ھاووڵاتی (ڕۆژنامە)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جۆر | ڕۆژنامەی ھەفتانە |
---|---|
خاوەن | تاریق فاتیح |
بڵاوکەرەوە | Ranj Publishing House |
سەرنووسەر | کەمال ڕەوف |
بەشی سیاسی | Left-wing |
زمان | کوردی |
بنکەی سەرەکی | سلێمانی، کوردستانی عێراق |
ماڵپەڕی فەمی | وێبگەی فەرمی |
ھاووڵاتی ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە. لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ ژمارە سفری کەوتە بەردەستی خوێنەرانی، کە لەو کاتەدا یەکەم ڕۆژنامەی ئەھلی بوو ھەفتەی جارێک دەردەچوو. تیراژی ھاووڵاتی لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتە ٢١٠٠٠ دانە. تا لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٧ ھاووڵاتی بوو بە ھەفتەی دوو جار لە ڕۆژانی یەکشەممان و چوارشەممان. بەمەش تیراژی ھاووڵاتی بۆ ١٢٠٠٠–١٥٠٠٠ دانە دابەزی.[١]
ھاووڵاتی ھەر لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە وەک مینبەرێک خۆی ناساندووە کە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەز و بیرو- بۆچوونی ئایینی و سیاسیی ببێتە مینبەرێکی ئازا و ئازاد بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان. ھاووڵاتی شێوازێکی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامەوانی کوردی لە چەرخی تازەدا ھێناوەتە ئاراوەو بەبێ یارمەتی و پشتیوانیی حیزبە کوردییەکان و حکوومەت دەستبەکار بووە و ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە لەباری ئابوورییەوە خاوەن سەرچاوەیەکی سەربەخۆ بێت و یارمەتیی لە ھیچ حیزب و دەسەڵاتێک وەرنەگرێت. ھاووڵاتی لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە مینبەرێک بێت بۆ ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی کە بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە پەراوێز خراون و دەنگیان کپ کراوەتەوە، ویستویەتی پردێک بێت بۆ بەستنەوە و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە دەسەڵات. بەردەوام بووە بۆ داکۆکیکردن لە ژیانی نالەباری ژنان و منداڵان و لاوان و دژی ھەر چەشنە ھەڵاواردنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی وەستاوەتەوە و لەو ڕووەشەوە تا ئێستا بەدەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ ڕۆژنامەی ھاووڵاتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کلیک بکە لەم لینکە بۆ چوون بۆ سایتی ھاووڵاتی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
بەستەر دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم ڕۆژنامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |