ڕاستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
کات ڕاستی لە چنگی درۆ و ئێرەیی ڕزگاردەکات، فڕانسوار لومۆین، ١٧٣٧

ڕاستی (بە ئینگلیزی: Truth، بە عەرەبی: حقیقة) دەتوانێت جۆراوجۆر واتای ھەبێت: دروست بوون، ڕێکھاتن لەگەڵ ڕاستەقینەیەکی تایبەتدا، ڕێکھاتن لەگەڵ شتە بێگومان وەرگیراوەکاندا، یان ڕێکھاتن لەگەڵ بنەمایەک یان ستانداردێکدا. پرسی ڕاستی یەکێکە لە پرسە سەرەکییەکانی فەلسەفە و بیریارەکان و قوتابخانە فیکرییە جۆربەجۆرەکان بە چەشنی جیاواز وەڵامیان داوەتەوە. ھێشتا زۆرینەی فەیلەسووفە شارەزاکان و لێکۆڵەرەکان لەسەر پێناسەیەک بۆ وشەکە ڕێک نەکەوتوون و ڕوانگە و بیردۆزی ھەمەجۆرە ھەر وەک ھەبووە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. گەلەک پرسیار ھەن گرێدراو بە ڕاستییەوە کە بانگەشەی جۆراوجۆر بۆ وەڵامەکانیان دەکرێت: چ شتێک ڕاستی پێکدێنێت؟ چ شتگەلێک ھەن کە یان ڕاستن یان ھەڵە و نە ھیچی تر؟ چۆن ڕاستی پێناس و دەستنیشان دەکرێت؟ ئەرکی زانینی بەدەستھاتوو و ئاشکرابوو لەم بارەوە چییە؟ ئاخۆ ڕاستی زەینییە، ڕێژەیییە، عەینییە، یان ڕەھایە؟ ئەم وتارە تێدەکۆشێت ھەموو ڕوانگە و بانگەشە جیاوازەکانی درێژاییی مێژوو و جیھانی ئەمڕۆ سەبارەت بە ڕاستی باسبکات.

ھزردۆزە گرنگەکانی ڕاستی[دەستکاری]

ئەمەش ببینە: ھزردۆز

ئەو پرسیارە کە بناغەی دروست چییە بۆ بڕینەوەی ئەوەی کە چۆن وشەکان، ھێماکان، بیرۆکەکان و باوەڕەکان (چ لەلایەن تاکەکەسێکەوە بن و چ لەلایەن کۆمەڵگەیەکەوە) دەکرێت "ڕاست" لەبەرچاوبگیردرێن، لەلایەن پێنج ھزردۆزی سەرەکییەوە پێڕادەگەیێندرێت. ھەر ھزردۆز کۆمەڵێک ڕوانگە پێشکەشدەکات کە بە شێوەیەکی بەرفرەوان لەنێوان لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکاندا وەبەرچاودەکەون.

ھزردۆزەکانی گەوھەری ڕاستی[دەستکاری]

ھزردۆزی ھاوتایی (ھاویەکی)[دەستکاری]

ھزردۆزی ھاوتایی[١] دەڵێت کە ڕاست و درۆی دەربڕینەکان تەنیا بەوە کە چۆن گرێدراون بە جیھانەوە و ئاخۆ بەوردی جیھان ڕاڤەدەکەن یان نا (ئاخۆ ھاوتا و وەکوو یەکن یان نا) دیاریدەکرێت. ئەم ھزردۆزە دژ بە "ھزردۆزی یەکترگری"یە[٢] کە دەڵێت ڕاست و درۆی دەربڕینێک بەوە کە چۆن گرێدراوی دەربڕینەکانی ترە دیاریدەکرێت نەک بە سەرنجدان بە چۆنیەتیی گرێدرانی بە جیھانەوە.

ھزردۆزی ھاوتایی وا بانگەشەدەکات کە باوەڕە ڕاستەکان و دەربڕینە ڕاستەکان لەگەڵ ڕەوشی شتەکان بەو جۆرە کە ھەن ھاوتا و وەک یەکن. ئاوەھا ھزردۆزێک تێدەکۆشێت لەنێوان بیرەکان و دەربڕینەکان لە لایەکەوە و شتەکان و ڕاستەقینەکان لە لایەکی ترەوە، پێوەندییەک دابنێت. ئەمە نموونەیەکی نەریتییە کە دەگەڕێتەوە بۆ لانیکەم ھەندێک لە فەیلەسووفە یۆنانییە کلاسیکەکانی وەکوو سوقرات، ئەفلاتوون و ئەرەستوو. ئەم چەشنە ھزردۆزانە دەڵێن کە ڕاست و درۆی وتەکان تەنیا لەلایەن چۆنیەتیی پێوەندییان لەگەڵ ڕاستەقینەیەکدا ئاشکرادەبێت. ئەرەستوو دەڵێت: "وتنی ئەوە کە ئەوە کە ھەیە نییە یان ئەوە کە نییە ھەیە، درۆیە؛ ھەروەھا وتنی ئەوە کە ئەوە کە ھەیە ھەیە یان ئەوە کە نییە نییە، ڕاستییە."

ھزردۆزی یەکپارچەیی (یەکترگری، گونجان)[دەستکاری]

لە ھزردۆزەکانی یەکپارچەییی ڕاستیدا، ڕاست یان درۆ بوونی باوەڕێک بە گونجاوبوون و یەکانگیربوونی ئەو باوەڕە لەگەڵ باوەڕەکانی تری کەسەکەدا ھەڵدەسەنگێندرێت.[٣]

بیردۆزە سەرەکییەکان[دەستکاری]

پرسیار دەربارەی ئەوەی کە ئایا چی بنەمای سەرەکییە بۆ دیاریکیردنی ئەوەی کە وشەکان، نیشانەکان و باوەڕەکان کە بە ڕاستی هەژماربکرێن. چ لەلایەن تاکەکەسێكەوە بێت یان لەلایەن کۆمەڵگەیەکەوە بێت، بەپێی ئەم پێنج بیردۆزەوە پۆلێن دەکرێت کە لە خوارەوە باس کراوە.

  1. بیردۆزە بنچینەی و سەرەکییەکان.

بیرردۆزی ھاوتایی دەڵێت کە ڕاست و درۆی دەربڕینەکان تەنیا بەوە دیاریدەکرێت کە چۆن گرێدراون بە جیھانەوە و ئایا بەوردی جیھان ڕاڤەدەکەن یان نا (ئاخۆ ھاوتا و لێکچوون یان نا). ئەم بیردۆزە دژ بە "بیردۆزی یەکترگری"[٤] دەوەستێتەوە کە دەڵێت ڕاست و درۆی دەربڕینێك بەوە جیادەکرێتەوە کە چۆن گرێدراوی دەربڕینەکانی ترە نەك بە سەرنجدان بە چۆنیەتیی گرێدرانی بە جیھانەوە.

بیردۆزی ھاوتایی وا بانگەشەدەکات کە باوەڕە ڕاستەکان و دەربڕینە ڕاستەکان لەگەڵ ڕەوشی شتەکان بەو جۆرە کە ھەن ھاوتا و وەک یەکن. بەم شێوەیە بیرردۆزەکە تێدەکۆشێت پەیوەندییەك دابنێت لەنێوان بیرەکان و دەربڕینەکان لە لایەکەوە و شتەکان و ڕاستەقینەکان لە لایەکی ترەوە. ئەمە نموونەیەکی نەریتییە کە دەگەڕێتەوە بۆ لانیکەم ھەندێک لە فەیلەسووفە یۆنانییە کلاسیکەکانی وەکوو سوقرات، ئەفلاتوون و ئەرەستوو. ئەم چەشنە بیرردۆزانە دەڵێن کە ڕاست و درۆی وتەکان تەنیا لەلایەن چۆنیەتیی پێوەندییان لەگەڵ ڕاستەقینەیەکدا ئاشکرادەبێت.

ئەرەستوو دەڵێت: "وتنی ئەوە کە ئەوە ھەیە نییە یان ئەوە کە نییە ھەیە، درۆیە؛ ھەروەھا وتنی ئەوە کە ئەوە کە ھەیە ھەیە یان ئەوە کە نییە نییە، ڕاستییە."

  1. بیردۆزی کەمترینەکان (مینیمەڵیست).
  2. بیردۆزە فرەییەکان.
  3. ئەو بیردۆزانەی زۆرترین باوەڕیان پێ دەکرێت.

بۆچوونە بایەخدارەکان[دەستکاری]

بۆچوونە جێ بایەخ و گرنگەکان دەربارەی ڕاستی بەسەر ئەم بەش و چاخە سەردەمیانە دابەش دەکرێت.

مێژووی کۆن[دەستکاری]

چاخەکانی ناوەڕاست[دەستکاری]

  • ئیبن سینا (٩٨٠ – ١٠٣٧)

لە سەرەتاکانی فەلسەفەی ئیسلامی دا، ئیبن سینا لە کتێبی (کتاب الشفاء – کیێبی چارەسەر) بەشی هەشتەم دا هەستاوە بە پێناسەکردنی ڕاستی بەم شێوەیە: " ئەوەی بابەتانەی لە دەرەوەی مێشكن پەسەند و هاوتان لەگەڵ مێشک دا. " ئیبن سینا زیاتر درێژە بە ڕوونکردنەوەکەی دەدات لە (کتێبی ٨) بەشی شەشەم دا و دەڵێت: " ڕاستی شتێك بریتییە لە ڕاستی هەموو ئەو شتانەی کە تێدا بوونیان هەیە " هەرچەندە ئەم پێناسەیە تەنها پیشاندەری وەرگێرانێكی لاتینی بەرهەمی نووسەر سیمۆن ڤان ڕایتە[٧٨] و وەرگێرانی نوێ بۆ دەقە عەرەبییەکەی ئیبن سینا بەم شێوەیەیە: " ڕاستی باوەڕێکی ڕەها و تەواوە بە هەبوونی شتێك. "[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بە ئینگلیزی: Correspondence theory
  2. ^ بە ئینگلیزی: Coherence theory
  3. ^ ماڵپەڕی حەوزە - نظریه انسجام صدق[بەستەری مردوو] (بە فارسی)
  4. ^ Osman Amin (2007), "Influence of Muslim Philosophy on the West", Monthly Renaissance 17 (11).
  5. ^ Simone van Riet. Liber de philosophia prima, sive Scientia divina (بە زمانی Latin). پەڕە 413.