ئەلبەرت ئاینشتاین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەلبێرت ئاینشتاین
Albert Einstein
لێدوان=
ئەلبێرت ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٢١.
لەدایکبوون١٤ی ئازاری ١٨٧٩
مردن١٨ی نیسانی ١٩٥٥
پرینستۆن، نیوجێرسی، ئەمریکا
نیشتەجێئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سویسرا، ئەمریکا، بەلجیکا، نەمسا، شانشینی یەکگرتوو
نەتەوەجولەکە، ئەڵمانی
بواری زانستیفیزیا
شوێنی کار
  • Swiss Patent Office (بێرن)
  • زانکۆی زوریک
  • زانکۆی چارڵس لە پراگو
  • ETH Zurich
  • Prussian Academy of Sciences
  • پەیمانگای کەیسەر ویلھێلم
  • زانکۆی لیدن
  • پەیمانگای خوێندنی پێشکەوتوو
ڕاوێژکاری پەیمانگاھێنریک فریدریک وێبەر
قوتابییە دیارەکان
  • ئێرنست ستراوس
  • ناتان ڕۆزن
  • لیۆ سزیلارد
  • ڕەزییەددین سدیقی[١]
ناسراو بە ھۆی
خەڵاتەکانی
  • Nobel prize medal.svg خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا (١٩٢١)
  • مەدالیای ماتەوکسی (١٩٢١)
  • مەدالیای کۆپلی (١٩٢٥)
  • مەدالیای ماکس پلانک (١٩٢٩)
  • تایم کەسایەتی سەدە (١٩٩٩)
خێزانمیلێڤا ماریک (١٩٠٣–١٩١٩)
ئێلسا لۆڤەنتال (١٩١٩–١٩٣٦)

ئەلبێرت ئاینشتاین ;(لەدایکبوون ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥)[٢] زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت و بیردۆزی ڕێژەیی گشتی دابڕێژێ، کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیکی مۆدێرن.[٣][٤] ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەھۆی یاسای یەکسانیی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین ھاوکێشەی جیھان"[٥] وە ھەروەھا توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەست بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (بە ئینگلیسی: Photoelectic effect) و بە گشتی، بە کاریگەرترین فیزیکزانی سەدەی بیستەم دادەنرێت.[٦] ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچی کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەینشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت.[٣] بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەر یەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن.

لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدان و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر ھەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان (gravitational fields). پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی ھێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.[٧]

ژیان[دەستکاری]

سەرەتای ژیان و خوێندن[دەستکاری]

ئالبێرت ئانیشتاین لە ساڵی ١٨٩٣ (١٤ ساڵی)

ئاینشتاین لە ئولم لە شانشینی ڤویرتمبێرگی سەر بە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانی لە ١٤ی ئازاری ١٨٧٩ لەدایکبووە.[٨] دوای لەدایکبوونی بە ساڵێک واتە لە ساڵی ١٨٨٠ بنەماڵەکەیان گواسترایەوە بۆ شاری میونخ.[٩] باوک و دایکی ئاینشتاین کەسانێکی خوێندەواربوون و خێزانێکی مامناوەندی جوولەکە بوون. باوکی ھێرمان ئاینشتاین بازرگانی خوری بوو وە دواتر کارگەیەکی کارۆکیمیایی بەڕێوەدەبرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنابوو.[١٠] لە ساڵی ١٨٩٤ کۆمپانیاکەی باوکی شکستی ھێنا و بەھۆی گەڕان بە دوای کار و بازرگانیدا خێزانەکەی کەوتنەڕێ بۆ وڵاتی ئیتالیا و یەکەمجار چوونە شاری میلان دوای چەند مانگێک چوونە شاری پاڤیا، بەڵام ئاینشتاین لە شاری میونخ مایەوە بۆ درێژەپێدان بە خوێندن. تا لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ١٨٩٤ ئەویش چوو بۆ شاری پاڤیا لە ئیتالیا بۆ لای خێزانەکەی.[١١]

پاشان لە ساڵی ١٨٩٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئاینشتاین چووە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسرا و چووە تاقیکردنەوەی پەیمانگای پۆلیتەکنیکی فیدڕاڵی سویس بەڵام لە تاقی کردنەوەکەدا دەرنەچوو بە تایبەتی لە زمانی فەڕەنسیدا، تەنھا لە وانەکانی فیزیا و بیرکاری نەبێت کە نمرەی بەرزی ھێنابوو تیایاندا.[١٢] بۆیە لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەیمانگا پەیوەندی کرد بە قوتابخانەی "ئارگاو کانتۆناڵ" لە شاری ئاراو کە یەکێک لە شارەکانی سویسرا و لەوێ بخوێنێت و پاش ساڵێک بتوانێت لە پۆلیتەکنیکدا بخوێنێت ئەمەش لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥-١٨٩٦.

