کامیل ژیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل ژیر (Kamil Zheer) یان (Kamil Jeer) لە ٢٠/١٢/١٩٣٤ لە سلێمانی لە دایکبووە.

پارێزەر: کامیل ژ‌یر: دەرچووی کۆلێجی مافە لە بەغداد، ھەشت کۆرس زمانی ئینگلیزیی لە پەیمانگەی ئەمەریکی و یەک کۆرس زمانی ئەڵمانی لە پەیمانگەی گۆتە لە بەغداد خوێندووە. ماوەی پێنچ مانگیش لە جنێڤ / سویسرا ھەوڵیداوە فێری زمانی فەڕەنسی ببێت. ساڵێکیش لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان لە بەغداد، ھونەری نواندن و دەرھێنانی خوێندووە. دوو بڕوانامەی لە بواری کارگێڕیدا لە لە بەغداد وەرگرتووە، سێ بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیریدا وەرگرتووە.

لە بواری ڕامیاریدا[دەستکاری]

  • ئەندامی حزبی شیوعی عێراقی بووە (١٩٤٨) بۆ (١٩٥٨) لەو بڕوایەوە کە کورد لەو ڕێگەیەوە ئەگاتە مافی چارەنووسی خۆی، بەھۆی چالاکییەکانی لەو حیزبەو ڕێکخراوەکانیدا، چەند جار زیندانی کراوە. لە خوێندن پچڕێندراوە. (١٩٥٤-١٩٥٥) ڕاپێچی شوعەیبە کراوە، (١٩٥٧) تا (١٩٥٨) وەک دوور خراوەیەکی سیاسی، نێردراوە بۆ ئەبو غرێب.
  • لە دامەزرێنەران و ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ئازادی و ژ‌یانەوەو یەکێتی کورد (کاژ‌یک) بووە کە بۆ ماوەی (١٥) سالأ لە خەباتی نھێنی و ژ‌ێر زەمینیدا بوە.
  • پەیوەندیی نھێنی لەگەڵ پاسۆکدا ھەبووەو دوای ڕاپەڕین، لەگەڵ چوار ھاوبیریدا، مەکتەبی سیاسی پاسۆکیان پێکھێنا.
  • ساڵی (٢٠٠٤) لە دامەزرێنەرانی کۆڕی سەربەخۆیی کوردستان بووە.
  • سەرپەرشتیاری گۆڤاری (ھیوا) بووە (١٩٥٧) و (١٩٥٨) ھەروەھا سەرپەرشتیاری ڕۆژ‌نامەی سەربەخۆیی ئۆرگانی پاسۆک بووە (١٩٩١) تا (١٩٩٣).
  • ساڵی ١٩٦٣ حاکمی عەسکەری گشتی ڕەشید موسڵیح فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆ مەلا مستەفای بارزانی کڕیوە.. ئەمیش ئەڵێت: ئەگەر بمبوایە پاسکیلێکم بۆ خۆم ئەکڕآ!.
  • ساڵی (١٩٧٤) (١٩٧٥) دادوەرو پشکنەری دادبوە لە شۆڕشی ئەیلول.
  • ئێستا سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانە / سەرکردایەتی باشوور.

بەرھەمە چاپکراوەکانی[دەستکاری]

