چاندراسێخارا ڕامان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاندراسێخارا ڕامان

چاندراسێخارا ڤێنکاتا ڕامان (بە ئینگلیزی: Chandrasekhara Venkata Raman)، (بە تامیلی: சந்திரேசகர ெவங்கடராமன்)، (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٨٨ – ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٠) فیزیکزانێکی هیندی بوو، لە ساڵی ١٩٣٠ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت بۆ کارکردنی لەسەر بواری شکانەوەی ڕووناکی. ئەوەی دۆزییەوە کە کاتێک ڕووناکی بەناو تەنێکی ڕووندا تێپەڕ دەبێت هەندێک لەو تیشکی ڕووناکییەی کە دەشکێتەوە درێژیی شەپۆلەکەی دەگۆڕدرێت. ئەم دیاردەیە ئێستا پێی دەوترێت شکانەوەی ڕامان کە بەشێکە لە کاریگەریی ڕامان.[١] لە ساڵی ١٩٥٤ خەڵاتکرا بە گەورەترین خەڵاتی ڕێزلێنانی شارستانی لە هیندستان کە ئەویش خەڵاتی بارات ڕاتنایە.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی ئینگلیزی