سەردەمی پێگەیشتن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠١ز ئاینشتاین تەمەنی گەیشتە ٢١ ساڵ. پاشی ھەوڵدانێکی زۆر بۆ بەدەست ھێنانی کار توانی کارێک لە نووسینگەی موڵەت پێدانی داھێنان لە بێرن بەدەست بھێنێت، کە زۆری خوێندەوە دەربارەی زانا و فەیلەسووفەکان، بەڵام نوسینەکانیانی بە دڵی ئاینشتاین نەبوون چونکە پێ وابوو کە زۆر قووڵ نین. لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاینشتاین لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی تۆمارکردنی داھێنانەکاندا. چەندین بیردۆزی دانا، ئەو کارەش وای کرد کە ساڵی ١٩٠٥ز ببێتە ساڵی شۆرش لە مێژووی جیھاندا.

بلیمەتی ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاشکرا نەبوو بوو تەنھا لای ھەندێ لە ھاوڕێیەکانی نەبێت، بەڵام بە کۆتایی ئەو ساڵە ئەم زانایە ئەڵمانیە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیھانی و سەرنجی زاناکانی فیزیایی لە ھەموو زانکۆکانی سویسرا بۆ خۆی ڕاکێشا ھەر بۆیە داوایان کرد کە پۆستەکەی لە نووسەر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی ١٩٠٩ز وەکو سەرۆکی فیزیای بیردۆزی لە زانکۆی زۆریخ دەست نیشانکرا، پاشان بەرەو زانکوی براگ بە ڕێکەوت لە ساڵی ١٩١٠ز تا ھەمان پۆست بگرێتە دەست بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ز ناچاربوو بەجێیبھێڵێت بەھۆی ھاوسەرەکەی کە ڕازی نەبوو زۆریخ بەجێبھێلێت، وە لە کاتی ئاشکرابوونی ڕاستی یەکێک لە نامۆترین بیردۆزەکانی لە ساڵی ١٩١٠، ئاینشتاین بوو بە دیار ترین زاناکانی جیھان، وێنەکەی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو ڕۆژنامەکانی جیھان بڵاوبوەوە.

لە خوێندنگە[دەستکاری]

لە خوێندنگە، ئەلبێرت، تەنھا قوتابییەک بوو کە جوولەکە بێت، لە نێوان ھەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەست نازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا.

پیشەی ئەکادیمی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٠، پەڕەیەکی ئاینشتاین بە ناوی (Conclusions from the Capillarity Phenomena) بڵاوکرایەوە لە ڕۆژنامەی بەناوبانگی (Annalen der Physik) واتە ساڵنامەی فیزیک.[١٣] لە ٣٠ی نیسانی١٩٠٥ دا ئاینشتاین تێزەکەی تەواو کرد لەگەڵ ئەلفرێد کلینەر کە پرۆفیسۆری فیزیکی تاقیکاری بوو وەکو سەرپەرشتیکار کاری لەگەڵ ئاینشتاین دەکرد. لە ئەنجامدا ئاینشتاین بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی زوریخ بەدەست ھێنا کە ناونیشانەکەی بریتی بوو لە (یەکلایی کردنەوەیەکی نوێ بۆ ڕەھەندە گەردیلەییەکان).[١٤] لە ساڵی ١٩٠٨ ئاینشتاین ناسرا بە زانایەکی پێشڕەو و کرا بە مامۆستا لە زانکۆی بێرن.

کارە زانستییەکان[دەستکاری]

دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (کاریگەریی فۆتۆئێلکتریک). ئەم وێنەیە ئەوە نیشان دەدات کە کاتێک ئەلیکترۆن لەسەر ڕووی مادەی دەدرێتەوە کە لە فۆتۆنی لێدراوەوە دەستمان کەوتووە.

