شیزۆفرێنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
نووسراوەی کەسێکی تووشبوو بە شیزۆفرێنیا

شیزۆفرێنیا یان سکیزۆفرێنیا جۆرێکی پەشێویی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی ھزر و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی.[١] ئەم نەخۆشییە زۆرتر بە شێوەی گومانی بیسیاری، گومانی شێتانە یا سەیر و سەمەرە، یان بیر و قسەی شێواو دەردەکەوێت. نیشانەی دیکە لەوانەیە بیر و باوەڕی ھەڵە بگرنەوە، بیرکردنەوەی نادیار یان سەر لێ شێواو، بیستن بە دەنگێکی نەبوون، کەمێتی بەشداری کردنی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی ھەڵچوون، و نەبوونیی ھاندان. نەخۆش لەگەڵ شیزۆفرێنیا زۆر جار زیاتر گرفتی تەندروستیی دەروونی ھەیە وەکو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان ئاژاوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان.[٢] نیشانەکانی شیزۆفرێنیا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرە بەرە بە دیار دەکەوێت، دەست پێ دەکات لە تەمەنی تازەپێشکەوتوو، و لە زۆر حالەت ھەرگیز چارەسەر ناکرێت.[١][٣]

ھۆکارەکانی شیزۆفرێنیا ھۆی ژینگەیی و بۆ ماوەیی دەگرێتەوە.[٤] دەشێ ھۆکارە ژینگەییەکان یەک لەم ھۆیانە بگرێتەوە: گەورە بوون لە شارێک، بەکار ھێنانی حەشاش لە ماوەی ھەرزەکاری، ھەندێ ھەوکردن، تەمەنی دایک و باوک، و خۆراک پێدانی خراپ لە ماوەی سکپڕی. لە ماوەی دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە، کەلتووری کەسەکە دەبێت ڕوون بکرێتەوە.

نزیکەی ٠٫٣٪ بۆ ٠٫٧٪ی مرۆڤ کاری تێ دەکرێن لە لایەن شیزۆفرێنیا.[٥] لە ٢٠١٣، نزیکەی ٢٣٫٦ میلیۆن حالەت ھەبووە.[٦] ئەم نەخۆشیە زیاتر کار لە نێر دەکات لەناوەڕاستی تێکڕای تەمەنیان.[٧] نزیکەی ٢٠٪ی کەس بە باشی دەگونجێن لەگەڵ شیزۆفرینیا و چەندێک بە تەواوی چاک دەبنەوە.[٣] بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کێشەی گیروگرفتاری بە درێژایی ژیانیان دەمێنێتەوە.[٨] گرفتی کۆمەڵایەتی، وەکو بێکاری درێژخایەن، ھەژاری، و دەربەدەری باوە.[٣][٩] تێکڕای تەمەنی خەڵک لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ١٠–٢٥ ساڵ کەمترە لە دانیشتوانی گشتی.[١٠] لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ١٧٬٠٠٠ کەس لە ھەموو جیھان گیانیان لە دەست دا بە ھۆی ڕەفتاری پەیوەندیداروە بە شیزۆفرینیا.[١١]

نیشانە[دەستکاری]

خەڵک لەگەڵ شیزۆفرینیا لەوانەیە تووشی ھەڵوەسەبوون بێت (کە زۆربەی وڕێنەی بیستراوەکانە)، خاپاندن (زۆر جار نامۆ لە سروشت)، بیر کردنەوە و قسەی بێ سەروبەر. کێشانەوەی کۆمەڵایەتی، ناڕێکی پۆشاک و خاوێنی، لە دەستدانی ھاندان و بڕیار ھەموو باون لە شیزۆفرینیا. زۆر جار تێبینیەک ھەیە کە تووش بووەکان زەحمەتی دەربڕینی ھەڵچوونیان ھەیە، بۆ نموونە نەبوونیی وەڵامدانەوە. لاواز بوون لە زانینی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدارە لەگەڵ شیزۆفرینیا ھەروەک نیشانەی مانیای بەدووکەوتن. دابڕین لە کۆمەڵایەتی و گۆشەگیری دەروونی بە شێوەیەکی گشتی روو دەدات. زەحمەتی لە کار کردن، پەشێوی یادگا و سەرنج، ئەرک بەجێھێنان، و خێرایی پرۆسە کردن ھەروەھا بەرھەماکانیاتی.

نزیکەی ٣٠ بۆ ٥٠ لەسەدا لە کەس لەگەڵ شیزۆفرینیا نشستی دەھێنێت تا قبووڵ بکات کە ئەوان نەخۆشیێکیان ھەیە یان بتوانێ بگونجێت لەگەڵ ئەو چارەسەرەی کە بۆیان پەسەند کراوە.[١٢]

ھۆکار[دەستکاری]

تیکەڵەیێکی بۆماوەیی و ھۆی ژینگەیی رۆڵ دەبینن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیا.[١٣][١٤] خەڵک لەگەڵ مێژووێکی خێزانی شیزۆفرینیا ئەگەر شێتی ھۆشیێکی کاتی ھەبێت، لە ٢٠٪ بۆ ٤٠٪ دەرفەتی ھەیە بۆ دەستنیشان کردنی شیزۆفرینیا دوای ماوەی یەک ساڵ.[١٥]

پرۆگنەوسەس[دەستکاری]

شیرزۆفرینیا نرخێکی زۆری ھەیە بۆ باری مرۆڤ و ئابووری.[١٦] دەبێتە ھۆی تێکڕای کورت بوونەوەی ژیانی نەخۆش بە ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ.[١٧] ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کۆمەڵەیە لەگەڵ قەڵەوی، رێجیمی ھەژار، شێوازی ژیانی نیشتەنی، و جگەرە کێشان، ھەروەھا لەگەڵ ڕێژەیێکی زیاد کراوی خۆکۆشتن کە رۆڵێکی بچوکتر دەبینێت.[١٨][١٩][٢٠] نزیکەی ٨٥٪ی نەخۆش بێکارن.[٢١] شیزۆفرینیا و جگەرە کێشان ھاوبەشیێکی بەھێز پشان دەدات لە لێکۆڵینەوەیێکی جیھانیدا.[٢٢][٢٣] لە تۆژینەوەیێکی زانستیدا بە دیار کەوتووە کە نەخۆشی شیزۆفرینیا لە ٨٠٪ بۆ ٩٠٪یان دا جگەرەکێشن.[٢٤]

مێژوو[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی ٢٠، پزیشکی دەروونی کەرت شنایدەتر، شێوەکانی نیشانەی شێتییانی ڕیزبەند کرد کە نەخۆشی شیزۆفرینیای جیا کردەوە لە نەخۆشیەکانی تری مێشک. ئەوگەن بلەولەر لە ساڵی ١٩٠٨ وشەی شیزۆفرینیای لە وشەیێکی یۆنانیەوە پێک ھێنا کە مانای "لەت بوونی عەقڵ" دەدا کە باس دەکات لە جیا بوونەوە لە کەسایەتی و بیر کردنەوە و ھەڵسووکەوت و دەرک پێکردنی مرۆڤ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا "Schizophrenia Fact sheet N°397". WHO. September 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 October 2016. لە ڕێکەوتی ٠٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  2. ^ Buckley PF، Miller BJ، Lehrer DS، Castle DJ (March 2009). "Psychiatric comorbidities and schizophrenia". Schizophrenia Bulletin. 35 (2): 383–402. PMC 2659306Freely accessible. PMID 19011234. doi:10.1093/schbul/sbn135. 
  3. ^ ی ا ب American Psychiatric Association (2013). Diagnostic and Statistical Manual of Mental Disorders (وەشانی 5th). Arlington: American Psychiatric Publishing. پەڕەکان 101–05. ISBN 978-0-89042-555-8. 
  4. ^ Owen MJ، Sawa A، Mortensen PB (July 2016). "Schizophrenia". Lancet. 388 (10039): 86–97. PMC 4940219Freely accessible. PMID 26777917. doi:10.1016/S0140-6736(15)01121-6. 
  5. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). "Schizophrenia" (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. PMID 19700006. doi:10.1016/S0140-6736(09)60995-8. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 June 2013. لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  6. ^ Global Burden of Disease Study 2013 Collaborators (August 2015). "Global, regional, and national incidence, prevalence, and years lived with disability for 301 acute and chronic diseases and injuries in 188 countries, 1990-2013: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2013". Lancet. 386 (9995): 743–800. PMC 4561509Freely accessible. PMID 26063472. doi:10.1016/S0140-6736(15)60692-4. 
  7. ^ "Schizophrenia Fact sheet N°397". WHO. September 2015. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 October 2016. لە ڕێکەوتی ٠٣ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  8. ^ Lawrence RE، First MB، Lieberman JA (2015). "Chapter 48: Schizophrenia and Other Psychoses". In Tasman A، Kay J، Lieberman JA، First MB، Riba MB. Psychiatry (وەشانی fourth). John Wiley & Sons, Ltd. پەڕەکان 798, 816, 819. ISBN 978-1-118-84547-9. doi:10.1002/9781118753378.ch48. 
  9. ^ Foster A، Gable J، Buckley J (September 2012). "Homelessness in schizophrenia". The Psychiatric Clinics of North America. 35 (3): 717–34. PMID 22929875. doi:10.1016/j.psc.2012.06.010. 
  10. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). "Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia". Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. PMID 22249081. doi:10.1097/YCO.0b013e32835035ca. 
  11. ^ GBD 2015 Mortality and Causes of Death Collaborators (October 2016). "Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980-2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015". Lancet. 388 (10053): 1459–1544. PMC 5388903Freely accessible. PMID 27733281. doi:10.1016/s0140-6736(16)31012-1. 
  12. ^ Pijnenborg GH، van Donkersgoed RJ، David AS، Aleman A (March 2013). "Changes in insight during treatment for psychotic disorders: a meta-analysis". Schizophrenia Research. 144 (1–3): 109–17. PMID 23305612. doi:10.1016/j.schres.2012.11.018. 
  13. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). "Schizophrenia" (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. PMID 19700006. doi:10.1016/S0140-6736(09)60995-8. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 June 2013. لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  14. ^ Picchioni MM، Murray RM (July 2007). "Schizophrenia". BMJ. 335 (7610): 91–5. PMC 1914490Freely accessible. PMID 17626963. doi:10.1136/bmj.39227.616447.BE. 
  15. ^ Drake RJ، Lewis SW (March 2005). "Early detection of schizophrenia". Current Opinion in Psychiatry. 18 (2): 147–50. PMID 16639167. doi:10.1097/00001504-200503000-00007. 
  16. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). "Schizophrenia" (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. PMID 19700006. doi:10.1016/S0140-6736(09)60995-8. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 June 2013. لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  17. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). "Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia". Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. PMID 22249081. doi:10.1097/YCO.0b013e32835035ca. 
  18. ^ van Os J، Kapur S (August 2009). "Schizophrenia" (PDF). Lancet. 374 (9690): 635–45. PMID 19700006. doi:10.1016/S0140-6736(09)60995-8. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 23 June 2013. لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. 
  19. ^ Laursen TM، Munk-Olsen T، Vestergaard M (March 2012). "Life expectancy and cardiovascular mortality in persons with schizophrenia". Current Opinion in Psychiatry. 25 (2): 83–8. PMID 22249081. doi:10.1097/YCO.0b013e32835035ca. 
  20. ^ Erlangsen A، Eaton WW، Mortensen PB، Conwell Y (February 2012). "Schizophrenia--a predictor of suicide during the second half of life?". Schizophrenia Research. 134 (2–3): 111–7. PMC 3266451Freely accessible. PMID 22018943. doi:10.1016/j.schres.2011.09.032. 
  21. ^ Owen MJ، Sawa A، Mortensen PB (July 2016). "Schizophrenia". Lancet. 388 (10039): 86–97. PMC 4940219Freely accessible. PMID 26777917. doi:10.1016/S0140-6736(15)01121-6. 
  22. ^ de Leon J، Diaz FJ (July 2005). "A meta-analysis of worldwide studies demonstrates an association between schizophrenia and tobacco smoking behaviors". Schizophrenia Research. 76 (2–3): 135–57. PMID 15949648. doi:10.1016/j.schres.2005.02.010. 
  23. ^ Keltner NL، Grant JS (November 2006). "Smoke, smoke, smoke that cigarette". Perspectives in Psychiatric Care. 42 (4): 256–61. PMID 17107571. doi:10.1111/j.1744-6163.2006.00085.x. 
  24. ^ Keltner NL، Grant JS (November 2006). "Smoke, smoke, smoke that cigarette". Perspectives in Psychiatric Care. 42 (4): 256–61. PMID 17107571. doi:10.1111/j.1744-6163.2006.00085.x.