مێردین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێردین
ماردین
شاری دێرینی مێردین
شاری دێرینی مێردین
مێردین is located in تورکیا
مێردین
مێردین
Location of Mardin within Turkey.
پۆتانەکان: 37°19′0″N 40°44′16″E / 37.31667°N 40.73778°E / 37.31667; 40.73778پۆتانەکان: 37°19′0″N 40°44′16″E / 37.31667°N 40.73778°E / 37.31667; 40.73778
Country تورکیا
Regionباکووری کوردستان
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەناتۆلیا
پارێزگامێردین
دەسەڵات
 • Elected Mayorئەحمەد تورک (ھەدەپ)
 • Kaymakam and Acting Mayorمستەفا یەمان
بەرزایی
١٠٨٣ مەتر (٣٬٥٥٣ پێ)
ناوچەی کاتیUTC+٣ (FET)
Postal code
47x xx
کۆدی تەلەفۆن٠٤٨٢
تابلۆی ئۆتۆمۆبێل٤٧
وێبگەwww.mardin.gov.tr
www.mardin.bel.tr
www.mardinimiz.net

مێردین یان ماردین (بە کوردیی باکووری: Mêrdîn، بە تورکی: Mardin) شارێکی باکووری کوردستانە، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا. شاری مێردین پایتەختی پارێزگای مێردینە. زۆربەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، لەپاڵ ئەوانیش عەرەب و ئاشووری دەژین.[١]

بنەڕەتی ناونان[دەستکاری]

سەرچاوەی ناونانی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامیی ܡܪܕܐ واتە قەڵا و ھەر لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێوە بەم ناوە ناسراوە. ڕوونکردنەوەیەکی تر ھەیە بۆ واتای ناونانی، ئەویش ئەوەیە کە بە واتایەکی تر ئاماژە بە ھەمان وشە ئارامییەکە دەکات ܡܪܕܐ کە پێشتر باسمان کرد کە ئەویش "یاخیبوو".[٢]

دێری گاوران لە دێرول زەفران

مێژوو[دەستکاری]

باسکردنی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین، ناوچەکە بەناوبانگ بووە بە قەڵا زۆرەکانی، کە زۆربەیان بە ھاتنی ئایینی مەسیحی بوونەتە کڵێسا، بەڵام شارەکە وەک ناوەندێک بۆ ئایینەکانی دیکە ماوەتەوە، بۆیە خەڵکەکەی باوەڕیان بە سابیئیزم ھێنا، وەک چۆن ئێزیدییەکان دواتر لەوێ بڵاوبوونەوە. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژمارەیان کەم بووەوە و لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا شارەکە بوو بە تێکەڵەیەک لە ئێزیدی و مەسیحی و موسڵمان. کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ و ڕامیاری بە تورکیکردن بووە ھۆی گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیادا و شارەکە بوو بە زۆرینەی تورک و کەمینەی کورد، وە بە بوونی عەرەب و سووری بە ژمارەیەکی کەم.[٣] [٤]

ئاووھەوا[دەستکاری]

مێردین بە ھاوینێکی گەرم، زستانێکی تەڕ، باران و بەفراوی ناسراوە. لە وەرزی ھاوین، پلەی گەرما بۆ زیاتر لە ٤٠ پلە بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی هاوسنووری شارەکە لەگەڵ سووریا. لە مانگی کانوونی یەکەم بۆ ئازار، بەفر حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە لە مێردین دەبارێت. لە مێردین ساڵانە ٣٠٠٠ کاتژمێر خۆرەتاوە، تا ئێستا ٤٢.٥ بەرزترین پلەی گەرمییە لە شارەکە تۆمارکرابێت. تێکڕای بارانبارین لەهەر ساڵێک ٦٤١.٤ مم (٢٥ ئینج).

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «مێردین»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ٧٫٤
(٤٥)
٩٫٤
(٤٩)
١٤٫٥
(٥٨)
١٩٫٦
(٦٧)
٢٦٫٤
(٨٠)
٣٣٫٠
(٩١)
٣٨٫١
(١٠١)
٣٧٫٥
(١٠٠)
٣٣٫٨
(٩٣)
٢٥٫٦
(٧٨)
١٧٫١
(٦٣)
١٠٫١
(٥٠)
٢٢٫٧١
(٧٢٫٩)
نێونجی ڕۆژانە ٣٫٥
(٣٨)
٤٫٩
(٤١)
٨٫٧
(٤٨)
١٤٫٤
(٥٨)
١٩٫٨
(٦٨)
٢٥٫٤
(٧٨)
٣٠٫٢
(٨٦)
٢٩٫٦
(٨٥)
٢٥٫٧
(٧٨)
١٨٫٧
(٦٦)
١١٫٢
(٥٢)
٥٫٠
(٤١)
١٦٫٤٢
(٦١٫٦)
نێونجی کەمترین پلە −٠٫٥
(٣١)
٠٫٤
(٣٣)
٣٫٥
(٣٨)
٨٫٣
(٤٧)
١٣٫١
(٥٦)
١٨٫٢
(٦٥)
٢٢٫٣
(٧٢)
٢١٫٦
(٧١)
١٧٫١
(٦٣)
١١٫٣
(٥٢)
٦٫٢
(٤٣)
١٫٢
(٣٤)
١٠٫٢٣
(٥٠٫٤)
نێونجی بارین میلیمەتر ٩٩٫٨
(٣٫٩٣)
١١٠٫٧
(٤٫٣٦)
٩٤٫٦
(٣٫٧٢)
٧٥٫٥
(٢٫٩٧)
٣٧٫٧
(١٫٤٨)
٨٫٣
(٠٫٣٣)
٣٫٣
(٠٫١٣)
١٫٢
(٠٫٠٥)
٤٫١
(٠٫١٦)
٣٣٫٣
(١٫٣١)
٦٨٫٧
(٢٫٧)
١٠٤٫٢
(٤٫١)
٦٤١٫٤
(٢٥٫٢٤)
نێونجی ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان ١٠٫٦ ١٠٫٦ ١٠٫٧ ٩٫٩ ٦٫٦ ١٫٧ ٠٫٥ ٠٫٢ ٠٫٧ ٥٫٣ ٧٫٤ ١٠٫٢ ٧٤٫٤
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٣٩٫٥ ١٤٢٫٨ ١٨٩٫١ ٢٢٢ ٣١٠ ٣٧٥ ٣٩٦٫٨ ٣٦٨٫٩ ٣١٥ ٢٣٨٫٧ ١٧٤ ١٣٦٫٤ ٣٬٠٠٨٫٢
سەرچاوە: Devlet Meteoroloji İşleri Genel Müdürlüğü[٥]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Uğur Mumcu (1993). Kürt Dosyası (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). p. 71.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20200125221212/http://books.google.com/books?id=PyJnAAAAMAAJ&pg=PA292
  3. ^ Jacques Rhétoré: Les chrétiens aux bêtes. Souvenirs de la guerre sainte proclamée par les Turcs contre les chrétiens en 1915, Les éditions du cerf, Paris 2005 ISBN 2-204-07243-5, pp. 13
  4. ^ https://www.imprescriptible.fr/rhac/tome4/l1-p5-ch6
  5. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2011-01-19. Retrieved 2011-01-12.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.