ڕیچارد فاینمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیچارد فاینمان

ڕیچارد فیلبس فاینمان، (ماوەی ژیان:١١ ئایاری ساڵی ١٩١٨ تاکوو ١٥ ی شووباتی ساڵی ١٩٨٨) فیزیازانێکی ئەمریکی بووە و یارمەتیدەر بووە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆنۆمی، لە ١١ ئایاری ساڵی ١٩١٨ لە دایک و باوکێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لە نیویۆرک لەدایک بووە، فاینمان دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٣٥ قۆناغی دواناوەندی تەواوکردووە دواکاری پێشکەش بە ژمارەیەک لەزانکۆکان کردووە تاکو درێژە بەخوێندنەکەی بدات بەڵام لەبەر ئەوەی جولەکە بووە ھیچ کام لەو زانکۆیانە وەریان نەگرتووە تاکو لە پەیمانگای ماساتشۆستس وەرگیراوە، لەساڵی ١٩٣٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەفیزیا بەدەستھێناوە، دواتر داوای کردووە لە زانکۆی برنستۆن درێژە بەخوێندن بدات و لەبەر زیرەکی و لێھاتووی خۆی وەرگیراوە و بڕوانامەی دکتۆرای پێبەخشراوە. فاینمان لەساڵی ١٩٦٥ ھێڵێکی فیزیایی داھێناوە و ناونراوە بە ھێڵی فاینمان، بەشداریەکی سەرەکی ھەبووە لەگۆڕانکاری فیزیا و ھەروەھا بەشداری لەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆنۆمی کردووە و ٧ کتێبی لەبواریا فیزیادا بەرھەمھێناوە، لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی ئەلبێرت ئەنیشتاینی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٢ خەڵاتی ئێرنست ئۆڕلاندۆ لۆرانسی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٥ خەڵاتی نۆبڵی لەفیزیادا بەدەستھێناوە بێجگە لە دوو خەڵاتی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٧٢ و ساڵی ١٩٧٩. فاینمان بەھۆی ئەوەی دووچار دوو جۆر لە نەخۆشی شێرپەنجەبۆتەوە لە ١٥ ی شووباتی ساڵی ١٩٨٨ لەتەمەنی ٦٩ ساڵیدا لە لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کردووە.

خێزان[دەستکاری]

فەینمان سێ ژنی ھیناوە لەو ماوەیەی تەمەنیدا ئەوانیش Arline Greenbaum (١٩٤١ تاکوو ١٩٤٥ بەیەکەوەبوون) وە دووەمییان ماری لویز بێڵ (Mary Louise Bell) لەساڵانی (١٩٥٢ تاکوو ١٩٥٦ هاوسەری یەکبوونە) وە سێیەمییان (Gweneth Howarth) کە لەساڵی ١٩٦٠ هاوسەرگیرییان کرد تاکوو مردنی لەساڵی ١٩٨٨. ڕیچارد خاوەنی دوو منداڵبوو کە یەکەم منداڵی بە ناوی Carl لە ساڵی ١٩٦٢ لە دایک بوو وە دووەمییان منداڵیش بە ناوی Michelle وە ئەویش لە ساڵی ١٩٦٨ لە دایکبووە

کارکردن[دەستکاری]

سەرەتای گەشە کردنی فەینمان بە تاقیکردنەوەیەکی سادە دەستی پێکرد کە لە ماڵە کەی خۆیدا ھەندێ یاری دروست کرد بە کارھێنانی بنچینەیەکانی کیمیا ودەستکاری کردنی ئامێری رادیۆ وە چارەسەرکردنی ھەندێ ھاوکێشەی بیرکاری وە لە دوای ئەمەوە لە ساڵی ١٩٣٥خوێندنی ناوەندی تەواو کردو ویستی ھەڵی تەواو کردنی زانکۆ بدات بەڵام بەھۆی ئەوەی کە باوکی جولەکە بوو نەیان ھێشت درێژە بە خوێندن بدا لە زانکۆ بە ڵام بە ھۆی ئەو یاسایەیەی کە لە ئەمریکا هەبووە لەو کاتە دا وادانرابوو کەھەر زانکۆیەک چەند کورسیەکی دانابوو بۆ خێزانە جوولەکەکەکان بە ھۆی ئەم یاسایەوە فەنمان لە زانکۆی کۆلۆمیا وەرگیرا.

