لویس دی برۆی
Jump to navigation
Jump to search
لویس دی برۆی Louis de Broglie | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | فەڕەنسا | ١٥ی ئابی ١٨٩٢
مردن | ١٩ی ئازاری ١٩٨٧ فەڕەنسا | (٩٤ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | فەڕەنسی |
بواری زانستی | فیزیا |
شوێنی بڕوانامە | سۆربۆن |
لویس دی برۆی (بە ئینگلیزی: Louis de Broglie؛ لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٨٩٢ - ١٩ی ئازاری ١٩٨٧) فیزیکزانێکی فەڕەنسی بوو کە جێ دەستێکی دیاری ھەیە لە بەرەو پێشچوونی بیردۆزی بڕی کۆن. لە پەڕەی تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٢٤دا گریمانەی ئەوەی دانا کە ئێلێکترۆنەکان شەپۆلی سروشتییان ھەیە و بەو ھۆیەشەوە پێشنیاری ئەوەی کرد کە ھەموو ماددەکان خاوەنی تایبەتمەندی شەپۆلین. ئەم چەمکە ناسراوە بە گریمانەی دی برۆی، کە نموونەیەکە لە دوولایەنەبوونی شەپۆل و تەنۆلکە و ھەروەھا بەشێکی گرنگی بیردۆزی مێکانیک کوانتۆم پێکدەھێنێت. دی برۆی لە ساڵی ١٩٢٩ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت دوای ئەوەی کە ڕەفتاری شێوە شەپۆلی ماددە بۆ یەکەم جار بە تاقیکردنەوە سەلمێنرا لە ساڵی ١٩٢٧.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |