٢٥ی ئاب
ڕواڵەت
| << | ئاب | >> | ||||
|---|---|---|---|---|---|---|
| ی | د | س | چ | پ | ھ | ش |
| ١ | ||||||
| ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ |
| ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ١٣ | ١٤ | ١٥ |
| ١٦ | ١٧ | ١٨ | ١٩ | ٢٠ | ٢١ | ٢٢ |
| ٢٣ | ٢٤ | ٢٥ | ٢٦ | ٢٧ | ٢٨ | ٢٩ |
| ٣٠ | ٣١ | |||||
| ٢٠٢٦ | ||||||
٢٥ی ئاب ٢٣٧ەم ڕۆژی ساڵە (٢٣٨ەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری زایینی؛ ١٢٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٨٢٥ – وەرگرتنی سەربەخۆیی ئۆرۆگوای لە بەڕازیل.
- ١٨٣٠ – دەستپێکردنی شۆڕشی بەلجیکی.
- ١٩٩١ – یەکێتی سۆڤیەت ڕێگەی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بیلاڕووسدا.
لە دایکبوونەکان
[دەستکاری]• ١٥٣٠ - قەیسەر ئیڤانی چوارەم - یەکـەمین قـەیسەری ووڵاتـی ڕووسیا له نـێوان ساڵـەکانی(١٥٤٧ - ١٥٨٤) کە زۆر کات ناسراو بوو بە ئیڤانی خراپ و دڵڕەق.
• ١٩١٢ - ئـێرنـیش هـونیکەر - سیاسەتمەداری پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی و دوانزەهەمـەمین سەرۆکی پێشووی وڵاتی ئەڵمانیا لە ماوەی نێوان ساڵەکانی(١٩٧٦ - ١٩٨٩) دا.
• ١٩٣٢ - مەحموود دیاب - نووسەری بواری سینەمایی بەڕەگەز میسڕی و ئەدەبی عەرەبی لە ساڵی شەستەکانەوە.
مردنەکان
[دەستکاری]• ١٢٧٠ - پادشا ڵوویسی نۆیەم - ٥٩ـەمین پاشای وڵاتی فەڕەنسا لە نێوان(١٢٢٦ - ١٢٧٠)دا.
• ١٤٨٢ - شاژن ماڕگرێت - ٣١ـەمین شاژنی پێشووی وڵاتی ئینگلتەرایە و هاوسەری پێشووی ٣٥ـەمین پاشای ئینگلتەرا هێنری شەشەم کە ماوەی دەسەڵاتداریی هێنری لە نێوان ساڵەکانی (١٤٢٢ - ١٤٦١).
- ١٨١٩ - جەیمس وات داھێنەر و بیرمەند و ئەندازیاری میکانیکی کە توانی ووزەی بووخار بەکاربهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی لەسەر ئامێرەکان.
- ١٨٦٧ - مایکڵ فارادەی - زانا و بیرمەندی فیزیایی و کیمیایی بەڕەگەز ئینگلیزی کە توانی لەگەڵ زانا و بیرمەندیان دافی و هیول وڵستۆن ئامێری مۆتۆڕی کارەبایی دابنێن لە ساڵی ١٨٢١.
- ١٩٠٨ - هێنری بیکڕیڵ - زانا و بیرمەندی بەڕەگەز فەڕەنسی کە توانی چالاکی تیشکەڕادیۆیی لە ساڵی ١٨٩٦ بدۆزێتەوە و ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیادا لە ساڵی ١٩٣٠.
- ١٩٥٩ - نافیع داود ئەحمەد - دەرچووی بەشی کۆلێژی سەربازی بەپلەی ئەفسەر و دەرچووی کۆلێژی سووپای ئەرکان و یەکێک لەو ئەفسەرانەی کە بەشداریان کرد لە شۆڕشی ئەلشواف بۆ لەناوبردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٥٩ بەڵام دواتر شکستی هێنا و لەسێدارەدرا.
- ١٩٦٠ - عەلی ماهیر پاشا - ٣٢ـەمین سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی میسڕ لە ساڵی (١٩٣٦) و دواتر توانی چوار خوول وەکو سەرۆک وەزیران دەسەڵاتدار ببێتەوە.
- ٢٠١٢ - نییڵ ئاڕمسترۆنگ - کەشتیوانی پێشووی بەڕەگەز ئەمریکی و یەکەم کەشتیوان کە توانی شان بە شانی هاوڕێیەکەی بەز ئەڵدڕن بچنە سەر مانگ لە بەرواری ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٩ دا.
بۆنەکان
[دەستکاری]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ٢٥ی ئاب تێدایە.