ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
ھاوپەیمانی
ناوی عەرەبیالتحالف من أجل الديمقراطية و العدالة
ناوی ئینگلیزیCoalition For Democracy and Justice
سەرۆکبەرھەم ساڵح
وتەبێژڕێبوار کەریم
دامەزرێنەربەرھەم ساڵح
سلێمان عبدللە یونس
ئارام قادر
محەممەد ڕەئووف
ئارام حەمە مینا
موئمین زەڵمی
دڵشاد عەبدولرەحمان
سەرگوڵ قەرەداغی
دامەزراندن١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧
جیابووەتەوە لەیەکێتیی نشتیمانیی کوردستان
شوێنگەی سەرەکی ھەرێمی کوردستان
ڕەنگەکانپیرۆزەیی

ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (بە عەرەبی: التحالف من أجل الديمقراطية و العدالة‎) گردبوونەوەیەکی سیاسیی کوردییە، بەرھەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، پاش وازھێنانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو قەوارەیەکی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ تۆماری کرد. کەسایەتی دیاری تری ھاوپەیمانێتیەکە [ سلێمان عبدللە یونس] [ئارام قادر]، محەممەد ڕەئووفە.

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان مۆڵەتی ژمارە ١٦٧ی پێبەخشی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق.

لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ کۆنگرەی دامەزراندنی لە شاری سلێمانی بەست، ٦٥٠ کەس بەشدارییان کرد، تێیدا بەرھەم ساڵح وەکو سەرۆکی ھاوپەیمانیەتیەکە ھەڵبژێردرا.