کیێڤ
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
کیێڤ | |
---|---|
شار | |
Kiev Київ - Kyiv | |
وڵات | ئوکراینا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ |
<!—دانیشتوواناسی (بەشی ١) --------> | |
وێبگە | www.kmv.gov.ua |
کیێڤ (بە ئوکراینی: Київ، بە ڕووسی: Киев) پایتەخت و گەورەترین شاری ئۆکراینایە کە دەکەوێتە ناوەندی باکووری وڵاتەکە و لەناو ڕووباری دنیپەر ھەڵکەوتووە. دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ کەس بووە.[١] دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە شارەکەدا لەلایەن کەشتیی ڤێرخۆڤنا ڕادا لە ۲٤ی ئابی ١٩٩١ کیێڤ وەک بە پایتەختی ئۆکرانیای سەربەخۆ ڕاگەیەندرا.
کیێڤ ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی و پەروەردەیی و رۆشنبیرییە لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، شوێنی پیشەسازیی و تەکنەلۆژییە بەرزەکان و چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای تێدایە، ھەروەھا شوێنی چەندین شوێنی شوێنەواری بەناوبانگە. شارەکە ژێرخانی بەرفراوانی ھەیە و سیستمێکی گواستنەوەی گشتی بە باشی گەشەسەندووە، لەنێویاندا میترۆی کیێڤ.
دەوترێت ناوی کیێڤ لە ناوی «کی»ەوە وەرگیراوە کە یەکێکە لە چوار دامەزرێنەری ئەفسانەیی شارەکە. کیێڤ یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات، و بە چەند قۆناغێکی شکۆمەندی و داڕمانی گەورەدا تێپەڕیوە. ڕەنگە ئەم شارە پێش سەدەی پێنجەمی زایینی ناوەندێکی بازرگانی بووبێت، تاوەکو لە ناوەڕاستی سەدەی نۆیەمدا لەلایەن فرانکەکانەوە (ڤایکینگەکان) دەستی بەسەردا گیرا. لە سەردەمی فرانکەکاندا ئەم شارە بووە پایتەختی ڕووسەکان، ھەروەھا یەکەم دەوڵەتی سلاڤەکانی ڕۆژھەڵات بوو. شارەکە لە کاتی لەشکرکێشی[مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٠ بە تەواوی وێران بوو، و لە سەدەکانی دواتردا زۆربەی کاریگەرییەکانی لەدەستدا.[٢]
کیێڤ جارێکی دیکە لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەرفرازی کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٩١٧ دوای ئەوەی کۆماری گەلی ئۆکرانیا سەربەخۆیی لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەدەستھێنا بوو بە پایتەختی کۆماری نوێ، لە ساڵی ١٩٢١ وە کیێڤ بوو بە شارێکی گرنگ لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆکرانیا و لە ساڵی ١٩٣٤ بوو بە پایتەختی ئەو شارە، لە جەنگی جیھانیی دووەمدا جارێکی دیکە شارەکە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت، بەڵام لە ساڵانی دوای جەنگدا بە خێرایی چاکبووەوە، و کاتی خۆی سێیەم گەورەترین شار بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت، کیێڤ دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٩١ وەک پایتەختی ئۆکرانیا مایەوە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]کیێڤ یەکێکە لە شارە کۆنەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، و ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پەرەپێدانی شارستانیەتی سلاڤی ڕۆژهەڵاتی لە سەدەی ناوەڕاست، هەروەها لە ئۆکرانیای مۆدێرن.
جوگرافیا
[دەستکاری]میری
[دەستکاری]دانیشتوان
[دەستکاری]ئابووری
[دەستکاری]گواستنەوە و گەیاندن
[دەستکاری]گەشتیاری
[دەستکاری]کەلتوور
[دەستکاری]- ^ The most recent داڕێژە:Ill-WD2, conducted on 5 December 2001, gave the population of Kiev as 2611.3 thousand (Ukrcensus.gov.ua – Kyiv city ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Web address accessed on 4 August 2007). Estimates based on the amount of bakery products sold in the city (thus including temporary visitors and commuters) suggest a minimum of 3.5 million. "There are up to 1.5 mln undercounted residents in Kiev", Korrespondent, 15 June 2005. داڕێژە:Ru
- ^ «Kiev»، The Free Dictionary، لە 2022-08-23 ھێنراوە
- ^ «Kiev | national capital, Ukraine | Encyclopedia Britannica». web.archive.org. ٤ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٥. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
تەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیێڤ تێدایە. |
ئەم ئوکراینا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ھەموو ئەو وتارانەی پێویستییان بە نوێکردنەوە ھەیە
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using Lang-xx templates
- کیێڤ
- شوێنە ئاوەدانەکان، دامەزرانی سەدەی ٥ەم
- شارە پیرۆزەکان
- پایتەختەکانی ئەورووپا
- شارەکانی ئوکراینا