ڕێژەیی تایبەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێژەیی تایبەت (بە ئینگلیزی: Special relativity) تیۆرێکی فیزیکی پەسەندکراوە کە بە ڕوونی باس لە پەیوەندی نێوان کات و شوێن دەکات. ئاینشتاین ئەم بیردۆزەی لەسەر دوو گریمانە پەیڕەوکردووە:

  1. یاساکانی فیزیک نەگۆڕن، تەوەرە پشتپێبەستراوە بارنەگۆڕەکان (ئەو تەنانەی خێراییان نەگۆڕە).
  2. خێرای تیشک لە بۆشاییا نەگۆڕە، بە چاوپۆشی لە جووڵەو سەرچاوەی ڕووناکی.

ئەلبێرت ئاینشیاین ئەم بیردۆزەی لە ساڵی ١٩٠٥ بڵاوکردۆتەوە، بە ناونیشانی «داینامیکای کارەبایی تەنە جووڵاوەکان» (electrodynamics of moving bodies) نەگونجانی میکانیکای نیوتنی لەگەڵ ھاوکێشەکانی ماکسوێڵ لە بواری کارۆ موگناتیزی، وە بەھەڵەخستنەوەی تیۆریی ئەسیر لەلاین ئەزموونەکەی مایکڵسۆن و مۆرلییەوە، بوون بەھۆی پێشکەوتنی ڕێژەیی تایبەت. وە میکانیکا پشتڕاست دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردنی لێل ڕێکەوتەکان، وە ھەموو جووڵەکان لەخۆدەگرێت بە تایبەتی ئەو جووڵانەی کە نزیکن لە خێرایی ڕووناکییەوە، ناسراون بە (خێراییە ڕێژەییەکان) ئەمڕۆ ڕێژەیی تایبەت ڕێبازێکی وردە بۆ جووڵە لەھەر خێراییەکابێت وەک ئەو خێراییانەی زۆر نزیکن لە خێرایی ڕووناکی، لە کاتێکا کە باسی ھێزی کێشکردن لە تیۆرەکا بێ ودەیە، بەڵام میکانیکای نیوتنی تەنھا لە خێراییە کەمەکان ئەکۆڵێتەوە وەک خێرایی ئۆتۆمبێل و پاسکیل و شەمەندەفەر ....هتد. ڕێژەیی تایبەت کۆمەڵێ چەمک لە خۆئەگرێت کە بە وردی لێیئەکۆڵێتەوە: کورتبوونەوەی درێژی، کشانی کات، ھاوکاتبوونی ڕێژەیی، ھاوتابوونی بارستە_ وزە وە بارستایی ڕێژەیی.

کورتبوونەوەی درێژی[دەستکاری]

ئەگەر تەنێک درێژیەکەی Lo بوو خێراییەکەشی v بوو ئەو تەنە لەسەر زەوی ببینین درێژیەکەی کورتدەبێتەوو بۆ L

Lo درێژی تەنەکەیە لە باری وەستاندا. v خێراییەکی ڕێژەییە لە نێوان تەنەکەو سەرنجدەرەکە. L درێژی تەنەکەیە لە ڕوانگەی سەرنجدەرەکەوە.

بەراورد بە سەنجدەرێک و تەنێک: ئەگەر تەنێک بە خێراییەک نزیکی خێرای ڕووناکی تێپەڕببێت بەلای سەنجدەرێکدا، ئەو تەنە دڕێژیەکەی کورتدەبێتەوە لە ڕوانگەی سەرنجدەرەکەوە.

ھاوتابوونی بارستە_وزە[دەستکاری]

دەتوانین بارستای ئەژماربکەین بە وزەو بە پێچەوانەشەوە، ئەوە دەگەیەنێت کە بارستای و وزە ھیچ جیاوازیەکیان نیە بارستای جارانی خێرای ڕووناکی بکە بڕی وزە دەردەچێت. (E=mc)

کشانی کات[دەستکاری]

بە گوێرەی ڕێژەی تایبەت فراوانبوونی کاتی، جیاوازیەکە لە کاتی بەسەرچوودا کە بە دوو سەرنجدەر دەپێوردرێت، بۆ نموونە: ئەگەر دوو کەس ھاوتەمەنبن کەسێکیان گەشتبکات بۆ فەزا بە خێراییەک نزیکی خێرای تیشک بێت، گەشتەکەی ١ ساڵ بخایەنێت لەلای کەسەکەی دیکە ٨٠ ساڵی خایاندووە. واتە ئەو کەسەی کە گەشتەکەی کردووە کاتەکەی فراوانبووە سەرنجدەرەکەی دیکەش کاتەکەی چووەتە یەک.

ھاوکاتبوونی ڕێژەیی[دەستکاری]

لە ڕێژەیی تایبەتدا ھاوکاتبوونی ڕێژەیی ئەدوێ لە نەگۆڕی خێرای ڕووناکی، بۆ ھاوکاتبوونی ڕێژەی دوو ڕووداو. واتە دوو ڕووداوی ھاوکاتبوو بەراورد بە چوارچێوەیەکی شوێنی جووڵاو.

نموونە:

وێنابکە کە دوو شوێنی چوارچێوەیمان ھەیە یەکێکیان جوڵاوە ئەوی دیکەیان نەجوڵاوە، جوڵاوەکە سەرنجدەرێکی تێدایە کە لەناو شەمەندەفەرێکدایە سەرنجدەری نەجوڵاوەکەش لەسەر پلاتفۆرمێک وەستاوە، شەمەندەفەرەکە تێپەڕ دەبێت بە لای نەجوڵاوەکە لەو ساتەدا دوو تیشک بەیەک کاتو خێرایو ماوە دەدەن لە شەمەندەفەرەکە تیشکێکیان لە پێشەوە دەدات ئەوەکەی کە لە دواوە دەدات، ئەوەی سەر پلاتفۆرمەکە لە یەک کاتدا ھەردوو ڕووداوەکە دەبینێت ئەوەی ناو شەمەندفەرەکە ئەوەی پێشەوە زووتر دەبینێت، لەبەرئەوەی شەمەندەفەرەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات. ئەوەی سەر پلاتفۆرمەکە وا دەڕوانێت کە ئەوەی ناو شەمەندەفەرەکە ئەوەی پێشەوە زووتر دەبینێت، ئەوەی شەمەندەفەرەکە وادەڕوانێت ئەوەی سەر سەکۆکە تیشکەکەی پێشەوە زووتر دەبینێت، ئەنشتاین دەڵێت: پێشنیاری ھەردووکیان ڕاستە، دوو تیشک بدەن لە شەمەندفەرێک بەوشێوەیە ھاوکاتبوونی ڕێژەیی پێدەوترێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]