بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کوشتنی یەحیا سینوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داڕێژە:Infobox military operation

لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل، یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماسیان لەدوای تێکھەڵچوونێکی بەڕێکەوت لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کوشت. سینوار یەکێک لە کەسە داواکراوەکانی ئیسرائیل لەدوای ھێرشی ٧ی تشرینی یەکەم بوو.

ئەندامانی یەکەی ٨٢٨ی بیسلەماخ چالاکییەکیان بە گوماناوی زانی و فەرمانی پێکدادانیان پێدرا. کاتێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان سێ چەکداری بینی کە باڵەخانەیەک بەجێدەھێڵن، سەربازە ئیسرائیلییەکان تەقەیان لێکردن، بەڵام نەیانزانی سینواریان لەناودایە. چەکدارە فەلەستینییەکان بڵاو بوونەوە و سینوار بە تەنیا چووە ناو بینایەکی نزیکەوە. لە ئەنجامدا تێکھەڵچوونێک ڕوویدا و سەربازێکی ئیسرائیلی بە سەختی بریندار بوو. تانکێکی ھێزەکانی ئیسرائیل تەقەی لە شوێنەکەی سینوار کرد و سەربازەکان پێشڕەوییان کردە ناو باڵەخانەکە، بەڵام دوای ئەوەی سینوار بەسەریاندا نارنجۆکی فڕێدا کشانەوە. دواتر سینوار سەری تەقەی لێکرا بەڵام یەکسەر گیانی لەدەست نەدا. پاشان ھێزە ئیسرائیلییەکان فڕۆکە بێفڕۆکەوانێکیان ناردە ژوورەوە و سینواریان بە برینداری دۆزییەوە، بەڵام ھەتا ئەو کاتەش ناسنامەکەیان نەزانیبوو. دوای ئەوەی جارێکی تر چوونە ژوورەوە، تەرمەکەی یەحیا سینواریان لەناو بینایەکی وێرانکراودا دۆزییەوە کە جلوبەرگی سەربازیی لەبەردا بوو و گواستیانەوە بۆ ئیسرائیل. ناسنامەکەی لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانی پزیشکیی ددان و پشکنینی دی ئێن ئەی ناسێندرا و دوای ماوەیەکی کورت مردنەکەی لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە پشتڕاست کرایەوە. ھەروەھا دواتر حەماس دانی بە کوژرانی سینوار دانا.

بێنیامین نێتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند کە مردنی سینوار سەرەتای سەردەمێکی نوێیە بەبێ حوکمڕانیی حەماس بەسەر غەززەدا، ئەو داوای لە خەڵکی غەززە کرد کە دەرفەتی ڕزگاربوون لە ستەمکارییەکانی بەکاربھێنن و ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی بارمتەکانیان گرتووە ئەگەر خۆیان ڕادەست بکەن و بارمتەکان ئازاد بکەن لە ئاسایشدا دەبن.[١] جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە «ئەمە ڕۆژێکی باشە بۆ ئیسرائیل، بۆ ئەمریکا و بۆ جیھان»، ئەو مردنی سینواری لەگەڵ کوشتنی ئوسامە بن لادن بەراورد کرد و جەختی کردەوە کە دەرفەتێک بۆ «ڕۆژێکی دوای ئەو» لە غەززە بەبێ حەماس دەڕەخسێنێت.[٢][٣] ھەروەھا دواتر حەماس کوژرانی سینواری پشتڕاست کردەوە.[٤]

ڤیدیۆیەک کە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلییەوە گیراوە، یەحیا سینوار پێش مردنی بە برینداری نیشان دەدات کە لەسەر مۆبڵێک دانیشتووە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
ھێرسی ھەلیڤی، سەرۆکی ئەرکانی گشتی (ڕاست) و ڕۆنێن بار، سەرۆکی شاباک (چەپ) لەکاتی سەردانی شوێنی کوژرانی یەحیا سینوار لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Berman، Lazar (17 October 2024). «PM after Sinwar killing: Those holding hostages will be spared if they lay down arms, release them». The Times of Israel. لە 17 October 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ . 17 October 2024 https://www.whitehouse.gov/briefing-room/statements-releases/2024/10/17/statement-from-president-joe-biden-on-the-death-of-yahya-sinwar/. لە 17 October 2024 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ Magid، Jacob (17 October 2024). «Hailing Sinwar's killing, Biden says he posed 'insurmountable' obstacle to political settlement, which must now be pursued». The Times of Israel. لە 17 October 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Uras، Umut (2024-10-18). Al Jazeera (بە ئینگلیزی) https://www.aljazeera.com/news/liveblog/2024/10/18/live-israel-says-hamas-chief-yahya-sinwar-killed-war-on-gaza-to-continue. لە 2024-10-18 ھێنراوە. Hamas chief Yahya Sinwar was killed by Israeli forces, Khalil Hayya, head of Hamas in Gaza, has confirmed. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]