بە درێژایی ژیانی ئاینشتاین سەدان کتێب و وتاری بڵاوکردەوە.[٨][١٥] وە ھەروەھا بێجگە لەو کارە زانستییانەی کە خۆی ئەنجامی دان چەندین کار پرۆژەی تری لەگەڵ زاناکانی تردا کرد بۆ نموونە (کارەکانی بۆس-ئاینیشتاین) و ھەروەھا ساردکەرەوەی ئەنیشتاین.[١٦]

پەڕەکانی ١٩٠٥[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٥ کە بە ساڵی (دەرئاسا "موعجیزە"ی ئاینشتاین) ناسراوە چوار لێکوڵینەوەی زانستی بڵاوکردەوە، یەکەمیان دەربارەی شیکردنەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (Photoelectric Effect) بوو، دووەمیشیان جوڵەی براونی (Brownian motion)ی گەردەکان و سێیەمیش بۆ بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت بوو وە چوارەمیش بۆ ھاوکێشەی بەناوبانگی یەکسانی بارستە-وزە (E = mc٢)[١٧] کە ئەم چوار لێکۆڵینەوەیەی لە ڕۆژنامەی زانستی "ساڵنامەی فیزیا" بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٠٥. دوو لێکۆلینەوەی دووایی بنەڕەتی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی بوون کە ھاوکێشەی وزەی بەرھەم ھێنا (E = mc٢)، کە بە ھۆی ئەم ھاوکێشەیە توانرا ووزەیەکی زۆر بەدەست بھێندرێت ئەویش بەگواستنەوەی بەشێکی زۆر بچووکی بارستە بۆ وزە کە (وزەی گەردیلەیی) بوو. لە ساڵی ١٩٢١ ئاینشتاین یاسای دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی دۆزیەوە (واتا گۆڕانی تیشک بۆ کارەبا) کە زاناکانی سەردەمەکەی تووشی سەرسوڕمان کردبوو.

سەردێڕ (وەرگێڕدراو) بوار گەیشتووە بڵاوکراوەتەوە گرنگی
On a Heuristic Viewpoint Concerning the Production and Transformation of Light دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی ١٨ی ئازار ٩ی حوزەیران Resolved an unsolved puzzle by suggesting that energy is exchanged only in discrete amounts (quanta).[١٨] This idea was pivotal to the early development of quantum theory.[١٩]
دەربارەی جوڵەی تەنە بچووکەکان کە وەستاون لە ناو شلەیەکی وەستاودا، کە پێویست بووە بۆ بیردۆزی گەردیی جوڵەیی گەرمی جوڵەی براونی ١١ی ئایار ١٨ی تەمموز ڕوونکردنەوەی بەڵگەی کرداری بۆ بیردۆزی گەردیلەیی, پشتگیریکردن بۆ بەکارھێنانی فیزیای ئاماری
دەربارەی ئەلەکترۆداینامیکی تەنە جوڵاوەکان ڕێژەیی تایبەت ٣٠ی حوزەیران ٢٦ی ئەیلوول Reconciled Maxwell's equations for electricity and magnetism with the laws of mechanics by introducing major changes to mechanics close to the speed of light, resulting from analysis based on empirical evidence that the speed of light is independent of the motion of the observer.[٢٠] Discredited the concept of a "luminiferous ether."[٢١]
ئایا سستیی تەنێکی فیزیکی پەیوەندیی هەیە بەو وزەیەوە کە تێیدایە؟ یەکسانی بارستە-وزە ٢٧ی ئەیلوول ٢١ی تشرینی دووەم یەکسانی بارستە و وزە، E = mc٢ (ھەروەھا بە بۆ دەرکەوتنی، توانای ھێزی ڕاکێشان بۆ لارکردنەوەی ڕووناکی), ھەبوونی وزەی وەستاو، و بنچینەکانی وزەی ناوەکی.

لیندا تبۆرگی ھاوڕێی دەربارەی ئاینشتاین دەڵێت: "لە بەرلین دوو جۆر لە فیزیاگەران ھەبوون، جۆری یەکەم ئاینیشتاینە و جۆری تریش ھەموو فیزیاگەرانی تربوون".

بۆمبی ئەتۆمی[دەستکاری]

ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٢١ لەو کاتەی کە خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیادا وەرگرت

لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەکسانیی وزە و بارستایی دۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزەی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. ئەلبێرت خاوەنی ھەردوو بیردۆزی بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠٥، ھەروەھا بیردۆزی بەشیی گشتی، ئەمیشیان لە ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە ھەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان.

یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکترۆنەکان لەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی ھەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) ھەڵسوکەوت دەکات. ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری ھەیە گرینگترینیان بیردۆزی ڕێژەییە بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان ھی ساڵی ١٩٣٢ە.

سیاسەت[دەستکاری]

پارتە سیاسییەکان ھەوڵیاندا بەشداری سیاسی پێی بکەن، بەڵام ئەو ھەردەم دەیگوت (کە من بۆ سیاسەت دروست نەکراوم، لەبەر ئەوە دوورکەوتنەوە لە خەڵک و تەنیایی ھەڵبژارد و وتی تاکی بە تەنیا دەتوانێت بیربکاتەوە و شتی بەسوود و نوێ دابھێنێ کە کۆمەڵ پێی تەواو دامەزراو دەبێت) ئاینشتاین زۆر داوەتنامەی بۆ ھاتبوو بەھۆی ناوبانگی بیردۆزی ڕێژەییەکەی، وە ھەرجارێک کە وانەی پێشکەش دەکرد، بە ئاھەنگێکی گەورە پێشوازی لێدەکرا بە ئامادەبوونی گشت خەڵک و ئەوانەش کە ھاتبوون بۆ ناسینی ئەو پیاوە گەورەیە، ھەرچەندە کە لە بیردۆزی ڕێژەیی تێناگەن، بەڵام گرنگی خەڵک بۆ ئەو بێ وێنەبوو.

لە ڕاپۆرتی نێردراوی فەلەکناسی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩١٩ز دا ھاتووە کە ڕاستی بیردۆزی ئاینشتاین دەربارەی لاربوونی تیشک لە کاتی ڕۆیشتنی بە ئاسماندا گرنگترین ھۆکارەکانی ناوبانگی بوون بەڵام چونکە بە ڕەگەز ئەڵمانی بوو بۆیە ناوبانگەکەی لە ئینگلتەرا کەم بوو، بەڵام مالدین داوەتی کرد بۆ ئینگلتەرا و لە کاتی پێشکەشکردنی بۆ ئاینشتاین ووتی (ئەوەی کە ئیسحاق نیوتن لە سەدەی ھەژدەھەمدا کردی، ئاینشتاین لە سەدەی بیستەمدا دەیکات. ئاینشتاین حەزی لە ئاشتی بوو و ڕقی لە جەنگ بوو، لە بانگەوازێکی تەلەڤیزیۆنیدا بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ترومان، ئاینشتاین وتی: "دەبوایە سەرەتا پێشبڕکێی خۆ پڕ چەککردن لە پێناو بەرگری لە خۆکردن بووایە، بەڵام ئەمڕۆ شێوازێکی شێتانەی پێوە دیارە، چونکە ئەگەر کار بەم شێوەیە بڕوا، ئەوا لە داھاتوو ھیچ ژیان لەسەر زەویدا نامێنێت".

مردن و دوای مردن[دەستکاری]

ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٤٧دا

ئاینشتاین لە بەرلین نیشتەجێ بوو. میوانەکانی لە سەرانسەری جیھانەوە دەھاتن بۆ لای و گوێیان لە قسەکانی دەگرت، تا ساڵی ١٩٢٩ کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ بڕیاری ونبوونیدا و کەس نەیزانی لە کوێ دەژیت، لە ١٨ی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا ئاینشتاین کۆچی دوایی کرد. زۆر لە زانکۆکان پێشبڕکێیان بوو تا مێشکی ئەم پیاوە بەدەست بھێنن تا نھێنییەکانی ئەم زانایە بزانن.

ئەلبێرت ئاینشتاین پلەی گەورەترین زانای لە جیھاندا بەدەستی ھێنا، پاشان ئیسحاق نیوتن لە دوای ئەو دێت، و ئەم پلەیەی لە گۆڤاری جیھانی پێبەخشرا کە سەد زانا لە بەناوبانگترین زاناکانی ئەم بوارە بەشدارییان تێدا کرد. زانا برایت جرین لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکی دەڵێت: "تیۆرەکانی ئاینشتاین بە تایبەتی بیردۆزی ڕێژەیی ھەموو بیروڕایەکانی سەبارەت بە بۆشایی ئاسمان و کات گۆڕی، کە لە جیاتی ئەم دووانە جیھانێکی سەیر و جوڵاوی پێشکەش کرد کە بۆشایی و کات تێیدا دەجوڵێنەوە، ھەرچەند بیروڕاکانی زۆر قورسن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاینشتاین ھەر بە بەناوبانگترین زانا دادەنرێت و ھەر ئەم قورسییە بوو بە ھۆکاری ناوبانگییەکەی تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت. چونکە بۆ زانست ژیا و خەباتی لە پێناو جێبەجێ کردنی تاقیکردنەوەکان و بیروڕاکانی دەکرد، ھەر بۆیە شوێنی خۆی لە مێژوودا دیاری کرد.

نامە کۆنەکانی نێوان ئاینشتاین و ماریک کە لە سالی١٩٨٧ دۆزرانەوەو بڵاوکرانەوە، دەریخست کە ھەردووکیان خاوەنی کچێک بوون بە ناوی لایسرێل، کە لە ساڵی ١٩٠٢ لە نۆڤیساد لە دایکبووە، لەو کاتەی کە ماریک لای خانەوادەکەی نیشتەجێبووە، ماریک بەبێ منداڵەکەی گەڕاوەتەوە بۆ سویسرا، بەمەش ئەو منداڵە ناوی ڕاستەقینەو چارەنووسی بە نەزانراوی ماوەتەوە. نامەکانی ئابی ١٩٠٣ی ئاینشتاین وا نیشان دەدەن کە منداڵەکە لەلایەن خێزانێکی تر ھەڵگیراوەتەوە یان بەھۆی گرانەتا بە کۆرپەیی کۆچی دوایی کردووە.

لە ١٩٠٣ ئاینشتاین و ماریک ھاوسەرگیریان کرد. لە ئایاری ١٩٠٤ لە بێرن، سویسرا کوڕێکیان بوو بە ناوی ھانس ئالبێرت ئاینشتاین، دواتر لە تەممووزی ١٩١٠ لە زیورخ مناڵێکی تری کوڕیان بوو بە ناوی ئێدوارد. لە نیسانی ١٩١٤ ئاینشتاین و ھاوسەرەکەی سەردانی (بەرلین)یان کرد، بەڵام دواتر ماریک لەگەڵ دوو کوڕەکەی گەڕایەوە بۆ نەرویج، دوای ئەوەی بۆی دەرکەوت کە دڵدارە سەرەکییەکەی ئاینشتاین بریتیبوو لە ئامۆزاکەی خۆی ئێلسا. لە ١٤ی شوباتی ١٩١٩ ئاینشتاین و ھاوسەرەکەی لەیەک جیابوونەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بوو دوور لەیەک ژیانیان بەسەر دەبرد. لە تەمەنی بیست ساڵیدا ئێدوارد تووشی نەخۆشییەکی دەروونیی بوو، کە ئەویش توش بوون بوو بە شیزۆفرینیاا، سەرەتا دایکی چاودێری دەکرد و ئاگاداری بوو. چەندین جار داخیلی نەخۆشخانەی دەروونی کراو، دوای مردنی دایکی، بە تاھەتایە لە نەخۆشخانە نیشتەجێ کرا.

لە نوسراێک کە لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە، لە ١٩١٠ کاتێک ھاوسەرەکەی بە منداڵی دووەمی دووگیان بوو، ئاینشتاین بۆ خۆشەویستەکەی پێشووی ماری وینتلەر سۆزی خۆی بۆ ماری دەربڕیوەو بۆی نووسیوە: " لە ئەوینێکی دڵبزوێندا ھەموو خولەکێک بیرت لێ دەکەمەوە و بە جۆرێک ناشادم کە تەنھا مرۆڤ دەتوانێت ھێندە ناشاد بێت. ئەو جیا لە خۆشەویستی بۆ ماری دەربارەی "خۆشەویستییەکی لەڕێ لادراو" و "ژیانی لەدەستچووی" نوسیوە.

لە ١٩١٩ ئاینشتاین ھاوسەرگیری لەگەڵ ئێلسا لومینسال کرد، دوای ئەوەی کە پەیوەندییەکەیان لە ساڵی ١٩١٢ دەستی پێکرد. ئەو ئامۆزای بوو لەلای دایکی و کچی ئامۆزای بوو لەلای باوکی. لە ساڵی ١٩٣٣ کۆچیانکرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ساڵی ١٩٣٥ ئێلسا بە ھەبوونی گرفت لە دڵ و گورچیلە دەستنیشانکراو، لە کانونی یەکەمی ١٩٣٦ کۆچی دوایی کرد.

ھاوڕێکانی:

ھەندێک لە ھاوڕێ ناسراوەکانی بریتیبوون لە مایکڵ بێسۆ، پۆڵئیرنھێست، مارسێل گرۆسمان، یانۆش پلاسک، دانیاڵ کیو، پۆسن، مۆریس سۆلۆڤاین و ستیڤن وایس.

ژیانی تایبەتی:

یارمەتییەکانی بۆ دۆسییەی زایۆنست

ئاینشتاین دەستێکی باڵای ھەبوو لە یارمەتیدانی دامەزراندنی زانکۆی عیبریی قودس، کە دواتر لە ساڵی ١٩٢٥ کرایەوە. ئەو ئەندام بوو لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆکە. پێش دامەزاراندنی زانکۆکە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٢١، لە لایەن زیندەکیمیاناس و سەرۆکی ڕێکخراوی زایۆنستی جیھان حایم وایزمان داوای یارمەتی لێکرا بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ دروستکردنی زانکۆکە. ھەروەھا ئەو چەندین پێشنیازی پێشکەشکرد بۆ پرۆگرامی زانکۆکە لە سەرەتادا.

لەنێویان ئەو پێشنیازی دروستکردنی پەیمانگەکی کشتوکاڵی کرد بۆ یەکلایکردنەوەی خاکە گەشە پێنەدراوەکان. پێشنیاریشی کرد کە دوای ئەوە، دەبێت پەیمانگەیەکی کیمیایی و پەیمانگەیەکی زیندوەرزانی دروست بکرێن بۆ شەرکردن دژ بە پەتای جۆراوجۆری وەک مەلاریا کە بڵاو ببوەوە، کە ئەو بە بەدکار ناوی دەبرد و، ببوە ھۆی لاوازبونی گەشەسەندنی سێیەکی وڵات. بە لای ئەوەوە، دامەزراندنی پەیمانگای توێژینەوەکانی ڕۆژھەڵات لەوانەش خولی زمان بە ھەردوو زمانی عەرەبی و عبری گرنگ بوو بۆ دۆزینەوە زانستییەکان لە وڵات و پەیکەرە مێژوویەکان.

حایم وایزمان دواتر بوو بە یەکەم سەرۆکی ئیسرائیل. لە سەرەمەرگدا و کاتێک لەو پۆستە بوو، لە ساڵی١٩٢٥ و لەسەر ئارەزووی ئیزرایل کار لێباچ، سەرۆک وەزیران دەیڤد بێن پۆستی سەرۆکی ئیسرائیلی پێشکەش بە ئاینشتاین کرد، کە پۆستێکی تەشریفاتی بوو.

پێشنیارەکە لەلایەن ئابە ئێبەن باڵوێزی ئیسرائیل لە واشنتۆن پێشکەش کرا، کە بەم شێوەیە بڕیارەکەی ڕون کردەوە: «پێشنیارەکە قوڵترین ڕێز بەرجەستە دەکات کە گەلی جولەکە بەرجەستەی بکات لەلایەن یەکێک لە منداڵەکانی یان نەوەکانی». ئاینشتاین بڕیارەکەی ڕەت کردەوە و لە وڵامی بۆ ئەم نامەیە نوسیبووی کە پێشنیارەکە ناخی ھەژاندووەو، لە ھەمان کاتدا ھەستی بە شەرم و دڵتەنگی کردووە لەکاتی ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکە..

خۆشەویستی بۆ مۆسیقا

ئاینشتاین لە تەمەنی گەنجییەوە خولیا و پێزانینی بۆ مۆسیقا ھەبووە. لە کۆتا یاداشتنامەکانی نوسیبووی:- ئەگەر فیزیاوان نەبوومایە، لەوانەیە ببوبام بە مۆسیقاژەن، من زۆرکات بیر لە مۆسیقا دەکەمەوە، خەیاڵەکانم لە مۆسیقا دەژین، من خودی ژیانم لە میانەی مۆسیقادا دەبینم. زۆربەی خۆشگوزەرانییەکانی ژیانم لە مۆسیقاوەدەبینم.

دایکی پیانۆژەنێکی باشبوو و وای دەخواست کە کوڕەکەی فێری ژەنینی کەمانچەبێت، نەک تەنھا بۆ ئەوەی بتوانێت خۆشەویستی مۆسیقا لە دڵی دروستبکا، بەڵکو بۆئەوەی کلتوری ئەڵمانی بگرێتەخۆی. بەگوێرەی مایسترۆ لیۆن بۆتستین، ئاینشتاین لە تەمەنی (٥) ساڵی دەستی بە ژەنین کرد گەرچی لەو تەمەنەدا چێژی لە ژەنینی مۆسیقا وەرنەدەگرت.

