کۆمۆنیزم
کۆمۆنیستی بزووتنەوەیەکە کە دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و پرۆگرامێکی دابەزیوە کە بە تەواوی ڕێگای لە سەرمایەداری و ئیمپیریالیزم گرتووە ، جگە لەوە حیزبە کۆمۆنیزمە کرێکاریەکان و پرۆگرامەکانیان ڕێگا نادەن بە ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزمی بۆرژواوی ، فرێدریش ئەنگەڵس و کارڵ مارکس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست ، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی
پێرست |
کۆمۆنیزم و ڕەخنەگرتن لە دیموکراسی [دەستکاری]
کۆمۆنیزم ڕەخنەی لە دیموکراسی ھەیە بە وەی کە ئەو ووڵاتانەی کە دیموکراسی وەک ڕژێمێکی سیاسی بەناوەڕۆکی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی پێکھێنانی پارتەکان و دەزگاکانی دیموکراسی ھەڵیدەگرێ لەووڵاتانی ڕۆژئاوا وا ناکەن ، بەپێی چەمکی تیۆری کۆمۆنیستی چینێک ھەیە دەسەڵاتی پاوان دەکات ، پێی دەڵێن چینی سەرمایەداری ، وە ئەوان وای دەبینین ڕژێمی دیموکراسی کە ئازادی ھەڵبژاردنیش لەناوەڕۆکی خۆیدا ھەڵدەگرێ ، ئەم چینە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی دایھێناوە ، ھەروەھا وای بۆ دەچن کە ڕژێمە دیموکراسیەکان لە ڕۆژئاوادا ، لەبڕیارەکانیدا بەرژەوەندی زۆرینەی گەل ئامانج نیە ، بەڵکوو تەنیا خزمەتی کەمایەتی سەرمایەدار دەکات
دیکاتۆریەتی پڕۆلیتاریا لە وڵاتی کۆمۆنیستی [دەستکاری]
پڕۆلیتاریا بەمانەی ئەوە دێت کە کۆمەڵێکی بچووک لە دانیشتوانی ووڵات یان ئەو دەستەیەی پارتی کۆمۆنیستی سەرکرزیەتیەکەی نوێنەرایەتی دەکەن ، لە قۆناغی گواستنەوەیدا دوای شۆڕشی چینی کرێکار ھەموو بڕیارە سیاسیەکان وەردەگرێت ، چوونکە دوای سەرکەوتنی شۆڕش زۆرینەی گەل ھەر لە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی سەرمایەداری ئازاد کردووە ، ئەوان شایستەی دەسەڵاتن چوونکە زیاتر لە بەرژەوەندی گەل دەزانن ، بۆیە ئەوان بڕیاری ناوەڕۆک ئاڕاستەی بڕیار و ڕژێمی سیاسی دەدەن
فەلسەفەی کۆمۆنیستی [دەستکاری]
| ئەم بەشە بەتاڵە. ئەتوانیت بە زۆرکردن بۆی یارمەتیی بدەیت. |
سیمبووڵی کۆمۆنیستی [دەستکاری]
چەکوچ و داس(☭). نیشانێکە و بەگشتی پێوەندی بە کۆمۆنیزمەوە ھەیە. چەکوچ شاندەری کارە لە پیشەدا و داسیش نوێنەری کارە لە وەرزێڕیدا. لە ھەندێک لەو وڵاتانەی کە حیزبی کۆمۆنیست نایاسایین، ئەم نیشانەیە پاوان کراوە. ئەم وڵاتانە بریتین لە: مەجارستان، لاتڤیا و پۆلەند.
کاسەیەتیە کۆمۆنیستەکان [دەستکاری]
- کارڵ مارکس (خاوەن بیرۆکە و بنووسی مانیفێستی کۆمۆنیستی)
- فرێدریش ئەنگەڵس (خاوەن بیرۆکە و بنووسی مانیفێستی کۆمۆنیستی)
- ڤلادیمیر لێنین (سەرۆکی یەکەم دەوڵەتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت و پێشەوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر )
- لیۆن ترۆتسکی (یاریدەدەری لێنین لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر )
- جۆزێف ستالین (دووەم سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەتی کە دوای لێنین بووە سەرۆک و لەسەر دەمی ئەو شەڕی جیهانی دووەم بەشدار بوو)
- ماو تسی تۆنگ (یەکەم سەرۆکی کۆمۆنیستی کۆماری چین )
ووڵاتە کۆمۆنیزمەکان [دەستکاری]
لە ئێستادا [دەستکاری]
ئەو ووڵاتانەی لە ئێستادا ڕژێمی کۆمۆنیزمی پەیڕەو دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی کارووباری ووڵات ئەمانەن:
| ووڵات | ماوەی چوونە دەسەڵاتی کۆمۆنیستی | پارت | سەرکردە |
|---|---|---|---|
| ١ی ئۆکتۆبەری ١٩٤٩ - تا ئێستا | پارتی کۆمۆنیستی چین | هۆ ژۆنیتۆ | |
| ١ی مەی ساڵی ١٩٦٩ - تا ئێستا | پارتی کۆمۆنیستی کوبا | ڕاول کاسترۆ | |
| ٢ی دێسەمبەری ساڵی ١٩٧٥ | پارتی شۆڕشی گەل | کۆمالێ سایسۆن | |
| ٢ی جوڵای ساڵی ١٩٧٦ - تائیستا | پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنام |
سەرچاوەی دەستووری [دەستکاری]
ئەوانەی ڕژێمی کۆمۆنیستی وەکوو سەرچاوەیەک بۆ دەستوور دادەڕێژن ئەمان
| ووڵات | ڕێکەوت | شێواز |
|---|---|---|
| ١٦ەی دێسمبەری ١٩٧١ - تا ئێستا | فرە پارتی | |
| ٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ | فرە پارتی | |
| ٢ی ئەپڕێلی ١٩٧٦ | فرە پارتی |
ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە سۆشیالیزمەکانی ئێستا [دەستکاری]
ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە((ئیشراکی)) سۆشیالیزمەکانی ئێستا
| ووڵات | ڕێکەوت | شێواز |
|---|---|---|
| ١ی ئەپڕێلی ١٩٧٧ - تا ئێستا | فرە پارتی | |
| ١٩ی فێبرێوەری ١٩٩٢ - تا ئێستا | سیستەمی تاک پارتی | |
| ٧ی سێپتمبەری ١٩٧٨ - تائێستا | فرە پارتی | |
| ٢٦ی ئەپڕێلی ١٩٦٤ - تائێستا | فرە پارتی |
ووڵاتە کۆمۆنیزمەکانی پێشوو [دەستکاری]
پاش بلۆکی یەکێتیی سۆڤیەت ی پێشوو کە قەوارەیەکی کۆمۆنیستی بوو کە چەندیدین ووڵاتی لێ جیابۆوە ئەو ووڵاتە جیابوانەش زۆرینەیان لە کۆمۆنیزمی ھەڵگەڕانەوە ھاتنە بەرەی دیموکراسی وەک ووڵاتە ڕۆژ ئاواییەکانی تر ، وە ھەنێ لە ووڵاتانی عەرەبیش کە ڕژێمە کۆماریە بەشداربووە((ئیشراکی)) سۆشیالیزمەکان بوون ئەوانیش عێراق و لیبیا و میسڕ و ھەنی ووڵاتی تر بوو ئەمانیش وازیان لەم سیستەمەھێنا