مەنسوور یاقووتی
مەنسوور یاقووتی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٤ی شوباتی ١٩٤٩ کیوەنان، سونقوڕ، کوردستانی ئێران |
مردن | ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کرماشان |
نازناو | گوڵ باخی |
پیشە | نووسەر، فولکلۆریست، شاعیر |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | چرایەک لەسەر مادیانکوو، کرمانج |
مەنسوور یاقووتی (لەدایکبووی ٢٤ی شوباتی ١٩٤٩ لە گوندی کیوەنان لە سونقوڕ - ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کرماشان) نووسەر، شاعیر و ڕەخنەکەری کوردی کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. یاقووتی بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی کولیایی لە پارێزگای کرماشان بوو و لەسەر فولکلۆری کوردیی ناوچەی کرماشانیش لێکوڵینەوەیەکی ئێجگار زۆری کردووە و ھەروەھا بەر و دوای شۆرشی ١٩٧٩ی ئێران چەند کەڕەت بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانی دەستبەسەر کرا و چەند ساڵ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێپەڕاندەوە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی یاقووتی بە زمانی کوردیی سۆرانیش وەرگێڕاوەتەوە.
مەنسوور یاقووتی بەدوای ماوەیەکی تۆشبوون بە نەخۆشی، لە ڕۆژی شەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ماڵەکەی خۆی لە کرماشاندا کۆچی دوایی کرد.[١] [٢]
وەرگێران بە کوردی
[دەستکاری]تا ھەنووکە ئەم کتێبانە لە مەنسوور یاقووتی بە کوردی وەرگێڕدراونەتەوە و بە ناونیشانی ژێر چاپ کراونەتەوە.
- یاقووتی، مەنسوور، (چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
- یاقووتی، مەنسوور، چرایەک لەسەر مایەنکۆ، وەرگێڕانی ئامانجی عەزیزکەندی.
- یاقووتی، مەنسوور، بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
- یاقووتی، مەنسوور، لاوەچ، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
- یاقووتی، مەنسوور، کرمانج، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
- یاقووتی، مەنسوور، لەگەڵ منداڵانی گوندەکەماندا، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
- یاقووتی، مەنسوور، لەگەڵ منداڵانی گوندەکەی خۆمان، وەرگێڕانی عەزیز پیری شەرەفوەندی.
- یاقووتی، مەنسوور، چیرۆکەکانی دۆڵەئاھوو، وەرگێڕانی عەزیز پیری شەرەفوەندی.
- یاقووتی، مەنسوور، ماینی چل جوانوو: ئەفسانەی لادێنشینانی کورد، وەرگێڕانی عەزیز گەردی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەواڵنێریی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا): مەنسوور یاقووتی نووسەری کرماشانی کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.
- ^ ھەواڵنێریی خوێندکاری ئێران (ئیسنا): مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.