حەمامی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەوەی حەمامی کۆنی سەردەشت

حەمامی کۆن یان حەمامی بێستوون حەمامێکی مێژوویی لە سەردەشت، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە نزیکی پارکی شار لە ناوەندی ئەو شارەدا ھەڵکەوتووە. عەزیزخان موکری لە سەردەمی قاجاڕەکاندا فەرمانی سازکردنی ئەو حەمامەی دەرکرد. حەمامی کۆن لە ٢٠ی تەممووزی ١٩٨٨، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٠٦٠ ناسێندرا.[١][٢] ئەو حەمامە وەک شوێنێکی گەشتیاریی سەردەشت دادەنرێت و بڕیار وایە بکرێتە مۆزەخانەی مرۆڤناسی.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ حمام بیستون سردشت (بە فارسی). seeiran (لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢.
  2. ^ حمام تاریخی بیستون (بە فارسی). kojaro. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢.
  3. ^ حمام تاریخی بیستون سردشت استان آذربایجان غربی (بە فارسی). ctmehr (لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢.