دەروازە:ئاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

ئاو (بە ئینگلیزی: Water) ماددەیەکی بێ بۆن و رەنگ و تامی کیمیایییە، ئاو یەکێکە لە گرنگترین ڕەگەزە سەرەکی و پێویستەکان بۆ ژیان لەسەر هەسارەی زەوی کە پێکهاتوە لە چوار بەرگی سەرەکی (١-بەرگی گازی ٢-بەرگی ئاوی ٣-بەرگی ڕووەکی و ئاژەڵی ٤-بەرگی بەردین) لە دوای هەوا ئاو زۆرترین بلاوبونەوەی هەیە لەسەر زەوی کە بە H2O ھێما دەکرێت. یەک مۆڵگە لە ئاو پێک دێت لە گەردێک ئۆکسجینێک و دوو گەرد لە ھایدرۆجین کە بە بەندی ھاوبەش پێکەوە بەستراون. ئاو شل دەبێت لە پەستان و پلەی گەرمیەکی دیاریکراودا، لە سروشتدا بارودۆخی ئاو لە سێ دۆخەکەیدا (شلی و ڕەقی و گازی) دەگۆڕێت بەردەوام بەهۆی وزەی تیشکی خۆرەوە دەگۆڕێت کە بە (سوڕی ئاو) دەناسرێت، بڵاوبونەوەی ئاو لە زەویدا خۆی لە زەریا و دەریا و ناوچە بەستەڵەکیەکان و دەریاچە و ڕوبار و ئاوی نێو خاک و ژێر زەوی و بە شێوەی هەڵمی ئاو لە بەرگە گازدا...دیکە دەبینێتەوە بەڵام لەسەر زەوی زۆرتر بەشێوەی ڕەق، سەھۆڵبەند و بەشێوەی گاز ھەیە. ئاو ٧٠٫٩٪ ی ڕووی زەوی دادەپۆشێت


ھەنووکە ٨٨ وتار لە دەروازەی ئاودا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

حەوزی مەلەکردن (بە ئینگلیزی: Swimming pool) مەلەوانگە، یان مەسبەح ھەیکەلێکی دەستکردە بۆ لەخۆگرتنی ئاو دروست دەکرێت، بۆ مەلەکرن، واتەرپۆلۆ و چالاکییەکانی کەیفوەرگرتن کەڵکی لێ وەردەگیرێت. حەوزەکان دەکرێ لەژێر زەوی دروست بکرێن لەڕێی ھەڵکەندی چاڵ، یان لەسەر زەوی بن بە دروستکردنی دیواری پاڵشت، کە بەزۆری بە بەرکاھێنانی کۆنکریت دەکرێن. حەوزەکان لە قەبارە و شێوە جیاوازن. گەورەترینیان ئەوانەن کە بۆ یارییەکانی ئۆلۆمپیک بەکاردێن. حەوزەکان مەلەکردنی دابەشی سەر دوو جۆر دەبن؛ کراوە و داخراو، حەوزی داخراو ئەوەیانە کە لەنێو بینایەک دروستکراوە، و کراوەش ئەوەیانە کە بە ھیچ پێکھاتەیەک دانەپۆشراوە. بەپێی تۆماری گینس، گەورەترین مەلەوانگە لە جیهاندا مەلەوانگەی ئاوی دەریایی سان ئەلفۆنسۆ دێل مار لە شاری ئەلگارۆبۆی شیلییە. درێژییەکەی ١٠١٣ م (٣٣٢٣ پێ) و ڕووبەرەکەی ٨ هێکتار (٢٠ دۆنم)ە.

- زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنی سێ گامێش لەنێو دەریاچەیەکدا

وتاری پەیوەندیدار

ڕووباری مەزنی دەستکرد (بە ئینگلیزی: Great Man-Made River) بریتییە لە گەورەترین پڕۆژەی گوستنەوەی ئاو لە جیھاندا، لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ موعەمەر قەزافی سەرۆکی شۆڕشی گەلی لیبیا بەردی بناغەکەی دانا وەک پێشگیرییەک لە ڕووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی و تێنوێتی خەڵکی لیبیا،[١] بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە درێژەپێدەری ھەمان پڕۆژەی ڕووباری دەستکردی ناوچەی سەریرە لە شاری جالۆ کە موعەممەر قەزافی لە ٢٨ی ئابی ١٩٨٤ جێبەجێی کرد. پشت ئەستوور بە توێژینەوە ھونەری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئەم پڕۆژەیە چووە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئاوی سازگاری دابین دەکرد بۆ ھەموو ئەو ناوچانەی کە زەوی کشتوکاڵیان ھەیە یان ئەو ھەرێمانەی کە زەوی شێداریان ھەیە

زیاتر...

پۆلەکان

پانۆراما

پانۆرامایەک کەتێیدا پیاوێک وەرزشی سەر ئاو دەکات

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان