ڤایکینگەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیگارەی ھێرشی ڤایکینگەکان

ڤایکینگەکان زاراوەیەک بۆ گەلانی ژێرمانی نۆرزی و زۆرجاریش بۆ گەشتیارانی کەشتی و بازرگان و جەنگاوەرانی ناوچەکانی سکاندیناڤیا بەکارھاتووە کە لە کۆتایی سەدەی ھەشتەم تا یازدەھەمدا (٧٩٣-١٠٦٦) ھێرشیان کردە سەر کەناراوەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ناوچەکانی تری ئەورووپا، و پێی دەوترێت سەردەمی ڤایکینگەکان، و کەمتر بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بە دانیشتوانی ناوچەکانی سکاندیناڤیا بەگشتی. وڵاتانی سکاندیناڤیا بریتین لە سوێد، دانمارک، نەرویژ و ئایسلەند. ڤایکینگەکان خەڵکانێکی باڵابەرز و کاڵ و کرچ و ڕیشدار بوون کە خاوەنی ھێزێکی زۆر بوون و زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیان بوو.[١][٢][٣]

ڤایکینگەکان لە ئینگلتەرا[دەستکاری]

داگیرکەرانی ڤایکینگ لە ساڵی ٧٩٣ی زایینیدا، بەپێی تۆمارەکانی ئەنگلۆساکسۆن، ھێرشیان کردە سەر ئینگلتەرا و ھێرشیان کردە سەر لیندیسفارن و ھەڵیانکوتایە سەر ئەو خانەقایە کە پاشماوەی قەشە سەینت کوتبێرت لەخۆدەگرت. داگیرکەران قەشەکانیان کوشت و دەستیان بەسەر کەرەستە بەنرخەکاندا گرت. ئەم ھێرشە سەرەتای "سەردەمی داگیرکاری ڤایکینگەکان" بوو، کە دەتوانێت بکرێت بەھۆی ئەو کەشتییە درێژانەی کە ڤایکینگەکان بەکاریان دەھێنا، لە دەیەی کۆتایی سەدەی ھەشتەمدا لە کەنارەکانی باکوور و ڕۆژئاوای ئینگلتەرادا، ھێرشەکانی ڤایکینگەکان بە قەبارەیەکی بچووک لە شارە کەنارییەکانی ئینگلتەرا بەردەوام بوون. لەکاتێکدا کۆمەڵە سەرەتاییەکانی ھەڵکوتان بچووک بوون، بەڵام پێدەچێت ژمارەیەکی زۆر پلانیان لەخۆگرتبێت. نەرویژییەکان لە وەرزی زستاندا لە نێوان ساڵانی (٨٤٠-٨٤١ز) ھەڵیانکوتایە سەریان، لەبری ئەوەی لە ھاویندا وەک جاران ھێرش بکەن، دوای چاوەڕوانییان لە دوورگەیەک لە دەریای ئێرلەندا. لە ساڵی ٨٥٠ز، ڤایکینگەکان بۆ یەکەمجار زستانیان لە ئینگلتەرا بەسەر برد، لە دوورگەی تانێت لە ناوچەی کێنت. لە ساڵی ٨٥٤ز، لایەنی ھێرشبەر بۆ دووەمجار زستانیان بەسەر برد، لە دوورگەی شێپی لە دەمی ڕووباری تایمز. لە ساڵی ٨٦٤ز گەڕانەوە بۆ دوورگەی تانێت بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا لەوێ کەمپ بکەن.

ساڵی دواتر سوپای گەورەی بتپەرستان بە سەرۆکایەتی برایانی ئیڤاری ئیفلیج بوو و ھالفدان و ئوبێ ڕاگنارسۆن و ھەروەھا پادشایەکی دیکەی ڤایکینگەکان بە ناوی گێت گەیشتنە ڕۆژھەڵاتی ئەنگلیا. ئەوان بەسەر ئینگلتەرادا ڕۆیشتنە ناو نۆرسەمبریا و یۆرکیان گرت و کۆمەڵگەیەکی ڤایکینگیان لە نۆرس یۆرک دامەزراند، ھەندێکیان وەک جووتیار و پیشەوانان لەوێ نیشتەجێ بوون. زۆربەی شانشینی ئینگلیز کە لە ئاژاوەدا بوون، نەیانتوانی بەرەنگاری ھێرشەکانی ڤایکینگ ببنەوە. لە ساڵی ٨٦٧ز، نۆرسەمبریا بووە شانشینی باکووری ئەو ناوچەیەی کە یاسای دانیتییەکان تێیدا زاڵ بوو، دوای ئەوەی لەلایەن برایانی ھالفدان کوڕی ڕاگنار و ئیڤاری پەککەوتە داگیرکرا، کە ئینگلیزێکی دانا بەناوی شا ئێکبێرت، بۆ ئەوەی تەنھا بووکەڵەک بێت. لە ساڵی ٨٧٠ز "سوپای ھاوینی مەزن" گەیشتە ئینگلتەرا، بە سەرۆکایەتی سەرکردەیەکی ڤایکینگ بە ناوی باگسێچێک لەگەڵ پێنج ئیرل. بە ھاوکاری سوپای گەورەی بتپەرستان (کە پێشتر بەشێکی زۆری ئینگلتەرای لە بنکەکەی خۆی لە نۆرس یۆرکی ئێسکەندناڤی داگیرکردبوو) ھێرشیان کردە سەر بەشێکی زۆری ئینگلتەرا تا ساڵی ٨٧١ز، کاتێک پلانیان دانا بۆ داگیرکردنی وێسێکس. لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ٨٧١ز، باگسێک لە شەڕی ئاشداون لەگەڵ ئیرل کوژرا. لە ئەنجامدا زۆرێک لە ڤایکینگەکان گەڕانەوە بۆ باکووری ئینگلتەرا، یۆرک بوو بە ناوەندێکی سکاندیناڤی بۆ شانشینی ڤایکینگەکان، بەڵام ئەلفرێدی مەزن توانی لە وڵاتەکەی دووریان بخاتەوە. ئەلفرێد و جێنشینەکانی بەردەوام بوون لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشەکانی ڤایکینگەکان لەسەر سنوورەکان و توانیان یۆرک بگرن.

شەپۆلێکی نوێی ھێرشی ڤایکینگە نەرویژییەکان لە ئینگلتەرا لە ساڵی ٩٤٧ی زایینیدا دەرکەوت کاتێک ئێریک بلۆداکس یۆرکی گرت. بوونی ڤایکینگەکان بە درێژایی سەردەمی پاشای دانمارک کانوتی مەزن (١٠١٦ز - ١٠٣٥ز) بەردەوام بوو، دوای ئەوە زنجیرەیەک ناکۆکی لەسەر میرات دەسەڵاتی نەوەکانی لاواز کرد. لە ساڵی ١١١٢ز، ڤایکینگەکان وەک سوپای شتمنەکان بەشداری شەڕی ئینگلتەرا بوون، کە وەک دەست و پەیوەندی پاشای ئینگلتەرا ڕۆڵیان ھەبوو. پێشنیاری کرد کە باجی دانۆنیۆن بدەن کە لە ساڵی (١٠١٢ز-١٠٦٦ز) بەردەوام بوو و بۆ ماوەی نزیکەی بیست ساڵ ھێرشەکانی ڤایکینگەکانی ڕاگرت. بوونی ڤایکینگەکان کەم بووەوە تا ساڵی ١٠٦٦ز، کاتێک نەرویژییە داگیرکەرەکان دوا شەڕیان لەگەڵ ئینگلیزەکان لە شەڕی ستامفۆرد بریجدا دۆڕاند. دوای نۆزدە ڕۆژ نۆرمانەکان ھێرشیان کردە سەر ئینگلتەرا و نۆرمانەکان لە بنەچەی نەرویژییەکانەوە ھاتوون، کە لە شەڕی ھاستینگس دا سوپای ئینگلیزیان تێکشکاند و لاوازیان کرد.[٣]

ئەفسانەی ڤایکینگ[دەستکاری]

گرنگترین چیرۆکە ئەفسانەییەکانی ڤایکینگەکان پەیوەندییان بە ئەھریمەنەکەی دەریای باکوورەوە ھەبوو، کە پێیانوابوو ئۆدین بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە گوناھ نێردراوە. تابلۆکانیان وێنایان دەکرد کە شەوانە لە دەریای باکوور ھێرش دەکاتە سەر ڤایکینگەکان، بۆیە ڕووخساری‌ ئەویان لە پێشەوەی کەشتییەکانیان ھەڵکەندووە، پێیان وابوو کە بەم شێوەیە خراپەکانی دوور دەخەنەوە، چونکە تابلۆکانیان پێویستی قووربانیکردنی کچێکیان لە بەردەکانی دەریاچەی لۆچ نێس لە سکۆتلەندا نیشان دەدات، بۆ ئەوەی دڕندەکە ڕازی بکەن.[٣]

ئابووری ڤایکینگ[دەستکاری]

ئابووری سەرەتایی وڵاتانی سکاندیناڤیا ئابوورییەکی کشتوکاڵی بوو، وەرزی کشتوکاڵی کورت بەسە بۆ دابینکردنی پێویستی دانەوێڵە و خۆراکی ئاژەڵ و کۆگاکان. و لەبەر ئەوەی مرۆڤەکانی ئەو کاتە زیاتر بەدرێژایی کەناراوەکان دەژیان، ماسیگرتن و بازرگانی دەریایی ڕۆڵێکی گرنگی لە ژیانیاندا ھەبووە، تەنانەت پێش ھێرشی ڤایکینگەکان. بازاڕەکانی ئەورووپا بۆ باشوور سەرنجیان لەسەر کاڵای خاو بوو کە لە دەریای باکوور و باڵتیکەوە ھاتبوون، وەک پەڕ و دار و کەھرەمان و کۆیلە (زۆربەی لە ناوچە سلاڤییەکانەوە ھێنرابوون).[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.bbc.co.uk/history/ancient/vikings/ ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.viking.no/ ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا ب پ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%81%D8%A7%D9%8A%D9%83%D9%86%D8%AC?wprov=sfla1