ئۆپۆزیسیۆنی سووریا
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا المعارضة السوریة (عەرەبی) |
||||
---|---|---|---|---|
ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریان تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
|
||||
پایتەخت | دیمەشق (بانگەشە بۆ کراو)[١][٢] | |||
گەورەترین شار | دیمەشق (بانگەشە بۆ کراو) | |||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | |||
ناوی هاووڵاتی | سووری | |||
دەوڵەت | حکوومەتی ناوەندیی کاتی | |||
یاسادانەر | ئەنجومەنی باڵا | |||
دامەزران | ||||
- | پێکھێنان | ١٥ی ئازاری ٢٠١١ | ||
ناوچەی کاتی | (UTC+٣) | |||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||
کۆدی ISO 3166 | SY |
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا (بە عەرەبی: المعارضة السورية, romanized: al-Muʻaraḍatu s-Sūrīyah) ئەو پێکھاتە سیاسییەیە کە ھاوپەیمانی نیشتیمانیی سووریا نوێنەرایەتی دەکات و گرووپەکانی دژە ئەسەدی سووریا بە ھەندێک کۆنترۆڵی خاکی وەک حکوومەتێکی کاتی لە سووریا پێکدەھێنێت.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە سەرەتای ململانێی سووریاوە لە گرووپەکانەوە پەرەی سەندووە کە داوای ڕووخاندنی حکوومەتی ئەسەد دەکەن لە سووریا و دژایەتی حکوومەتی بەعسییان کردووە.[٣] پێش شەڕی ناوخۆیی سووریا، زاراوەی «ئۆپۆزیسیۆن» بۆ ئاماژەدان بە ئەکتەرە سیاسییە باوەکان بەکارھێنرابوو، بۆ نموونە لیژنەی ھەماھەنگی نیشتمانی بۆ گۆڕانکاری دیموکراتیک؛ واتە ئەو گرووپ و کەسانەی کە مێژووی ناکۆکییان لە دژی دەوڵەتی سووریادا ھەبووە.[٤]
یەکەمین پێکھاتەی ئۆپۆزیسیۆن کە لە شۆڕشی سووریا پێکھاتبوون، کۆمیتەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ناوخۆیی بوو.[٥]
گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە سووریا لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠١١، لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریادا، وەرچەرخانێکی نوێیان بەخۆوە بینی، کاتێک یەکیان گرت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا (SNC),[٦] کە پشتگیرییەکی بەرچاوی نێودەوڵەتی و دانپێدانانی وەک ھاوبەشێک بۆ گفتووگۆ وەرگرت. ئەنجومەنی نیشتمانی سووریا لەلایەن ١٧ دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدا نرا و پشتگیری لێکرا، کە سێ لەو وڵاتانە (فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا) ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بوون.[٧][٨][٩][١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Charles Lister (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Turkey's Idlib Incursion and the HTS Question: Understanding the Long Game in Syria». War on the Rocks. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ al-Khateb، Khaled (١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Idlib still wary of attack despite Turkish-Russian agreement». Al-Monitor. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Bashar al-Assad: Facing down rebellion». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Sayigh، Yezid. «The Syrian Opposition's Leadership Problem». Carnegie Middle East Center (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Ghattas، Kim (٢٢ی نیسانی ٢٠١١). «Syria's spontaneously organised protests». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The main components of the Syrian opposition». London: BBC Arabic. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ thejournal.ie (٢٧ی شوباتی ٢٠١٢). «EU ministers recognise Syrian National Council as legitimate representatives». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Andrew Rettman (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «France recognises Syrian council, proposes military intervention». EUObserwer. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Clinton to Syrian opposition: Ousting al-Assad is only first step in transition». CNN. ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «UK Recognizes Syrian Opposition». International Business Times. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٢٩ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Libya NTC says recognises Syrian National Council». Khaleej Times. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Libya to arm syrian rebels». The Sydney Morning Herald. Sydney Morning Herald. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تێدایە. |