لەتەمەنی ١٣ ساڵی، ئاوازە مۆسیقایەکانی مۆزارتی دۆزییەوە. لەو کاتەدا ئەو شەیدای ئاوازەکانی مۆزارت بوو، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە بە خۆشحاڵییەوە مۆسیقا بخوێنێت. ئاینشتاین بە جۆرێک خۆی فێری ژەنین کرد کە ھیچ کات بە بەردەوامی ڕاھێنانی نەدەکرد. ئەو وتی کە «خۆشەویستی مامۆستایەکە باشترە لە ھەستکردن بەوەی بە ناچاری فێری شتێک بیت». لەتەمەنی ١٧ ساڵی، لەکاتی ژەنینی پارچە مۆسیقایەکی کەمانچەی بتھۆڤن، تاقیکەرەوەیەکی قوتابخانە گوێبیستی بوو و دواتر گوتی کە ژەنینەکەی «سەرنجراکێشکەرە و ئاشکراکەری تێگەیشتنێکی مەزنە». ئەوەی کە بۆتستنی توشی شۆک کرد وەک ئەوەی کە خۆی نوسیبوی دەربارەی ئاینشتاین بریتیبوو لە «نیشانەی خۆشەویستییەکی قوڵی بۆ مۆسیقا کە تایبەتمەندییەکی تایبەت بووە لە ژەنینی مۆسیقا لەو سەردەمەدا. مۆسیقا واتایەکی جیاوازی ھەیە بۆ ئەم قوتابییە». لەم کاتەوە مۆسیقا ڕۆڵی سەرەکی لە ژیانی ئاینشتاین بینی، گەرچی بوون بە مۆسیقارێکی پیشەگەر بەشێک نەبوو لە خەونەکانی ئاینشتاین.

لە نێو ئەوانەی کە ئاینشتاین مۆسیقای بۆ دەھەنین بەشێکی کەمی مۆسیقاری پیشەگەر. ھەروەھا ئەو مۆسیقای بۆ ھەندێک گوێگری تایبەت و ھاورێکانی ژەنیوە. ئەو کاتەی لە بێرن و زیوخ ە بەرلین دەژیا ژووری مۆسیقا بەشێکبوو لە ژیانی کۆمەڵایەتی و تێیدا ئەو مۆسیقای لە گەڵ ماکس و پلانک و کورەکەی و کەسانی تر دەژەنی.

لە ساڵی ١٩٣١ لەو کاتەی کە سەرقاڵ بوو بە توێژینەوە لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای کالیفۆرنیا، سەردانی پەیمانگای مۆسیقای خێزانی زۆڵندەری کرد لە لۆس ئەنجلۆس و، تێیدا لەگەڵ چوار ئەندامی زەوڵندەر دەستی بە ژەنینی ھەندێک لە پارچە مۆسیقاکانی بیتھۆڤن و مۆزارت کرد لە نزیک کۆتایییەکانی ژیانی جوڵیارد و ھاوکارەکانی سەردانیانکرد لە پرینستن، ئەو دەستی بە ژەنینی کەمانچەکەی کرد لەگەڵیان، ئاستی ھەماھەنگی ئاینشتاین و ئاوازیژەنینی مۆسیقاکە سەرسامی کردن.

مردنی

لە نیسانی ساڵی ١٩٥٥، ئاینشتاین توشی خوێنبەربوونی ناوەکی دەبێت، بەھۆی پچڕانی شادەماری سک، کە پێشوتر لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن ڕودۆڵفنەیسن، بۆ چارەسەرکردنی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدا. لەو کاتەدا، نووسراوێکی لەگەڵ خۆی برد بۆ نەخۆشخانە، کە بۆ یادی حەوت ساڵەی دامەزراندنی ئیسرائیل لەسەر تەلەڤیزیۆن بیخوێنێتەوە، بەڵام ئەوەندە نەژیا بۆ ئەوەی پێشکەشی بکات. ئاینشتاین نەشتەرگەری ڕەتکردەوە و وتی: من ئەو کاتە دەمرم کە خۆم دەمەوێ، ئەوە بێمانەیە ژیان شێوەیەکی ناسروشتیی درێژبکرێتەوە. من بەشی خۆم ژیام، ئێستا کاتییەتی بڕۆم و بە سەربەرزانە دەڕۆم. بەیانی زوو لە نەخۆشخانەی پرنیستن لە تەمەنی٧٦ ساڵی کۆچی دوای کرد و تا ئەو کاتەش لە کارکردن بەردەوام بوو.

لە کاتی توێکاری جەستەکەی لە زانکۆی پرێنستن، تۆماس ستۆلتس ھارڤی، مێشکی ئاینشتاینی پاراست لای خۆی بێ ئەوەی خێزانەکەی ڕێگەی پێبدەن، بە ھیوای ئەوەی زانستی دەمارزانی لە داھاتوو بتوانن وەڵامی ئەوە بدەنەوە چی وایکردوە کە ئاینشتاین ئاوا زیرەک بێت. پاشماوەکەی ئاینشتاین سوتێنراو و خۆڵەمێشەکەی لە شوێنێکی نەزانراو لەھەوادا پەرش و بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشانی ئەرشیڤ و ڕێکەوتی ئەرشیڤ، یان ھەر دوویان دەبێ ناوببرێن یان ھیچ کامیان.موحەممەد ڕەزییەددین سدیقی. Ias.ac.in. سەردان لە ڕێکەوتی 3 April 2011.
  2. ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/181349/Albert-Einstein ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا
  3. ^ ی ا Zahar, Élie (2001), Poincaré's Philosophy. From Conventionalism to Phenomenology, Carus Publishing Company, Chapter 2, p.41, ISBN 0-8126-9435-X.
  4. ^ doi:10.1098/rsbm.1955.0005
    This citation will be automatically completed in the next few minutes. You can jump the queue or expand by hand
  5. ^ David Bodanis, E = mc2q: A Biography of the World's Most Famous Equation (New York: Walker, 2000).
  6. ^ ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا، ئەلبێرت ئاینشتاین
  7. ^ ویکیپیدیای ئینگلیزی
  8. ^ ی ا ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشانی ئەرشیڤ و ڕێکەوتی ئەرشیڤ، یان ھەر دوویان دەبێ ناوببرێن یان ھیچ کامیان.Albert Einstein – Biography. دامەزراوەی نۆبێل. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 6 March 2007. سەردان لە ڕێکەوتی 7 March 2007. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Bio» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  9. ^ ویکیپیدیای کوردی - ئەلبێرت ئاینشتاین
  10. ^ ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا
  11. ^ A. Fölsing, Albert Einstein, 1997, pp. 30–31.
  12. ^ A. Fölsing, Albert Einstein, 1997, pp. 36–37.
  13. ^ Galison, Peter (2003). Einstein's Clocks, Poincaré's Maps: Empires of Time. New York: W.W. Norton. ISBN 978-0-393-02001-4.
  14. ^ Einstein (1926b), chap. "A New Determination of Molecular Dimensions".
  15. ^ Paul Arthur Schilpp, editor (١٩٥١)، Albert Einstein: Philosopher-Scientist, Volume II، New York: Harper and Brothers Publishers (Harper Torchbook edition)، پەڕەکان ٧٣٠–٧٤٦  His non-scientific works include: About Zionism: Speeches and Lectures by Professor Albert Einstein (1930), "Why War?" (1933, co-authored by سیگمۆند فرۆید), The World As I See It (1934), Out of My Later Years (1950), and a book on science for the general reader, The Evolution of Physics (1938, co-authored by Leopold Infeld).
  16. ^ "Einstein archive at the Instituut-Lorentz". Instituut-Lorentz. 2005. Retrieved on 21 November 2005.
  17. ^ http://www.britannica.com/EBchecked/topic/181349/Albert-Einstein/256583/From-graduation-to-the-miracle-year-of-scientific-theories
  18. ^ Das، Ashok (٢٠٠٣). Lectures on quantum mechanics. Hindustan Book Agency. پەڕە ٥٩. ISBN 81-85931-41-0. 
  19. ^ Spielberg، Nathan؛ Anderson، Bryon D. (١٩٩٥). Seven ideas that shook the universe (وەشانی 2nd). John Wiley & Sons. پەڕە ٢٦٣. ISBN 0-471-30606-1. 
  20. ^ Major، Fouad G. (٢٠٠٧). The quantum beat: principles and applications of atomic clocks (وەشانی 2nd). Springer. پەڕە ١٤٢. ISBN 0-387-69533-8. 
  21. ^ Lindsay، Robert Bruce؛ Margenau، Henry (١٩٨١). Foundations of physics. Ox Bow Press. پەڕە ٣٣٠. ISBN 0-918024-17-X.