بیردۆزی بواری یەکگرتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بیردۆزی بواری یەکگرتوو (بە ئینگلیزی: unified field theory (UFT) بریتییە لەو بیردۆزەی کە پێشنیاری یەکگرتنی هەر چوار هێزە ناسراوەکانی گەردوون دەکات کە بریتین لە هێزی کێشکردن و هێزی لاواز و هێزی کارۆموگناتیسی و هێزی ناووکی بەهێز کە ئەو هێزانە لە میانەی کۆمەڵێک یاسای گشتیدا کۆبکرێنەوە کە ئەو هێزانەش بریتین لە هێزی کێشکردن، کارۆموگناتیسی، هێزی گەورەی مەودا کورتی ناووکی کە پێکنەرە ناووکییەکان پێکەوە دەبەستێت و هێزی ناووکی لاواز کە بەرپرسە لە کردە ناووکییە هێواشەکانی وەک شیبوونەوەی بێتا. هەوڵەکان بۆ یەکخستنی ئەو هێزانە هەموو لە چوارچێوەی تەنها یاسایەکدا کارێکی ئاڵۆز و قورسە. 

ئەم دەستەواژەیە لەلایەن ئەلبەرت ئاینشتاینەوە بۆ یەکەمجار بەکار هێنرا کە دەیویست بیردۆزیی ڕێژەیی گشتی و  کارۆموگناتیسی پێکەوە کۆ بکاتەوە.