دەروازە:نژیاروانی
نژیاروانی چییە؟![]() نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەنووکە ٥٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراو![]() منارەی ئەسکەندەرییە منارەیەکی بەرزە ڕووناکی دەرە لە نیوە دوورگەی فاروس لە نزیک شاری ئەسکەندەرییە لە میسر. بە فەرمانی بەتلیموس فیلادیلفوس ساڵی ٢٨٠ی پێش زایین لە لایەن ئەندازیار دینۆکراتسەوە لە مەڕمەڕی سپی بە بەرزایی ٤٠٠ پێ (١٢١ مەتر) دروستکراوە. ئەم منارە لە چەند نھۆمێک پێکھاتووە ھەر نھۆمێک لە نھۆمەکەی خوارەوەی خۆی بچووکترە. لە سەروو ھەموویانەوە قەفەزێکی گەورەی تێدایە کە چەند مەشخەڵێکی تێدایە شەو و ڕۆژ دەسووتان تاکوو ڕووناکی بداتەوە بۆ ئەو کەشتییانەی کە بە شەو ڕێ دەکەن (گەشت دەکەن). بەھۆی زەریا و زریان و بوومەلەرزەوە بەرە بەرە ڕووخاوە پاشماوەکانی تاکوو کۆتایی سەدەی سێزدەھەم ھەر مابوو. ئەم منارەیەش بە یەکێک لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان دانراوە. وێنەی ھەڵبژێردراو![]() ئایا زانیوتە؟
زانای ھەڵبژێردراو![]() زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، نژیاروانێکی عێراقی-بریتانیایییە. زەھا حەدید ساڵی ٢٠٠٤ توانی خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر مسۆگەڕ بکات. زەھا حەدید، شاژنی دیزاین و بیناسازی ئەگەر لە لیستی ١٠٠ بیناسازە گەورەکەی جیھان بڕوانیت، تەنھا ناوی ژنێکی تێدایە کە ئەویش عێراقیەو زەھا حەدیدە. ئەو ژنەی کە بەپێی گۆڤاری تایم یەکێکە لە ١٠٠ کەسایەتییە ھەرە بەھێزەکەی جیھان و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکیش یەکێکە لە ١٠٠ ژنە ھەرە بەھێزەکەی جیھان. زەھا دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت و ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەھێنێت و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کۆلیجی ئەندازیاریی لە لەندەن. زەھا لەکۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەوە دەستدەکات بە بیناسازی و دیزانەکانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو بوارە بەرەو لای خۆی دەبات، کاتێک کە لەپێشبڕکێیەکدا لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات و دیزاینەکەی خەڵاتی یەکەم دەباتەوە. مێژوو![]() قەڵای سرۆچک ئەو قەڵا دێرین و مێژووییە دەکەوێتە نزیک گوندی قەویلەی خۆرھەڵاتی ناحیەی بەرزنجەی ناوچەی شارباژێڕ و لەسەر ڕەوەزە شاخێکی سەخت و بەرز لەشوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی ئەردەڵان، و پێش فەرمانڕەوایی مەئموون بەگ (١٤٥٧ـ١٤٩٤ز) ی ئەردەڵان. لەسەردەمی میرنشینی بابانیشدا وەکوو زیندانییەکی گرنگی سەربازی سوودی لێ وەرگیراوە و بەھۆی کێشە و ململانێیە بەردەوامەکانی ناو بنەماڵەشەوە چەند پاشایەکی بابانی ماوەیەک تێیدا زیندانی کراون، ھەر چەندە دیوارەکانی لەبەردی تایبەتی بەقسڵ و گەچ و بەشێوەیەکی زۆر پتەو دروست کراوە، بەڵام لەئێستادا بەھۆی پشت گوێ خستنی لایەنی پەیوەندیدار زوربەی دیوارەکانی داڕماوە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت![]()
![]() پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |