بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعش
وڵاتعێراق، سووریا
جێشنگال
کاتی ڕوودان٣١ی تەممووزی ٢٠١٤
تاوانباردەوڵەتی ئیسلامی
قوربانیYazidis in Syria، ئێزیدییەکان

لە ناوەڕاستی ساڵانی ٢٠١٤ لە ناوچەی شەنگال لە باکووری عێراق کۆمەڵکوژییەکی ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا.[١] [٢] [٣] کۆمەڵکوژییەکە بووە ھۆی دەرکردن و ھەڵاتن و دەربەدەری کاریگەرانەی ئێزیدییەکان. ھەزاران ژن و کچی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە بە زۆر کران بە کۆیلەی سێکسی و ھەزاران پیاوی ئێزیدیش کوژران.[٤] [٥] [٦] جینۆساید دوای کشانەوەی ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەستی پێکرد، کە ئێزیدییەکانی بێ بەرگری کرد.[٧][٨]

کوشتیاریی داعش بۆ سەر ئێزیدییەکان سەرنجی کۆمەڵگای نێونەتەوەییی بەدەستھێنا و بووە ھۆی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە ئەمەش بە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر داعش دەستیپێکرد. سەرەڕای ئەوەش، ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا فڕۆکەیەکی فریاگوزارییان بۆ ئێزیدییەکان نارد کە بەرەو زنجیرە شاخێک ھەڵھاتبوون. شەڕڤانانی یەپەگە و پەکەکە ڕێڕەوێکی مرۆیییان بۆ چیای شنگال کردەوە و ھاوکاری ئێزیدییەکانیان کرد.[٩] تا ساڵی ٢٠١٥ کردەوەکانی داعش دژی ئێزیدیەکان نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەری لێکەوتەوە.[١٠] [١١]

کۆمەڵکوژی لەلایەن چەندین ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[١٢] [١٣] و ڕێکخراوە نیشتمانی و فرەنەتەوەییەکانەوە ناسێنراوە.

پاشخان

[دەستکاری]

ئێزیدییەکان یەکتاپەرستن کە باوەڕیان بە مەلەک تاووس ھەیە، فریشتەیەکی خێرخوازی و وەک تاووسێک دەردەکەوێت.[١٤] داعش کە خۆیان بە دەوڵەتی ئیسلامی ناودەبەن، لەگەڵ موسڵمانانی دیکەی ناوچەکە فریشتەی تاووس وەک بوونەوەری خراپەکار یان شەیتان سەیر دەکەن و ئێزیدییەکان بە «شەیتانپەرست» دەبینن. بە پێچەوانەی ئایینی جوولەکە و مەسیحییەوە، داعش ئێزیدییەکان بە خەڵکی پەرتووکەکە نازانێت یان وەک کۆمەڵەیەکی دیممی سەیریان ناکات تاوەکو ئەرکی پاراستنیان لە ئەستۆ بگرێت.[١٥]

لە ئابی ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٣٠٠ خێزانی ئێزیدی ھەڕەشەیان لێکرا و ناچاربوون لەنێوان موسڵمانبوون بۆ سوننە یان مردن ھەڵبژێرن.[١٦]

خشتەی ڕووداوەکان

[دەستکاری]
کاتنامە ڕووداوە جینۆساید و پەیوەندیدارەکان
٢٠١٣ ھەڕەشەکردن لە خوێندکارانی ئێزیدی لە زانکۆی موسڵ لەلایەن ئیسلامییەکانەوە [١٧] [١٨]
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ شاری عێراق، موسڵ کەوتە ژێر دەستی داعش [١٧] [١٨]
١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ داعش دەستی بەسەر تەلعەفەردا گرت [١٧] [١٨]
٣ی ئابی ٢٠١٤ داعش بە کشانەوەی ھێزە کوردییەکان ھێرشی کردە سەر شەنگال. ئاوارەکانی ئێزدی بەرەو چیای شنگال ھەڵدێن بەڵام گیریان خواردووە و دەستیان بە پێداویستییە سەرەکییەکان نەگەیشتووە. زۆرێک لە ھەوڵی ھەڵھاتن گیانیان لەدەستدا [١٧]
٤ی ئابی ٢٠١٤ لانیکەم ٦٠ پیاوی ئێزیدی لە گوندی ھەردان لەلایەن داعشەوە کوژران و ژن و منداڵیش بە زۆر بە دیل بردران بۆ تەلعەفەر. [١٧]
٧ی ئابی ٢٠١٤ ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە بۆ 'کۆتاییھێنان بە گەمارۆکانی سەر چیای شنگال' دەستیپێکرد. تا ئەو ڕۆژە، چەند ھەزار ئێزیدییەک لەلایەن داعش کوژران یان بە دیل گیران.[١٧] [١٩]
9-11 ئابی 2014 ڕێڕەوی ڕزگاربوون لە چیای شنگال کە لەلایەن شەڕڤانانی ڕۆژاواوە دروستکرا. لانیکەم ١٠٠ ھەزار ئاوارە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان [١٧] [٢٠]
١٤ی ئابی ٢٠١٤ ئەمریکا کۆتایی بە پڕۆسەی فڕێدانی ھاوکارییە مرۆییەکان ھێنا بۆ چیای شەنگال. [١٧] [٢١]
١٥ی ئابی ٢٠١٤ دوای دوو ھەفتە لە گەمارۆدان، داعش کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆچۆی ئەنجامدا. زۆرینەی پیاوانی گوندەکە کوژران و کوڕان ناچار بوون ببنە سەرباز ھەروەھا منداڵ، ژن و کچەکان وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان پێوەکران.[١٧] [٢٢]
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێزە کوردییەکان و گرووپە چەکدارە ئێزیدییەکان شنگالیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد [١٧] [٢٣]
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ شارۆچکەی باغۆز لە ڕۆژاوای کوردستان ئازاد کرا. میدیاکان ئاماژەیان بەوەدا کە دیلە ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە سەریان بڕاوە. منداڵە سەربازە زۆرەملێکراوەکانی ئێزیدی ئازاد کراون. [١٧] [٢٤]
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش لەلایەن ئەمریکاوە لە ناو خاکی سوریا کوژرا [١٧] [٢٥]
١ی ئازاری ٢٠٢١ یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا بۆ پێشکەشکردنی قەرەبووکردنەوە، زەوی و ھەلی کار [١٧] [٢٦]
٦ی شوباتی ٢٠٢١ پرسەیەک بۆ ئەو ١٠٤ ئێزیدییەی کۆمەڵکوژی کۆچۆ بەڕێوەچوو. سەدان تەرم لە نزیکەی ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ کە کەوتوونەتە دەوروبەری شنگال ھەڵکەندران و ھەندێکیان نەناسرانەوە. [١٧] [٢٧]

دەھەمین ساڵوەگەڕ

[دەستکاری]