مێژووی ئەنتەر ناتیفەکانزانا فیەینمان ئەوە مان بۆ ڕوون دەکاتەوە یان ئەو ڕێچکەیەمان بۆ دەشکێنێت کە پێشتر زاناکن دەیان ووت کاتێک ڕووناکیەک یان ھێزێک تیشکێک لە خالی A وە بڕات بۆ خاڵی Bتەنھا لە یەک خاڵەوە دەڕوات ئەویش ئەو خاڵەیە کە لە بینین دا دیارە بە ڵام فەینمان دەڵێت نەخێر کاتێک لە خاڵی Aوە بڕوات بۆ خاڵی Bزیاتر لە ڕێگا ھەیەبۆ گەشتن بە خاڵی B فەینمان وێنەیەکی رونکردنوەیی دروستکرد بە ناوی (Feynman Daigram) ئەم وێنە ھێڵکاریە تەعبیری دەکرد لە ڕونکردنەوەی ئاسانکردنی حساب لە زانستی (میکانیکی کارۆ داینامیکی) دا ئەمەش نمایشی بیرکیاریانەی ئەنجام داوە سەرەتایەکانیدروستکردن کەمەبەست لەسەرەتای پێکدادانی دوو تەنە لە گەردوون دا. وە ئەم دوو ڕونکردنەوەیەش ھۆکارێکی باش بوو بۆ حەلکردنی کۆمەڵێ کێشەی بیرکاری لە زانستی (کوانتەم کارۆ داینامیکی) ھەروەھا لە چارە سەر کردنی کێشەی مادە سەرو گەیاندنە کاندا وە پشاندانی باری کارلێکی لادان (weak interastion) لە ساڵی ١٩٥٩دا فەینمان موحازەرەیەکی لە زانکۆی کالیفۆرنیا (Theres plantr of raqm at the botrom)پێشکەشکرد بە ناوی (ئەم موحازەرەیە سەرەتای شۆڕشی پیشە سازی بوو (نانۆ تەکنە لۆجیا لە ڕۆژی سەرکەوتنە زانستیەکانی فەینماندا بۆماوەی دوو ساڵ کۆمەڵێکی موحازەرەی پێشکەش کرد بە خوێنکارانی لە زانکۆی کالفۆرنیا پاشان چاپی کرد لە ناو کتێبێکدا بە ناوی (موحازەرەکانی فەینمان لە فیزیادا) لەم کتێبەدا کۆمەڵێک گێڕانەوەی گرنگ و جیھانی فیزیای باس کرد کە تابەت بوو بە (میکانیکی کلاسیکی، میکانیکی کوانتەم، کارۆ موگناتیسی، ماتماتیک) دا وە شیکردنەوەی پەیوەنی نێوان ماتماتیک و فیزیا لە زانستە کانی دیکەوە کارێکی گرنگ کە بە ھۆی سەر کەوتنی ئەمەریکا لە ساڵی ١٩٤٢ دا پلەی دکتۆرای بەدەست ھێنا بۆ گەشە دان بە میکانیکی کوانتەم بەمەش نمونەی نوێی پێشکەش کرد لە سەر کارلێکی تەکنۆکار (لە کات و شوێن) کاتێک لە زانکۆی (برنسنون) دەرسی ئەگوتەوە بە ھۆی ئەزیرەکیەی کە ھەیبو زانا (روسبێرت ویلۆن) کە سەر پەرشتیاری گەشەکردنی بۆمبی بو لە ئەمەریکادا ھەوڵی دا فەینمکان ڕازی بکات کە لەو پرۆژەیەدا بەش دار بێت کە بە پرۆژی (مانھاتن) ناسراو بوو فەینمانیش بە داواکەی ڕازیبوو زۆر دڵخۆش بوو بۆ کار کردن چونکە کارێکی گرنگ بوو لەو کاتەیا ئەمەریکا و ئەڵمانیا لە کێبڕکێدا بوون بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بۆیە ھەر وڵاتێک زووتر دروستی بکردایە دەبویە براوەو زل ھێزترین دەڵەت لەگەڵ ئەمەشدا فەینمان ئەترسا ئەڵمانیا زووتر ئەو کارە تەواو بکا بۆیە دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی ((Manhat Ta’s Prinits Projet لە ویلایەتی (نیو مەکسیکۆ) ئەم تاقیکردنەوە یە لە ژێر چاودێری زانا (ھانزن برگ) بەمەش ئەمەریکا توانی ب بێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی. Standard model ھەموو گەردوون لە بچوکتربین تەنۆلکە پێکھاتوە کە ئەم تەنۆلکەیە ھەموو ئەو ھێزە دیارو شاراوانەی کە بیستو مانەوە لەم تەنۆلکە بچوکە دا کۆبۆتەوە کە بە بڕای فەینمان ئەم ھێزانە دابەش ئەبن بۆ چوار ھێزی سەرەکی -ھیزی ناوەکی بەھێز:ئەو ھێزانەیە کە ناوکەکان پێکەوە ڕادەگرێت -ھێزی کارۆ موگناتیسی:ئەتۆمەکات پێکەوە ڕادەگرێت -ھێزی کێش کردن:ھێزی کێشکردنی کۆمەڵەی خۆری پێکەوە ڕاگرتوە -ھیزی ناوەکی لاواز: نیترۆنەکان پێکەوە ئەبەستێتەوە کە لە upکو 2down پێک ھاتوە برِوا نامةو خةلاَتةکانی

  • لەساڵی ١٩٣٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەفیزیا بەدەستھێناوە، دواتر داوای کردووە لە زانکۆی برنستۆن درێژە بەخوێندن بدات و لەبەر زیرەکی و
  • لێھاتووی خۆی وەرگیراوە و بڕوانامەی دکتۆرای پێبەخشراوە. فاینمان لەساڵی ١٩٦٥ ھێڵێکی فیزیایی داھێناوە و ناونراوە بە ھێڵی فاینمان، بەشداریەکی سەرەکی ھەبووە لەگۆڕانکاری فیزیا
  • ھەروەھا بەشداری لەدروستکردنی بۆمبی ئەتۆنۆمی کردووە و ٧ کتێبی لەبواریا فیزیادا بەرھەمھێناوە،
  • لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی ئەلبێرت ئەنیشتاینی وەرگرتووە
  • ساڵی ١٩٦٢ خەڵاتی ئێرنست ئۆڕلاندۆ لۆرانسی وەرگرتووە
  • ساڵی ١٩٦٥ خەڵاتی نۆبڵی لەفیزیادا بەدەستھێناوە بێجگە لە دوو
  • خەڵاتی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٧٢ و ساڵی ١٩٧٩.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێب:ئاسمان و ڕیسمان. نوسەر:حوسین حوسینی
  • کتێب:دیزاینی مەزن. نوسەر:ستیڤن ھۆوکینگ
  • کتێب:کورتیلەیەک لە مێژووی کات. نوسەر ستیڤن ھۆوکینگ
  • Profile Richard Feynman.PDF
  • http://www.physicsoftheuniverse.com/scientists_feynman.html
  • RichardFeynman.pdf