شەیتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەکێشانی شەیتان لە folio 290 Recto and verso لە 'یاسانامەی گیگاس کە دەگەنە سەرەتای سەدەی سیانزەھەم

شەیتان لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا بوونێکی نافیزیکییە کە بە بڕوای ئیمانداران خەڵک ھاندەدات بۆ چەواشەکردن و گوناح کردن.[١]

زۆربەی جوولەکەکان باوەڕیان بە بوونی بوونەوەرێکی خراپە و پیس بە ناوی شەیتان نییە و لە ئایینی یەھودایش زۆرجار شەیتان بە میتافۆر دادەنرێت بۆ «حەزی خراپە»یان بوونێکی ژێردەستەی یەھودییەتە.[١]

لە مەسیحییەتدا (ھەندێک جار بە لوسیفەریش ناودەبرێت) و ھەروەھا ئیسلام، شەیتان فریشتەیەکی یاخی یان جنۆکەیە کە لە ڕابردوودا چاکەکار بووە و جوانی ھەبووە، بەڵام لە دژی خودا ھەستا، ھەرچەندە خودا بە شێوەیەکی کاتی ڕێگەی پێ دا کە سەرکردایەتی سوپایەکی جنۆکەکان بکات.

لەقورئاندا شەیتان بە ئیبلیسیش ناودەبرێت. لە قورئان لەشوێنێکدا پێی دەوترێت پەری و لەشوێنێکی تر فریشتە. بەپێی قورئان، دوای ئەوەی خودا ئادەمی باوکی مرۆڤی دروست کرد، شەیتان ڕەتی کردەوە سوژدەی بۆ ببات، خودای گەورە لە بەهەشت دەری کرد.[٢]

موسڵمانانیش لەو باوەڕەدان کە مێشکی مرۆڤ پڕ دەکات لە «فریودان» (واتە ئامۆژگاری شەیتانی) بۆ گوناح کردن. موسڵمانان بەگشتیی شەیتان بە بوونەوەرێکی پیس دەزانن، بەڵام ھەندێکیان بۆچوونی زۆر جیاوازیان لەبارەیەوە ھەیە.[٣]

بەلعەم و فریشتە (١٨٣٦) لە لایەن گوستاف جێگەرەوە. فریشتەکە لەم ڕووداوەدا بە شەیتان ناودەبرێت [٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Kelly 2006, pp. ١–١٣, ٢٨–٢٩.
  2. ^ سوورەتی حجر، ئایەتی ٣٠ تا ٣٥
  3. ^ ed. Buttrick, George Arthur; The Interpreter's Dictionary of the Bible, An illustrated Encyclopedia
  4. ^ کێڵی 2006, pp. ١٥–١٦.