لە دەھەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان ماڵپەری دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی گرافیکیدا ڕایگەیاند زۆرتر لە ٥ ھەزار کەس لەو کۆمەڵکۆژییەدا کوژراوە و جگە لەوانە، لە ٦٤١٧ ژن و منداڵی ئێزیدی کە لەلایەن داعش ڕفێندرابوون، ٣٥٧٦ کەس رزگار کرانەتەوە، بەڵام ٢٨٤١ کەس ھێشتا بێسەروشوێنن و ھەواڵێک لە چارەنووسیان لە دەستدا نییە. لەم ١٠ ساڵە ١١٩ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان دۆزراوە کە ٥٠ گۆڕ ھەڵدراوەتەوە. ھەروەھا ڕاگەیەندرا بەدوای ١٠ ساڵ ھەر بەتەنیا ٣٠٪ی ئاوارە ئێزیدییەکان لە کەمپەکان گەڕاونەتەوە بۆ شنگال.[٢٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Elise Labott (17 March 2016). «John Kerry: ISIS responsible for genocide». CNN. لە ڕەسەنەکە لە 17 March 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 March 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «UN accuses the "Islamic State" in the genocide of the Yazidis» (بە ڕووسی). BBC Russian Service/BBC. ١٩ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ «The UN has blamed 'Islamic State' in the genocide of the Yazidis». Radio Free Europe/Radio Liberty. ١٩ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ Callimachi، Rukmini (16 August 2018). «Turkish Airstrike in Iraqi Territory Kills a Kurdish Militant Leader». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 21 October 2018 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Arraf، Jane (7 August 2014). «Islamic State persecution of Yazidi minority amounts to genocide, UN says». The Christian Science Monitor. لە ڕەسەنەکە لە 8 August 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  6. ^ Blair، David (6 June 2015). «Isil's Yazidi 'mass conversion' video fails to hide brutal duress». The Telegraph. London. لە ڕەسەنەکە لە 23 August 2014 ئەرشیڤ کراوە. لە 24 August 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ Slater، Andrew (13 June 2014). «Kurdish Forces are Pushing Back Against ISIS, Gaining Ground Around Mosul». The Daily Beast. لە 6 December 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Phillips، David L. (29 November 2018). The Great Betrayal: How America Abandoned the Kurds and Lost the Middle East (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Publishing. ISBN 9781786735768. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ Phillips، David L. (5 July 2017). The Kurdish Spring: A New Map of the Middle East (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 9781351480369. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  10. ^ «ISIS Terror: One Yazidi's Battle to Chronicle the Death of a People». MSNBC. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. ^ Denkinger J.K., Windthorst P., El Sount C.R.-O., Blume M., Sedik H., Kizilhan J.I., Gibbons N., Pham P., Hillebrecht J., Ateia N., Nikendei C., Zipfel S., Junne F. (2017). «The 2014 Yazidi genocide and its effect on Yazidi diaspora». The Lancet. 390 (10106): 1946. doi:10.1016/S0140-6736(17)32701-0. PMID 29115224.{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ Elise Labott (17 March 2016). «John Kerry: ISIS responsible for genocide». CNN. لە ڕەسەنەکە لە 17 March 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 March 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)Elise Labott; Tal Kopan (17 March 2016). "John Kerry: ISIS responsible for genocide". CNN. Archived from the original on 17 March 2016. Retrieved 17 March 2016.
  13. ^ «UN accuses the "Islamic State" in the genocide of the Yazidis» (بە ڕووسی). BBC Russian Service/BBC. ١٩ی ئازاری ٢٠١٥. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە."UN accuses the "Islamic State" in the genocide of the Yazidis" (in Russian). BBC Russian Service/BBC. 19 March 2015. Retrieved 16 April 2015.
  14. ^ Açikyildiz، Birgül (16 October 2014). The Yezidis: The History of a Community, Culture and Religion (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-78453-216-1. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Callimachi، Rukmini (13 August 2015). «ISIS Enshrines a Theology of Rape». The New York Times. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  16. ^ Staff (٩ی ئابی ٢٠١٤). «Islamic State militants tell 300 Yazidi families: convert or die». News.yahoo.com. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  17. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ «Yezidi Genocide Timeline». Free Yezidi Foundation. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ ئ ا ب Zoonen، Dave. «The Yazidis Perceptions of Reconciliation and Conflict» (PDF). Middle East Research Institute. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «Statement by the President». The White House. ٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «Kurdish pershmerga forces prepare escape route for Yazidis trapped on Sinjar». The Guardian. 19 December 2014. لە 29 December 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  21. ^ «How the US pulled off its humanitarian aid missions to the Yazidis». Global Post. 15 August 2014. لە 29 December 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  22. ^ «UN exhumes Yazidi mass graves from Islamic State massacre in northern Iraq». France24. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «ISIS genocide of Yezidis and Christians». Kurdistan Regional Government Representation in the United States. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  24. ^ «ISIS has lost its final stronghold in Syria, the Syrian Democratic Forces says». CNN. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  25. ^ «U.S. Forces Kill ISIS Founder, Leader Baghdadi in Syria». United States Department of Defense. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  26. ^ «Iraq: Yezidi reparations law progress welcome, but more must be done to assist survivors». Relief Web. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  27. ^ «Iraq's Yazidi community buries 104 victims of IS massacre». BBC World. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  28. ^ دراو میدیا: ١٠ ساڵ دوای جینۆسایدی ئێزدییەکان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣ی ئابی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤.