ناوک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوکی ناوچاڵی مرۆڤ
ناوکی دەرپەڕیوی مرۆڤ

ناوک یان نێوک (بە ئینگلیزی: Navel) کۆنێکی داخراوە لەسەر ورگ. کاتێک پەتی ناوک (ناوکە پەت) لە مناڵی تازە لەدایکبوو جیا ئەکرێتەوە و ئەبڕدرێ "ناوک" درووست ئەبێ. ناوک لە مرۆڤدا بە ئاسانیی ئەبیندرێ و دوو جۆرە:

  1. ناوکی ناوچاڵ (Human "innie" navel)
  2. ناوکی دەرپەڕیو (Human "outie" navel)

ناوک لە مرۆڤدا وەک زامێک دیارە کە پێوەندی بە بۆماوەیی مرۆڤەوە نییە و لەبەر ئەوەیە کاتی لەدایکبوونی مناڵ بە شتێکی تیژ ئەبڕدرێ. ئەکرێ لە ناوک بۆ ناسینەوەی ئەو دووانانە کە وێکچوانیان زۆر زۆرە و جیاوازییێکی تریان نیە کەڵک وەربگیرێ. لەناو ناوکیانا جیاوازی هەیە.

ناوەکانی تر[دەستکاری]

ناڤ، نیڤک، ناوکە، گرتک، نەهە.[١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ (فەرهەنگی فارسی-کوردی مەردۆخ- زانکۆ کوردستان، سنە ١٣٨٥- لاپەڕەی ١٣٤٢ )

سەرچاوەکان[دەستکاری]