١ی کانوونی دووەم
ڕواڵەت
١ی کانوونی دووەم ١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٦٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٥٣١ – ڕیۆ دێ ژانێرۆ لەسەر زەریای ئەتڵەسی دروست کرا.
- ١٧٧٦ – شەڕی ڕاپەرینی ئەمریکا: شاری نۆرفۆلکی ڤیرجینیا، بە چالاکییە نیزامییەکانی ھێزەکانی بریتانیا و ویگ لەناوچوو.
- ١٧٨٥ – تایمز، یەکەمین ڕۆژنامە بەو ناوە، لە لەندەن بڵاوکرایەوە.
- ١٨٠١ – دۆزینەوەی یەکەم نەیزەک لەسەر ڕووی زەوی.
- ١٨٠٤ – سەربەخۆیی ھایتی لە فەڕەنسا.
- ١٨٠٨ – گواستنەوەی دیلەکان (کۆیلەکان) بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەدەغەکرا.
- ١٨٣٨ – ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆرویژ وەک شارەدێیەک دامەزرا.
- ١٨٧٣ – ژاپۆن بە فەرمی ڕۆژژمێری زایینیی وەرگرت.
- ١٨٩٠ – ئێریتریا بوو بە موستەعمەرەی ئیتاڵیا.
- ١٩٠١ – سەربەخۆییی وڵاتی ئوسترالیا بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرا.
- ١٩١٢ – دامەزراندنی کۆماری چین.
- ١٩١٨ – ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی دامەزرا کە بە زمانی کوردی لەلایەن سوپای بریتانیا لە عێراق دەردەچوو.
- ١٩٣٤ – وڵاتی لیبیا لەلایەن ئیتاڵیاوە داگیرکرا.
- ١٩٤٢ – بە کۆبوونەوەی سی و شەش وڵات ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرا.
- ١٩٥٦ – سەربەخۆیی سوودان لە بەریتانیا.
- ١٩٧١ – ڕێکلامکردن بۆ جگەرە لە تەلەڤیزیۆنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەربەستکرا.
- ١٩٧٩ – ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین ڕێککەوتن لەسەر دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان.
- ١٩٨١ – زاناکانی جیھان بەشێوەیەکی فەرمی ئاشکراکردنی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی جەستە واتە «ئێچ ئای ڤی»یان ڕاگەیاند، کە مەترسیدارترین ڤایرۆسە.
- ١٩٨٤ – سەربەخۆیی بروونای لە شانشینی یەکگرتوو.
- ١٩٩٢ – وڵاتی ڕووسیا دامەزرا.
- ١٩٩٣ – جیابوونەوەی چیکۆسلۆڤاکیا، کە ھەردوو وڵاتی سلۆڤاکیا و کۆماری چیک لە یەکتر جیابوونەوە.
- ١٩٩٩ – فەڕەنسا لەوەتەی ئەمڕۆوە لەگەڵ یازدە وڵاتی دیکە چوونە پاڵ یەکێتیی ئەورووپاوە.
- ٢٠٠٧ – بەئەندامبوونی بولگاریا و ڕۆمانیا لە یەکێتی ئەورووپا و ئەنگۆلا لە ڕێکخراوی ئۆپیک.
- ٢٠٠٧ – بان کی موون جێگای کۆفی عەنانی سکرتێری گشتی پێشووی گرتەوە.
- ٢٠٠٩ – ویلایەتە یەکگرتووەکان بە فەرمی بەرپرسیارێتیی ناوچەی سەوزی دایە دەست ھێزەکانی عێراق، و ویلایەتە یەکگرتووەکان باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق کردەوە.
- ٢٠٠٩ – تی ئاڕ تی کوردی، کە یەکەم کەناڵی ئاسمانیی کوردیی کۆماری تورکیایە، دامەزرا.
- ٢٠١٠ – ماڵپەڕی خەندان، کە ماڵپەڕێکی کوردییە لەلایەن دەزگای خەندانەوە خرایەگەڕ.
- ٢٠١١ – ویکیمیدیا کۆمنز گەیشتە ھەشت ملیۆن (٨٬٠٠٠٬٠٠٠) پەڕگە.
- ٢٠١٣ – تەماشاکردنی کلیپی گانگنام ستایل لە یووتیووب ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد بە گەیشتنی بە ١ ملیارد و ١٠٠ ملیۆن جار.
لەدایکبوونەکان
[دەستکاری]- ٧٦٦ - عەلی کوڕی مووسا، ھەشتەمین ئیمامی مەزھەبی شیعەکان.
- ١٨٩١ – تۆفیق وەھبی، نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەندار و ئەفسەری سەربازی کورد
- ١٩١٩ – جێرۆم دەیڤید سالینجەر، نووسەری ئەمریکی لە مانھاتن
- ١٩٣٤ – ئەخزەر ئیبراھیمی، کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتی جەزائیری
- ١٩٣٥ – عەبدولخالق مەعرووف، نووسەر و ڕووناکبیری کورد، لە ھەولێر
- ١٩٤٣ – ڕیچارد سەنێت، پڕۆفیسۆری کۆمەڵناسی
- ١٩٤٤ - عومەر ئەحمەد بەشیر، نۆیەمین سەرۆکی باڵادەستی وەزیرانی پێشووی سوودان و یەکێک لە دیکتاتۆرانی سەدەی بیستەم
- ١٩٤٤ – یوسف ئیدوارد ئیستێس، بانگخوازی ئیسلامی ئەمریکی
- ۱۹۵۲ – عەباس کەمەندی، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، دەرهێنەری فیلم، نووسەر، شاعیر و نیگارکێشی کورد
- ١٩٥٩ – عایز قەڕنی، نووسەر و بانگخوازی ئیسلامی، لە سعودیە
- ١٩٦١ – بەیان سەلمان، شاعیر، ڕۆماننووس و وەرگێڕی کورد، لە کەرکووک
- ١٩٦٩ – خانم لەتیف، ژنەچالاکوانی لیبرال
- ١٩٧١ – ھەڤاڵ ئەبووبەکر لە ھەڵەبجە
- ١٩٧٤ – ئازاد ئازادپوور، ڕاپەری کورد، لە سنە
- ١٩٨٦ – دەشنێ موراد، پێشکەشکار، گۆرانیبێژ و نمایشکاری پۆشاکی کورد، لە سلێمانی
- ١٩٩٠ - ڕووکەن یەڵماز گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی کورد، لە ئەستەمبوڵ
مردنەکان
[دەستکاری]- ٨٧٢ - حەسەنی عەسکەری، دوازدەھەمین ئیمام لە ئیمامەکانی شیعە مەزھەب
- ١٧٨٢ – یۆھان کریستیان باخ، ئاوازدانەری دەمەی کلاسیکی
- ١٩٥٣ – ھانک ویلیامز، گۆرانیبێژی ئەمریکایی لەسەر شێوازی مۆسیقای لادێ
بۆنەکان
[دەستکاری]- سەرەتای ساڵی نوێی زایینی لە زۆربەی وڵاتان.
- ڕۆژی جیھانی ئاشتی.
- ڕۆژانی پشووە لە یەکێتیی سۆڤیەت.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە January 1 تێدایە. |