بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

فاڵکۆنز فیووری (واتا: ھەڵچوونی شەھێن) (بە ئینگلیزی: Falcon's Fury) سوارییەکی جۆری بورجی داکەوتنە کە بە سەربەخۆیی ڕاوەستاوە لە پارکی یاری بوش گاردنس تامپا بەی لە تامپا، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم سوارییە لەلایەن ئینتەراید، کە لقێکی کۆمپانیای ئینتامینە، دروست کراوە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٣٥ پێ (١٠٢ مەتر)، کە دەیکات بە بەرزترین بورجی فڕێدانی سەربەخۆ لە باکووری ئەمریکا. سواربووان نزیکەی پێنج چرکە داکەوتنی ئازاد ئەزموون دەکەن و خێرایییەکەیان دەگاتە ٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا (١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).

ناوی سوارییەکە ھەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی توانای باز (شەھێن) بۆ شۆڕبوونەوەی خێرا بە خێرایییەکی بەرز بۆ گرتنی نێچیر وێنا بکات. پڕۆژەکە لە سەرەتادا پلانی بۆ دانرابوو لە ساڵی ٢٠١٢ دەست پێ بکات و لە ٢٠١٣ بکرێتەوە، بەڵام بۆ ماوەی ساڵێک دواکەوت. دروستکردنی لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی پێکرد و ڕێکەوتی کردنەوەی دیاریکرابوو بۆ ١ی ئایاری ٢٠١٤؛ ھەرچەندە، کردنەوەکە دواخرا بەھۆی کێشەی میکانیکی و تەکنیکییەوە.

دوای کردنەوەیەکی تاقیکردنەوە بۆ کارمەندانی پارکەکە لە سەرەتای مانگی ئابدا و کردنەوەیەکی نەرم لە ١٦ی ئابی ٢٠١٤، فاڵکۆنز فیووری بە فەرمی لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بۆ خەڵک کرایەوە. کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سوارییەکە ئەرێنی بووە، ھەڵسەنگێنەران ستایشی بەرزی بورجەکە و ئەزموونی کەوتنەکەیان کردووە.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
ھان کانگ لە ساڵی ٢٠١٧
ھان کانگ لە ساڵی ٢٠١٧

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لەساڵی ١٨٤٤ دا ، فەیلەسووفی ئاڵمانی فرێدریش نیچە لەدایک بوو.
  • لەساڵی ١٩٦٤ دا ، حكومه‌تی‌ چین یه‌كه‌م چەکی ناوکی خۆیی‌ تاقیكرده‌وه‌.


ئایا زانیوتە...
  • … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٢٬٥٧٦ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٤٬٨٧٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٤٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٢٬٥٧٦ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.