بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەلەک تاووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەقشی ھەڵکنراوی مەلەک تاووس

مەلەک تاووس یەکێکە لە هەرە پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدی. بە بڕوای ئێزدیەکان مەلەک تاووس(جوبرەئیل)یەکەم فریشتەیە کە خودا دروستی کرد و گرنگترین فیگوریشە لە ئایینی ئێزدیدا.[١][٢]

مەلەکی تاووس لە باوەڕى ئێزدیەکان

[دەستکاری]

مەلەکێ تاووس  ناوێکى دیار و سەرەکییە لە باوەڕى  ئێزدییان. باوەڕمەندانى ئێزدی دەڵین : خودا لە ڕووناکی خۆیدا حەوت فریشتەی دروستکردووە کە هەریەکەیان تایبەتمەندە بە شتێک: عەزازیل (کە هەمان مەلەکێ تاووسە)، دەردائیل، ئیسرافیل، میکائیل، عزرائیل، شەمقائیل و جبرائیل. مەلەکێ تاووس سەرۆکی هەرحەوت فریشتەکەیە . خودا فەرمانی دابوو بە هەموو فریشتەکان  کە کڕنووش بۆ ئادەم ببەن، مەبەست لێی تاقیکردنەوەی فریشتەکان بوو، چونکە خودا پەیمانی لە حەوت فریشتەکە وەرگرتبوو لە غەیرى خودا، کەسی تر نەپەرستن. جا هەموویان سوژدەیان برد جگه له مەلەک تاووس نەبێ، کڕنووشی بۆ ئادەم نەبرد، کاتێک خوا لێی پرسی: بۆ لە کرنووشبەران نەبووی؟ گوتى : کاتێک کە خەڵقت کردین  فەرمانت پێداین که سوژده نەبەین بۆ غەیرى تۆ، پەروەردگارا منیش سوژدەم نەبردووە هەرگیز  نایبەم بۆ غەیرى ڕووخساری پیرۆزت نەبێت. لێرەدا مەلەک تاوس تاقیکردنەوەکەی بردەوە و خودا پاداشتی دا بەوەی کە کردییە نزیکترین بوونەوەر لە خۆى  وەک مەلیکى فریشتەکان ، واتە دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی گەردوونی پێ بەخشی. لەبەر ئەم هۆیە، مەلەک تاووس  پیرۆزە لای ئێزدییەکان.

ریشەى  ناوی  مەلەک تاووس

[دەستکاری]

بەگوێرەى تۆژینەوەکان کە سەرچاوەى زێترى پێویستە بۆ سەلماندنى، ناوی تاووس  لە زمانە کۆنەکانی وەک میترایی و سۆمەریی، لێکدراوى دوو وشە یان بڕگەیە: ، "تا" (یان tav) بو واتاى ڕووناکی و "وۆس" (یان dyos) بە واتاى خودا، واتە (رووناهیی خودا) و لە ڕێگەی ئەوەوە ڕاست و هەڵە دەزانیت، هەربۆیە ئێزیدییەکان زۆر ڕێز لە ڕووناکی دەگرن. ئەو لێکدانەوەیە لە ناوى ئاهورا مازدای زەردەشتى نیزیکە کە هەمان واتاى (خوداى رووناکی) دەبەخشێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Iranica: Yazidis».
  2. ^ «The Yezidi Truth: What is the Peacock Angel?». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە.