زانستی سروشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە زانستدا، زاراوەی زانستی سروشتی ئاماژە دەکات بە پێـڕەوێکی لە سەر بنەمای سروشتی بۆ تاوتوێکردنی گەردوون. گەردوونێک کە وادەزانرێت گوێـڕایەڵ و فەرمانبەری یاساگەلێکە کە بنچینەی سروشتییان ھەیە. زانستی سروشتی ناوکی گشت زانستەکانە.

ھەروەھا، زاراوەی زانستی سروشتی بەکاردەھێنرێت بۆ جیاکردنەوەی ئەو گۆڕەپانە زانستییانە کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی سروشت، لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان کە لە میتۆدی زانستی کەڵکوەردەگرن بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵگا و ئاکاری مرۆڤ؛ وە لە زانستە شێوەیی‌یەکان [١]، وەکوو: بیرکاری و مەنتیق کە میتۆدۆلۆژییەکی تر بەکاردەھێنن.

ھەندێک لە زانستە سروشتییەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Formal Sciences