سیسڵ فرانک پاوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێسیل پاوڵ

سیسڵ فرانک پاوڵ (بە ئینگلیزی: Cecil Frank Powell؛ لەدایکبووی ١٩٠٣–مردووی ١٩٦٩) فیزیکناسێکی ئینگلیز بوو، خەڵاتی نۆبێڵی لە فیزک وەرگرت بۆ پەرەپێدانی ھەنگاوەکانی خوێندنی ناوەکی بە شێوازی وێنەیی و ھەروەھا دۆزینەوەی پایۆن (Pion) کە بریتییە لە تەنۆلکەیەک.

پاوڵ لە شاری کەنت لە وڵاتی ئینگلتەرا لەدایکبووە. باوکی ئیشی دروستکردنی چەک بووە. سەرەتا لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی ئاسایی خوێندوویەتی و پاشان لە قوتابخانەی جود لە تۆنبریج بە خۆڕایی خوێندوویەتی کە قوتابخانەیەکی تایبەت بووە. پاشان لە ساڵی ١٩٢٥ لە کۆلیژی سیدنی سوسێکس لە کامبریج بڕوانامەی لە زانستە سروشتییەکاندا ھێناوە. دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تاقیگەی کاڤەندیش لە کامبریج دەستی کردووە بە کارکردن لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی ویڵسن و لۆرد ڕەزەرفۆرد. پاشان لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە فیزیکدا ھێناوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]