بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەلسەفەی زانست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەلسەفەی زانست ئەو بەشەی فەلسەفەیە کە بایەخ و گرنگی دەدات بە ڕەچاوکارییەکان، بنچینەکان، پێڕەوەکان و ئاماژۆکەکانی زانست. پێچەوانەی فەلسەفەی یەکێک لە لقەکانی زانست (وەک فەلسەفەی فیزیک، یا فەلسەفەی ژینناسی)، فەلسەفەی زانست دەپەرژێتە سەر ئەو پرسیارانە کە لە ھەموو لقوپۆپەکان و لە ھەموو بوارەکانی زانستدا جێی باسن. بۆ نموونە، ئەوەی کە سروشت چییە و، ئەوەی کە ئایا میتۆدی زانستی پاساوی ئەقڵانیی ھەیە و، مانای گۆڕان لە تیۆرییە زانستییەکاندا چییە و، پێکھاتەی ڕوونکردنەوەی زانستی و یاسای زانستی چۆنە، لەو جۆرە پرسیارانەن کە فەلسەفەی زانست ھەوڵی وەڵامدانەوەیان دەدات.[١]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «General Philosophy of Science - Bibliography - PhilPapers». philpapers.org (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.