  • ئەم کۆمەڵە ھۆنراوەیە (کوردایەتی و جوانی): بە گشتی بەھاکان (قیم) ی کوردایەتی و جوانیی ڕەوشت و جوانیی سروشت و جوانیی ئافرەتی لە خۆگرتووە و بریتییە لە ژ‌مارەیەک ھۆنراوەی تازەو ھەندآ ھۆنراوەی ھەڵبژ‌اردە لە کۆمەڵە ھۆنراوەکانی پێشووی کە لەم ڕۆژ‌گارەشدا، ھەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایە. لە ئاستی وێژ‌ەیشدا، ھەمان گیان و گوڕو کاریگەرێتییان تێدایەو، ھەمان قورسایی خۆیان ھەیە. دیوانەکانی پێشووش، لە بازاڕدا نەماون، بۆیە لێرەدا چاپکردنەوەیان بە پێویست زانرا.
  • کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی: بریتییە لە بیست کورتە چیرۆکی ڕامیاری لە بەرگێکدا بە شێوازی لاکرتی (سخریە، ساتیر) بەو گەندەڵیانەی لە دەسەڵاتدا بەربڵاون. (٢٠٠٨) لە سلێمانی چاپکراوە.
  • کوردایەتی بیرو بزاڤە: بریتییە لە برێک باری سەرنج و بیرەوەرییە سیاسییەکانی نووسەر لە نێوان (١٩٤٨-١٩٩٤) دا وەک وەڵامدانەوەش بۆ بەڕێزان: شۆڕش قادر، ھیمدادی حسەین، گۆڤاری تایم، گۆڤاری جەماوەر، گۆڤاری پەیامی مرۆڤایەتی، ڕۆژ‌نامەی ھاوبیر، عەتا قەرەداغی، د. جەمال نەبەز، د. عوسمان بەرزنجی، زانیار قڕگەیی، ئاسۆس ھەردی، کاندێش، ڕۆژ‌نامەی ھەواڵ، ڕۆژ‌نامەی رایة الحریة‌، سیروان کاوسی، مەلا بەختیار، چێنەر جۆڵا، بۆتان جەلال، نەوشیروان مستەفا و عیماد ئەحمەد. ھەروەھا ھەندێ پەرچدانەوەشی گرتۆتە خۆ بەرامبەر بەڕێزان: فریاد ڕەواندزی، د. کوردۆ عەلی، شێرکۆ بێکەس، ڕێبین ھەردی، د. کەمال مەزھەر، ئەحمەد حامید و د. حسەین محەمەد عەزیز، لەگەڵ شەش بابەت: بارزانی و کاژ‌یک، خاوەن فایلەکان، گەمەی عێراق، دەستوری کوردستان و عێراق، کێشەی کورد و یاسای نێودەوڵەتی، خۆپیشاندانەکەی ١٤/٢/٢٠٠٤ و شتی تریش. (٢٠٠٦) لە سلێمانی چاپکراوە.
  • کوردایەتی و سەربەخۆیی: لەم پەرتووکەدا، سەرەتا پێناسەی کوردو کوردستان و کوردایەتی ئەکات زانستیانە ھانی بزافی کورد ئەدات کە لە بازنەی سەپاو دەرچن. لە ھۆی نەبوونی سەربەخۆیی ئەدوآ. وەڵامی پرسیارەکانی ھۆی سەرنەکەوتنی میرنشینیەکان و حکومەتەکەی شێخ مەحمود و کاژ‌یک و پاسۆک ئەداتەوە. ئەو راستییە ئەسەلمێنآ کە پێکەوە ژ‌یان لەگەلأ داگیرکەرانی کوردستاندا، بەھەر ناوێکەوە ئەستەمە. ئەڵآ سەرکردایەتی پارتییەکوردییەکانی ئێستا لە ئاستی ھەلومەرجی سەربەخۆیدا نین. نەخشەو بەرنامە بۆ سەربەخۆیی کوردستان دائەنآ و ھەموو ئەگەرەکان لەو بارەیەوە ڕەچاوئەکا. لە دەرگای ھەندآ بابەتیکەش ئەدات (٢٠٠٢) لە سلێمانی چاپ کراوە.
  • أفکار: کتاب باللغة العربیة. یردفیە، بشجاعة وأقتدار، وبأحداث الأفکار علی آرا و عدد من الباحثین الذین ینظرون إلی المسألة الکوردیة بمنظار ظاھرة التعاطف وباطنە التظلیل قصداً أو جھلاً. کما یصحح آرا و عدد آخر من الکتاب المخلصین لھذە المسألة. ثم یأتی بآرائە الموضوعیة لأنشا و وتنظیم الأمن القومی والرأی العام فی کوردستان. کما یأتی بحل واقعی للعقدة المستعصیة لأعادة توحید الأدارتین فی جنوب کوردستان. ثم یلقی الأضوا و علی جملة من المفاھیم الخاطئة السائدة فی عقول مغلقة بسبب مؤثرات قرون من الأحتلال واڵاضطھاد التی نتج عنھا سیلا من مرکبات النقص والخوف والخجل والأنحراف وعدم الثقة بالنفس أضافة إلی ابحاثە القانونیة لأصلاح النظام القانونی فی کوردستان مع الترجمة الکوردیة لبعض المصطلحات القانونیة المتداولة فی المحاکم وغیرھا من المواضیع. طبع الکتاب فی (٢٠٠٢) فی السلیمانیة.
  • کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ: ئەشآ بڵێین ئەم پەرتوکە کە لە بنکەی چاپەمەنی ڕۆژ‌ لە سوید / ستۆکھۆڵم ساڵی (١٩٩٤) لە (١٠٧) لاپەڕەدا چاپیکردبوو، چاپی یەکەمی (کوردایەتی و سەربەخۆیی)ە کە بابەتی بڕگەی (٤)ی سەرەوەیە، لەگەڵ ھەندێک جیاوازی و دوای ئەوەی ھەندێک بابەتی نوێی خرایەسەر.
  • ھەڵبەستەکانی ژ‌یر: کۆی ھۆنراوەکانێتی، تا ساڵی (١٩٩٣) کە دەزگای چاپەمەنی ڕۆژ‌ لە سوید کۆیکردبووەوە و لە (٤٢٨) لاپەڕەدا چاپیکردووە لەتەک توێژ‌ینەوەیەکدا بەناوی (پراوەکانم لە ھەڵبەستداو وانەیەک لە بارەی ھەڵبەستەوە). کە بە ھەردووکیان (٤٦٣) لاپەڕەی گرتۆتەوە.
  • گەورەپیاو: بریتییە لە سآ شانۆنامە بە ھۆنراوە. لەتەک چاپی دوومی (ئافرەت و نوشتە) کە ئەمیش ھەمان دەزگا لە سوید لە (١١٧) لاپەڕەدا چاپیکردووە.

شانۆنامەی یەکەم (ئەحەی جاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی ئەو پیاوەوەیە کە لە سلێمانی ھەندآ کەس پێیانئەوت (شێت!) ھەندێکیش پیانئەوت (وەلی!). شانۆنامەی دووەم (نازە) کێشمە ‌کێشێکە لە نێوان بەگ و جوتیار و ڕۆشنبیر و دەوڵەمەند و پزیشک و پیشەساز و ئەندازیار و تێکۆشەر و گێرەشێوێندا. شانۆنامەی سێیەم (گەورە پیاو) بە شێوازێکی کۆمیدی لە بارەی بەشیر موشیری ناودارەوەیە. شیاوی وتنە، ئەو بەرھەمانەی لە سوید چاپکراون، ژ‌مارەیەکی کەمیان گەیشتنە کوردستان.

  • جوانی: تایبتە بەو ھۆنراوانەی لە بارەی جوانی ئافرەتەوە وتراون. (١٩٨٣) لە سلێمانی چاپکراوە.
  • کوردایەتی: تایبەتە بەو ھۆنراوانەی لە بارەی کوردایەتییەوە، ساڵەکانی (١٩٥٨) تا (١٩٦٠) وتراون، لە تەک پێشەکیەکی مامۆستا جەمال نەبەزدا.
  • نازەنین: یەکەم کۆمەڵە ھۆنراوەکانێتی کە لە نێوان (١٩٥٤) تا (١٩٥٧) وتراون.
  • ئافرەت و نوشتە: شانۆنامەیەکی کۆمیدییە، ساڵی (١٩٥٦) چاپکراوەو لەسەر شانۆی قوتابخانەی ئامادەیی کوڕان لە سلێمانی، نمایشکراوە.


ھەندێک لە بابەتەکانی نوسەر: http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=23367[بەستەری مردوو] https://web.archive.org/web/20110101172523/http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=13631%3A2010-07-21-21-29-47&catid=487%3A2010-07-13-21-13-29&Itemid=174