کۆمپانیای واڵت دیزنی
![]() | |
جۆر | گشتی |
---|---|
بازرگانی دەکات لە | Dow Jones Industrial Average |
پیشەسازی | میدیای هەمەجۆر |
دامەزراوە لە | ١٦ی ئۆکتۆبەری ١٩٢٣ ، ئەمریکا : کالیفۆرنیا ، لۆس ئانجلەس |
دامەزرێنەر(ەکان) | واڵت دیزنی و ڕۆی دیزنی |
شوێنی سەرەکی | بوربانک ، کالیفۆرنیا ، ئەمریکا, ئەمریکا |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | هەموو جیهان |
بەڕێوەبەران | بۆب ئایگەر (سەرۆک) کریستین مکارتی (بەڕێوبەری دارایی) |
بەرھەمەکان | فیلم ، تەلەفزیۆن ، پرۆگرامسازی ، شێوازی میدیا ، ماڵپەڕەکان |
داھات | ٤٠.٨٩٣ ملیار $ |
تێکڕای مایە | ٧٢.١٢٤ ملیار $ |
کارمەندان | ١٥٦.٠٠٠ (٢٠١٠) |
ماڵپەڕ | ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیای واڵت دیزنی |
کۆمپانیای واڵت دیزنی (بە ئینگلیزی: The Walt Disney Company) بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەم ھێنەرانی فیلمی وێنە جوڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو ئەگەڕێتەوە ، وەک کەسایەتی ، میکی ماوس ، دۆنالدک و،گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆ پەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان ، دیزنی خاوەنی گەورەترین ستۆدیۆیە لە هۆڵیوودا. واڵت دیزنی پێش ساڵی ١٩٩١ کارەکتەری بەناوبانگ ناسراو بە میکی ماوسی دروست کرد
کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.
ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٢٣ز لەلایەن واڵت دیزنی و ڕۆی دیزنی کە برا بوون و بەیەکەوە ئیشیان دەکرد دامەزرا. ئێستا ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە هەرە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرهەم هێنانی فیلم و وێنەی جوڵاو (Animation) لە جیهاندا.