یان ڕاکێشانی کوانتەمی) |شوێنی کار = * زانکۆی کامبریج

|شوێنی بڕوانامە =زانکۆی ئۆکسفۆرد
زانکۆی کامبریدج (بڕوانامەی دکتۆرا) |ناونیشانی تێز = تایبەتمەندییەکانی گەردوونێک کە لە فراوان بووندایە (١٩٦٥) |ماڵپەڕی تێز = |ساڵی تێز = |ڕاوێژکاری دکتۆرا =دەنیس ویلیام سیاما |ڕاوێژکاری پەیمانگا = |قوتابیانی دکتۆرا = |قوتابییە دیارەکان = |ناسراو بەھۆی =تیشکدانەوەی هۆکینگ
کتێبی کورتە مێژوویەکی کات (١٩٨٨) |کاریگەر بووە بە = |کاریگەری بووە لەسەر = |خەڵاتەکان = |ئیمزا = |لێدوانی ئیمزا = |ماڵپەر = |تێبینی = |خێزان =

ستیفن ویلیام ھاوکینگ (بە ئینگلیزی: Stephen William Hawking) لەدایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لەشاری ھایگەیت لە لەندەن، یەکێکە لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان ، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە ، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا. (فرانک و ئسۆبێل) دایک و باوکی ستیڤن بوون و دوو خوشکی لە خۆی بچوکتر ھە یە بە ناوی فیلیپا و مێری.

ستیڤن ھۆوکینگ بەم دواییانە کتێبێکی بڵاو کردەوە کە پرسیار لە دروستکەری گەردوون ئەکات کە ھەرایەکی گەورەی لە نێو ئاین و ئاین زاکان نایەوە ستیڤن لە پرۆگرامی Curiosity بە رونی باوەری خۆی ئاشکرا کرد کە دەڵێت ساناترین رون کردنەوە بۆ گەردون ئەوەیە کە ھیچ خوایەک بوونی نیە، ئەمە ئەم گەیەنێتە دۆزینەوەو ئەنجامێکی بە کەلک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش بونی نیە ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە تا دیزاین کراوی مەزن کە گەردونە بەرز بنرخێنین

ستیڤن دەڵێت ئەگەر پێمان وابێ شتێک ئەتوانێ بەبێ دروست بوونی ھەبێت ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێ لەبری خوداکان

ئه‌و له‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵی توشی نه‌خۆشی ده‌بێت له‌ (ده‌ماغ) ی دا که‌ ناسراوه‌ به‌ ( مرض التصلب الجانبي ALS) ، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش به‌ نه‌خۆشی مه‌رگ یان به‌ نه‌خۆشی بێ ده‌رمان ناسراوه‌ ، پزیشکه‌کان ڕایانگه‌یاند هۆکینگ له‌ ٢ ساڵی تر زیاتر ناژێت ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ به‌رده‌وامیانه‌ و ئه‌و خۆڕاگریه‌ی ئه‌و زانا گه‌وره‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی درێژه‌ ده‌کێشێت بۆ ته‌مه‌نی ئێستای ٧٣ ساڵی ، ته‌ندروستی هۆکینگ ڕۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت به‌جۆرێک نه‌ده‌توانێ بجوڵێت و نه‌ده‌توانێ قسه‌ بکات ، سه‌ره‌رای ئه‌م نه‌خۆشیه‌ توشی نه‌خۆشیه‌کی تر له‌ سیه‌کانی ده‌بێت ، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ترسناکانه‌ی که‌ توشی بووه‌ ده‌توانێت ئاڵۆزترین هاوكێشه‌ فیزیاییه‌کان شیکار بکات و تیۆری فیزیکی بۆ گه‌ردوون دابنێت ،به‌رده‌وامی بوونی له‌ ژیاندا و بوون به‌ ناودارترین زانای جیهان بووه‌ته‌ جێگای سه‌رسورمانی مرۆڤایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ئه‌م زانایه‌ بخوێنێته‌وه‌ سه‌ری سوڕده‌مێنێت له‌وه‌ی چۆن پیاوێک ٥٣ ساڵ ته‌مه‌نی به‌ ترسناکترین نه‌خۆشی تێبپه‌رێنێت ئینجا کۆڵیش نه‌دات به‌ چاره‌گه‌ مێشکێک و به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ جوڵه‌ و قسه‌ بکات ببێته‌ ناودارترین زانای جیهان ، ئه‌و هاوپۆلانه‌ی هۆکینگ سه‌ره‌رای ساغ و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ئه‌قڵیان که‌چی نه‌یانتوانی ببن به‌ که‌سایه‌تی هۆکینگ ، له‌ دوای خراپبوونی زیاتری ته‌ندروستی ناوبراو و له‌ کارکه‌وتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌شی و نه‌مانی هیچ جوڵه‌یه‌ک له‌ جه‌سته‌ی دا و نه‌مانی نوتقی به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاری کۆمپانیای إنتل هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستکردنی کۆمپیوته‌رێکی تایبه‌ت به‌ جێگیرکردنی له‌سه‌ر کورسیه‌کی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو ئاماژه‌کانی تا بێ به‌ش نه‌بن له‌ تواناکانی دا ، ئه‌و ئێستا ٥٣ ساڵه‌ خۆڕاگره‌ له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌که‌ی و یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و ناودارترین زانای جیهانی له‌ بواری فیزیکدا.

هه‌ڵوێسته‌کانی:

ناوبراو به‌شداری کرد له‌ خۆپیشاندانه‌کان دژبه‌ لێدانی عیراق له‌ ساڵی٢٠٠٣و و ره‌تی کرده‌وه‌ که‌ به‌شداری کۆنگره‌ی ئیسرائیل بکات له‌ به‌ر دواین هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه‌ .