بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تیۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیۆر یان بیردۆز (بە ئینگلیزی: Theory) چەمکێکە خاوەنی دوو کۆمەڵە واتای بەرینە، یەکیان لە زانستە ئەزموونییەکاندا بەکاردەچێت (هەم سروشتی و هەم کۆمەڵایەتی) و ئەوی تریان لە فەلسەفە، بیرکاری، لۆژیک و لە نێوان لقەکانی تری زانستە مرۆڤییەکاندا. جیاوازی و تەنانەت دەمەقڕەیەکی بەرچاو هەیە لە نێوان لقە زانستگایییەکاندا سەبارەت بە بەکارهێنانی دروستی زاراوەکە. ئەوەی لە خوارەوە دێت تێدەکۆشێ چۆنیەنیی بەکارچوونی ئەو زاراوەیە وەسف بکات نەک ئەوەی کە دەبێ چۆن بەکار بچێت.

لە زانستدا بیردۆز کاتێک پێکدەهێنرێن کە تاقیکردنەوە لەسەر کۆمەڵە گریمانە پێکەوە بەستراوەکان ئەنجام دەدرێت. بە گەلێک بەڵگەی تاقیکراوە پالثشت دەکرێت لەبەر ئەوە بیدرۆز لێکدانەوەیەکی فراوان و گشتگیریی دیاردەیەکی سروشتی بەو بەڵگە زانستیەکان پاڵپشتی دەکەن کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوە و سەرنجدانەکان کە لەو باوەڕەدان ڕاست بێت. ئەگەرچی لە باسە زانستگایییەکاندا واتا زانستییەکەی زۆرتر کەڵکی لێ وەردەگیردرێت، بەڵام ئەوە تەنیا واتای نیە و تووشی هەڵەمان دەکات ئەگەر لە سەرەتاوە وای دابنێین کە زاراوەی بیردۆز لە وێژە یان باسی زانستگاییدا ئاماژەیەکە بە بیردۆزێکی زانستی یان لەسەر بناغەی ئەزموونی. لەبەر باوبوون و بەکارچوونی زۆرتری زاراوەی بیردۆز لە ناو توێژینەوەکانی زانستی و ئەزموونیدا، سەرەتا، واتا زانستییەکەی باسدەکرێت:[١]

پێناسەی زانستی

[دەستکاری]

بیردۆز، لە واتای زانستیی زاراوەدا،[٢] پێکهاتەیەکی شیکارییانەیە کە بۆ ڕاڤەکردنی کۆمەڵێک لە ڕوانینە ئەزموونییەکان داڕێژراوە. بیردۆزێکی زانستی دوو شت دەکات:

  1. ئەم کۆمەڵە ڕوانینە لێکجیاوازە وەکوو پۆلێک لە دیاردەکان دەستنیشاندەکات و
  2. سەبارەت بەو ڕاستەقانییە بنچینەیییە کە ئەم دیاردانە لەگەڵ خۆی دەهێنێت یان لە سەریان کاریگەر دەبێت، بانگەشەدەکات.

لە نەریتی زانستی یان ئەزموونیدا، زاراوەی "بیردۆز" پاشەکەوتکراوە بۆ ئەو بیرۆکانەی کە ڕووبەڕوودەبنەوە لەگەڵ پێداویستییە سەرەتایییەکانی دەوروپشتی ڕوانینە ئەزموونییەکان و ئەو پێڕەوانەی (میتۆد) بۆ پۆلێنکردن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت و ئەو تەبایی و پێکهاتنەی بیردۆزەکە لەگەڵ بەکارچوونی لە نێوان ئەندامانی پۆلەکەدا. ئەم پێداویستییانە لە لقە جۆراوجۆرە زانستییەکاندا دەگۆڕدرێن؛ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، لە بیردۆزەکان چاوەڕواندەکرێت کارا و دەستپێوەگر بن: بۆ نموونە دەبێ بیردۆز سادەترین ئامرزای گەنگاز بێت کە بتوانرێ بۆ هەڵسوکەوتی کاریگەر لەگەڵ پۆلی دیاردەکاندا کەڵکی لێ وەربگیردرێت.

