نیلس بۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیلس بۆر
Photograph showing the head and shoulders of a man in a suit and tie
لەدایکبووننیڵس ھێنریک دەیڤد بۆر
(١٨٨٥-١٠-0٧) ٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥
کۆپنھاگن، دانمارک
مردن١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢(١٩٦٢-١١-١٨) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
کۆپنھاگن، دانمارک
شوێنی حەسانەوەگۆڕستانی ئەسیستێنس
بوارەکانفیزیکی تیۆریک
دامەزراوەکان
خوێندی باڵازانکۆی کۆپنھاگن
تێزەکانخوێندن لە بارەی بیردۆزی ئەلیکترۆن و کانزاکان (١٩١١)
ڕاوێژکاری دکتۆراکریستیان کریستیانسن
Other academic advisors
قوتابییەکانی دکتۆراھێندریک کرامێرس
I. H. Usmani
Other notable studentsلێڤ لانداو
ناسراوە بەھۆی
گاریگەرییەکان
گاریگەربوون
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی نۆبێل لە فیزیک (١٩٢٢)
ھاوسەرمارگریش نۆرلوند (ھ. ١٩١٢)
منداڵەکانئاج، ئێرنێست، و چوار کوڕی تر
واژوو
زانای ئەتۆمی نیلس بۆر، بەشدارییەکانی بوونە بنچینەیەک لە تێگەیشتنی پێکھاتەی ئەتۆمی و تیۆریی کوانتەم.

نیلس ھێنریک دەیڤد بۆر (بە ئینگلیزی: Niels Henrik David Bohr, دانیمارکی: [ˈne̝ls ˈpoɐ̯ˀ]؛ لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٨٥ – مردووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢) پسپۆڕێکی فیزیای دانیمارکی بوو کە بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبوو لە بەرەوپێشبرنی ئاستی تێگەیشتن لە پێکھاتەی ئەتۆمی و بیردۆزی بڕ (واتە کۆنتۆم) و بەو ھۆیەوە توانی لە ساڵی ١٩٢٢ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەر بگرێت. ھەروەھا بۆر، فەیلەسووف و پەرەپێدەری بواری لێکۆڵینەوەی زانستیش بوو، و بەشداری دیاری لە تێگەیشتن لە پێکھاتەی گەردیلە و بیردۆزی کوانتەم کرد.

نیڵس بۆر پەرەی بە نموونەی بۆردا لە گەردیلەدا و پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئاستی وزەی ئەلیکترۆنەکان جیاوازن، ھەروەھا ئەلیکترۆنەکان بە دەوری خولگەیەکی جێگیری دەوری ناووک دەخولێنەوە و دەتوانن بازبدەن لە ئاستێکی وزەوە بۆ یەکێکیتر یاخود لە خولگەیەکەوە بۆ خولگەیەکی تر. ھەرچەندە مۆدێلی بۆر لەلایەن نموونەکانی ترەوە جێی گیرایەوە، بەڵام بنەما بنچینەیییەکانی بەشێوەیەکی کارا ماونەتەوە. بۆر باوەری بە بنەمای تەواوکاری ھەبوو کە بریتییە لەوەی دەتوانرێ توخمەکان بەشێوەیەکی جیاجیا لە ڕووی تایبەتمەندییە دژ بە یەکەکان شی بکرێتەوە، بۆ نموونە لەڕووی ئەوەی ئایا ڕەفتاردەکەن وەک شەپۆل یان جۆگەی تەنۆلکەکان. بیرۆکەی تەواوکاری زاڵبوو بەسەر بیرکردنەوەی بۆر لە ھەردوو بواری زانستی و فەیلەسووفیدا.

بۆر پەیمانگای فیزیای بیردۆزیی لە زانکۆی کۆپنھێگن دامەزراند کە ئێستا بەفێرگەی نیڵس بۆر دەناسرێت و لە سالی ١٩٢٠ کرایەوە.[١]

ساڵانی سەرەتای نیڵس بۆر[دەستکاری]

بۆر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٨٥ لە دانیمارک، کۆپنھاگن لە دایک بووە و دووەم منداڵی کریستیان بۆری پڕۆفیسۆر و ئێلێن ئاولێر بۆر بووە. باوکی بۆر پڕۆفیسۆری فیزیۆلۆجی (زانستی فەرمانی لەش) بووە لە زانکۆی کۆپنھێگن، ھەروەھا دایکیشی لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و بەناوبانگی دانیمارکی جوولەکەوە ھاتووە کە بنەماڵەیەکی دیار بوون بە تایبەتی لە نوێنەرایەتی پەرلەمان و کاروباری بانکدا. بۆر خوشکێکی گەورەتری ھەبوو بەناوی جێنی و برایەکی بچووکتریشی ھەبوو بەناوی ھاراڵد. جێنی بوو بە مامۆستا و ھاراڵدیش بوو بە شارەزای بواری بیرکاری و ھەروەھا یاریزانی تۆپی پێ کە لە ئۆلۆمپی ھاوینی ساڵی ١٩٠٨ی لەندەن، یاری بۆ تیمی نیشتمانیی دانیمارک کردووە. ھەروەھا بۆریش یاریزانێکی دڵسۆزی تۆپی پێ بوو، و لەگەڵ ھاراڵدی برای چەندین یارییان بۆ یانەی کۆپنھێگن کردووە کە یانەیەکی ئەکادیمی تۆپی پێ بوو، و تێیدا نیڵس وەکو گۆڵپارێز یاری دەکرد.[٢]

بۆر لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەستی بە خوێندن کرد و لە قوتابخانەی گامێلھۆلمی لاتینیی خوێندوویەتی. لە سالی ١٩٠٣، بۆر دەچێتە زانکۆی کۆپنھێگن و دەچێتە بەشی فیزیا و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر کریستیان کریستیانسن کە تاکە پڕۆفیسۆری فیزیای ئەو زانکۆیە بوو لەو سەردەمەدا. لەلایەکی تریشەوە، بۆر وانەی ئەستێرەناسی و بیرکاریشی لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ثۆرڤاڵد ثیڵێ و فەلسەفەش لە ژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ھاراڵدھۆفدینگی ھاوڕێی باوکی خوێندووە.[٣]

فیزیایییەکان[دەستکاری]

مۆدێلی بۆر[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ساڵی ١٩١١، بۆر بە پاڵپشتی کورسییەکی خوێندنی بەخۆڕایییەوە لەلایەن دامەزراوەی کارلسبێرگ ڕۆیشت بۆ ئینگلتەرا. لەو کاتەدا زۆربەی کارە بیردۆزییەکان لە بارەی پێکھاتەی گەرد و گەردیلەکان لە کاریان لەسەر دەکرا. بۆر چاوی بە ج.ج. تۆمسۆن کەوت کە لە تاقیگەی کاڤێندیش و کۆلێژی ترینیتی، کامبریج کاری دەکرد. ھەروەھا بۆر بەشداری لە وانەکانی سەبارەت بە موگناتیسی کارەبایی کرد کە لەلایەن جەیمس جینز و جۆزێف لارمۆرەوە دەگوترانەوە و، بۆر چەند توێژینەوەیەکیشی لەسەر تیشکی کایۆد (جەمسەری نەرێی تەزووی کارەبا) کرد بەڵام نەیتوانی سەرنجی تۆمسۆن بۆ لای کارەکەی خۆی ڕابکێشێت. بۆر لەگەڵ فیزیازانە لاوەکاندا زیاتر سەرکەوتوو بوو. ئەو زانا فیزیاییانەش بریتیبوون لە ویڵییەم لۆرێنس براگی ئوستراڵی و ئێرنێست ڕەزەرفۆردی نیوزلەندی کە ئەویش نموونەی ڕەزەرفۆردی ١٩١١ی ناووکی سەرەکی و بچووکی گەردیلە بوو کە توانی بەرەنگاری نموونەی ١٩٠٤ی پڵەم پوودینگی تۆمسۆن بێتەوە. بۆر بانگێشتنامەی لەلایەن ڕەزەرفۆردەوە بۆ ھات بۆ ئەوەی کار لەسەر توێژینەوەی پۆست دکتۆراکەی بکات لە زانکۆی ڤیکتۆریا لە مانچستەر. ھەر لەوێش بۆر چاوی کەوت بە جۆرج دێ ھەڤێسی و چارڵز گاڵتۆن داروین (کە بۆر بە نەوەی ڕاستەقینەی داروین ناوی دەبرد).[٤]

پەیمانگەی فیزیا[دەستکاری]

لە نیسانی ساڵی ١٩١٧، بۆر کەمپینێکی ڕاگەیاند لەپێناو دامەزراندنی پەیمانگایەک لە بواری فیزیای بیردۆزیدا. دواتر لەلایەن حکوومەتی دانیمارک و دەزگای کارلسبێرگەوە پاڵپشتی لێکرا، ھەروەک لەلایەن چەندین دەزگای بواری کیمیا و کەسانی دیکەی ئاساییش کە زۆربەیان جوولەکە بوون، پارە بۆ دروستکردنی پەیمانگاکە تەرخانکرا. یاسای دامەزراندنی پەیمانگا لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨ دەرچوو. دواتر لە ٣ی ئابی ساڵی ١٩٢١ پەیمانگاکە کرایەوە و ناوی لێنرا پەیمانگای نیڵس بۆر و، بۆر خۆشی بەڕێوبەری پەیمانگاکە بوو.

ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٢٢، بۆر بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیادا لەبەر ئەو خزمەتەی کردی لە پشکنین و لێکۆڵینەوە لەسەر پێکھاتەی گەردیلەکان و ئەو تیشکانەی کە لێیانەوە سەرچاوە دەگرن.

میکانیکی بڕەکان (کوانتۆم)[دەستکاری]

ناساندنی سپین (فۆڕمی ناوەکی بارستە گۆشە) لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٥، لەلایەن جۆرج ئولێنبێک و ساموێل گودسمیت وەرچەرخانێکی گەورە بوو. بۆ مانگی دواتر، بۆر ڕۆیشت بۆ لێیدن بۆ ئەوەی ئامادەی مەڕاسیمی ساڵیادی ٥٠ ساڵەی وەرگرتنی دکتۆرای ھێندریک لۆرێنتز بێت. لەو کاتەی شەمەندەفەرەکەیان لە ھامبەرگ وەستا، بۆر چاویکەوت بە وۆڵف گەنگ پاوڵی و ئۆتۆ ستێرن و ئەوان پرسیاریان لە بۆر کرد کە بیر و ڕای ئەو چییە دەربارەی بیردۆزی سپین. بۆر وتی کە ھەست بە نیگەرانی دەکات لە پەیوەندی لە بواری کارلێککردنی نێوان بواری موگناتیس و ئەلیکترۆندا. ئەو کاتەی کە بۆر لە لێیدن گەڕایەوە، پاوڵ ئێھونفێس و ئەلبرێت ئەنشتایین ئەویان ئاگادارکردەوە کە ئەشتایین ئەم کێشەیەی چارەسەرکردووە، ئەویش بە بەکارھێنانی تیۆری ڕێژەیی.[٥]

فەلسەفە[دەستکاری]

بۆر کتێبی (Christian Existentialist)ی سەدەی نۆزدەمی فەیلەسووفی دانیمارکی، سۆرێن کیێرکەگارد خوێندۆتەوە. لە کتێبی (The Making of Atomic Bomb) ڕیچارد ڕۆدز دەڵێت کە بۆر کاریگەرییەکی زۆری کیێرکەگاردی لەسەر بووە. لە ساڵی ١٩٠٩، بۆر کتێبی (Stage of Life’s way) ی کیێرکەگاردی پێشکەشی براکەی کرد وەک دیاری ڕۆژی لە دایک بوونی. بۆر لەنامەیەکی کە لەگەڵ دیارییەکەدا ناردبووی، دەڵێت «ئەمە تاکە شتە کە پێویستە بینێرمەوە بۆ ماڵەوە؛ باوەڕیش ناکەم کە دۆزینەوەی شتێکی لەوە باشتر ھەبێ، تەنانەت پێم وایە کە ئەمە یەکێکە لە ھەرە کتێبە دڵخۆشکەرەکان تا ئێستا خوێندبێتمەوە.» بۆر شێوازی ئەدەبی و زمانی کیێرکەگاردی لاپەسەند بوو. لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوە کردبوو کە دژی ھەندێک لە فەلسەفەکانی کیێرکەگارد بووە. ھەندێک لەو کەسانەی زانیارییان سەبارەت بە ژیاننامەی بۆر ھەیە وای بۆ دەچن کە ئەم ناکۆکییە بەھۆی ئەوەوە بووە کە کیێرکەگارد داکۆکی لە ئایینی مەسیحیی کردووە لەکاتێکدا بۆر بێ باوەڕ بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ There is no truth in the oft-repeated claim that Bohr emulated his brother, Harald, by playing for the Danish national team. Dart, James (27 July 2005). "Bohr's footballing career". The Guardian. London. Retrieved 26 June 2011.
  2. ^ "Niels Bohr | Danish physicist" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-25. {{cite news}}: Unknown parameter |encyclopedia= ignored (help)
  3. ^ "Niels Bohr – Biography". Nobelprize.org. Retrieved 10 November 2011.
  4. ^ Darwin, Charles Galton (1912). "A theory of the absorption and scattering of the alpha rays". Philosophical Magazine. 23 (138): 901–920. doi:10.1080/14786440608637291. ISSN 1941-5982.
  5. ^ Aaserud, Finn (January 1921). "History of the institute: The establishment of an institute". Niels Bohr Institute. Archived from the original on 5 April 2008. Retrieved 11 May 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]