ڕێژەیی گشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search


وێنەیەک بۆ بەدەرخستنی چەمانەوەی تۆڕی ٤ ڕەهەندی بە دەوری زەویدا وە کێشکردن هۆیەکە بۆ چەمانەوەی تۆڕی کاتجێ بە دەوری تەنەکاندا.

ڕێژەیی گشتی (بە ئینگلیزی: General relativity) تیۆرێکی ئەندازیارییە لەبارەی ڕاکێشان، کە لە ساڵی ١٩١٦ لە لایەن ئەلبێرت ئەنشتاینەوە بڵاو کراوەتەوە.[١] ئاینشتاین باوەڕی وایە کە چەمانەوەی تۆڕی کاتجێ بە دەوری تەنەکان بریتییە لە کێشکردن، کە چەمانەوەی تۆڕی کاتجێ بە دەوری تەنێکدا بەھۆی کاریگەری تەنەکەیە لەسەر تۆڕەکە ئەو تۆڕە دەچەمێتەوە بە دەوری ھەموو تەنێکدا لە فەزادا. ئەنشتاین وەک ھێزێک پێناسەی کێشکردنی نەکردووە بەڵکوو ناساندویەتی وەک کارلێکێک لە نێوان تۆڕەکە و تەنەکەداکە، ئایزک نیوتن سەبارەت بە ھێزی کێشکردن دەیگوت ھەر تەنێک لە گەردووندا بەھۆی ھێزێکی کاریگەری سروشتییەوە تەنێکی دیکە ڕادەکێشێت بۆ لای خۆی، کە ئەم لێکدانەوەیە پەسەنکرا و بە (ھێزی ڕاکێشانی گەردوونی نیوتنی) ناسرا وە ئاینشتاین بەھۆی ڕامانی قوڵی بۆ گەردوون توانی ئەو دیاردە سروشتییەی کێشکردن بدۆزێتەوە کە بۆتە ھۆیەک بۆ تەنەکان لە گەردووندا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alpher, R. A. ; Herman, R. C. (1948), "Evolution of the universe", Nature 162 (4124): 774–775, Bibcode:1948Natur.162..774A, doi:10.1038/162774b0

لە ڤیدیۆی بەڵگەنامەییەوە وەرگیردراوە وە لە وتاری ڕێژەیی گشتی (general relativity) لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کەمێک زانیاری بە دەستھێنراوە، بەڵام بە زۆری لە ڤیدیۆی بەڵگەنامەییەوە زانیاری وەرگیردراوە.