بیردۆزەکان بە گشتی و لە زانستە شێوەیی‌یەکاندا

[دەستکاری]

بیردۆزەکان ئامرازگەلی شیکارین بۆ تێگەیشتن، ڕوونکردنەوە و پێشگۆییکردنی بابەتێک. لە زۆر و جۆراوجۆر گۆڕەپانی لێکۆڵینەوەدا، وەکوو ھونەر و زانست، بیردۆزەکان هەن. بیردۆزی شێوەیی[٣] سروشتێکی ڕستەزانییانە[٤]ی هەیە و تەنیا کاتێک واتادارە کە بە دەکارخستی لە ناوەرۆکێکدا پێکهێنەیەکی واتایی[٥]ی پێبدرێت. دەربڕینی بیردۆزەکان لە گۆڕەپانەکانی جۆراوجۆری لێکۆڵینەوەدا بە زمانی سروشتییە و هەمیشەش بە چەشنێک ئاوادەکرێن کە شێوەی گشتییان دەقاودەقی بیردۆزێک بێت کە بە زمانی شێوەییی مەنتیقی بیرکاری دەربڕاوە. کاتێک بیردۆزەکان لە بیرکاریدا تاوتوێدەکرێن، زۆرتر دەربڕینیان بە زمانێکی شێوەیی یە.

دەکرێت دەربڕینی بیردۆزەکان بە هەر شێوەیەک بێت، بە شێوەی بیرکاری، سیمبۆلیک، یان بە زمانی باو، بەڵام بە گشتی لێیان چاوەڕواندەکرێت کە بە دوای بنەماکانی بیری ھزری یان مەنتیقدا کەوتبێتن.

بیردۆز لە کۆمەڵێک ڕستە پێکهاتووە کە بەتەواوی داگری ئاگاداریگەلی ڕاستن دەربارەی ئەو بابەتەی کە لە ژێر سەرنجدایە. لەگەڵ ئەوە، هەردەم ڕاستبوونی هەر یەک لەم ئاگادارییانە گرێدراوە بە هەموو بیردۆزەکەوە؛ کەوابوو دەکرێت ئاگادارییەک، هەڵواسراو بە بیردۆزێکەوە ڕاست بێت بەڵام هەمان ئاگاداری هەڵواسراو بە بیردۆزێکی ترەوە ناڕاست بێت.

ئەمەیە کە لە زمانی ئاساییدا ئاگاداریگەلێک وەکوو "ئەو کەسێکی تۆقێنەرە" بەبێ ناردنەوە بۆ هەندێک واتا لێدانەوەی تایبەتی ئەم بیردۆزە وەکوو "ئەو" کێیە، و "کەسێکی تۆقێنەر" چییە، ناتوانرێت داوەری بکرێت ئاخۆ راستە یان هەڵەیە.

هەندێجار دوو بیردۆز خاوەنی یەک ھێزی ڕاڤەیین چونکە هەمان پێشبینیکردنەکان دەکەن. بە جووتێک لەم چەشنە بیردۆزانە دەتورێت ناشایەنی جیاوازکاری[٦] و هەڵبژاردن لە نێوانیاندا بەستراوە بە تەنایی و بەباشترزانینی یەکێکیانەوە.

بیردۆزە فەلسەفییەکان

[دەستکاری]

ئەو بیردۆزانەی کە بابەتەکەیان زیاتر داگری بیرۆکەکانە تا زانیاری و دراوەی ئەزموونی، پێیان دەوترێت بیردۆزی فەلسەفی؛ ئەوانی تر بیردۆزی زانستین.

بیردۆزە بەناوبانگەکان

[دەستکاری]

لێکدانەوەی وشە

[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا، وشەی "بیردۆز" وەکوو هاوسەنگی وشەی theory پەسەندکراوە.[٧][٨][٩] وشەی "تیۆری"ش هەر باوە. هەندێجاریش "بیرۆکە" دەوترێت.[١٠]

بیردۆز لە دوو وشە پێکهاتووە: بیر + دۆز.[١١] دۆز واتە داخواز، ئامانج.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. کتێبی زیندەزانیی پۆلی ١٢
  2. لێرەدا زانست واتا زانستی ئەزموونی.
  3. شێوەیی = formal؛ بە پێی فۆرم و شێوەی دیار.
  4. نەحوی، سینتاکسی.
  5. سیمانتیکی.
  6. indistinguishable
  7. فەرھەنگی زاراوە
  8. فەرهەنگی زانستیی پەڕتووک؛ دەتوانی لە ماڵپەڕی pertwk.com دایبگریت
  9. ویکیفەرهەنگ:
  10. فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان
  11. ویکیفەرهەنگ:
  12. ویکیفەرهەنگ: