بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارزان عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارزان عوسمان
karzan Osman
لەدایکبوون١٩٨٤
نیشتەجێیسلێمانی، کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەپێشکەشکار، ڕۆژنامەنووس، شاعیر
باوان
  • عوسمان محەممەد (باوک)

کارزان عوسمان محەممەد سیاسەت مەدار و ڕۆژنامەوان وبێژەر و پێشکەشکار لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی، کوردستانی عیراق لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک ڕۆژنامەوان دەستی بە کار کردووە. لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی، ئاسۆ و ڕووداو چەند مالپەڕی تر کاری کردووە. لە ئێستادا لە پەخشی کەناڵی ئێن ئاڕ تی[١] وەک بێژەر و پێشکەشکار بەرنامەی تاوتوێ پێشکەش دەکات.

ژیاننامە

[دەستکاری]

کارزان عوسمان لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٨٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی، کوردستانی عیراق لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی شاکر فەتاح و ناوەندی لە قوتابخانەی ھەڵوان و دواناوەندی لە قوتابخانەی سەردەم ھەر لە سلێمانی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندن دەرچووە.[٢]

لە ساڵی ٢٠٠٧ کاری کردووە بۆ ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، وەک ڕێپۆرتەر. لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی دەست بەکاربووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕۆژنامەکانی (ڕووداو) و (ئاسۆ) کاری کردووە. خاوەنی چەندین تێکستی ئەدەبی و وتاری ڕەخنەیی و ئامانجی نووسین و کارە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕووناکی خستنەسەر گەندەڵی و برینە کۆمەڵایەتییەکان بووە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٠ لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی NRT دەستبەکاربووە بە پێشکەشکردنی بەرنامەی تاوتوێ و تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە کارەکەی.

بەرنامەی تاوتوێ

[دەستکاری]

تاوتوێ بەرنامەیەکی سیاسیی ڕۆژانەیە و لە ئێن ئاڕ تی[٤] پێشکەش دەکرێت لەلایەن کارزان عوسمان. لە ساڵی ٢٠١٥ دەستی پێ کرد و تاکو ئێستا بەردەوامە. سەراڕای ئەنجامدانی چەندین بەرنامە و بابەتی ڕۆژنامەوانی ڕاشکاوانە و بوێرانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی تاوتوێ بەرنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە کە تێیدا ئەو بەرپرسە باڵایانە میوانداریی دەکرێن کە وتەو لێدوانەکانیان کاریگەریی لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان دەکات و ڕای گشتی لەسەر دروست دەبێت.. ناوەرۆکی بەرنامەکە شیکردنەوەیە بۆ ڕووداوە گرنگەکان و ڕۆژەڤی گەرمی ڕۆژ و ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە دۆخی سیاسی، بەرنامەی تاوتوێ پڕ بینەرترین بەرنامەی سیاسییە لە ھەرێمی کوردستان و ساڵی ٢٠٢١ لە توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی سلێمانی، پلەی یەکەمی لە پڕ بینەرترین بەرنامەی سیاسی وەرگرتووە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «NRTTV ئێن ئاڕ تی». www.nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «کارزان عوسمان». Kurdipedia.org. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «ئاڵۆسکان……کارزان عوسمان – Denegkan» (بە کوردی). لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «NRTTV ئێن ئاڕ تی». www.nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Corporation، Nalia. «تاوتوێی ئێن ئاڕ تی یەکەمە؛ بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی سلێمانی». nrttv.com. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.